ئەحمەد شەرع، ئەو پیاوەی هەشت ساڵ پێش ئێستا
تیرۆریستێکی عەیارە 24 بوو ئەمڕۆ
هەموو دەرگا داخراوەکانی واشنتن-ی بە ڕوودا دەکرێتەوە.
ئەبو محەمەد جۆلانی گەورە تیرۆریستی دوێنێ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری
سوریا و گەورە دیپلۆماتکاری ئەمڕۆ، چۆن دەرگای کۆشکی سپی و ئیلیزێ و پایتەختەکانی
دیکەی رۆژئاوای بەروودا کرایەوە.
ئایا ئەوە بەخت بوو بەرووی ئەحمەد شەرع-دا کرایەوە، یاخود ژیری و لێهاتووی
خۆی بوو وایکردن لە وڵاتێکدا کە گۆڕەپانی بەریەککەوتنی بەرژەوندیی زلهێزەکانی
جیهان بوو، وایکرد لە تیرۆرستێکی نێودەوڵەتییەوە ببێتە کەسی یەکەم و حساب بۆ کراوی
سوریا.؟
شرۆڤەکاران و چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بەسەر دوو بەرەدا
دابەش بوون، بەشێکیان پێیان وایە نەبوونی بەدیلی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد و بەخت؛ جۆلانی دوێنی کردە شەرعی ئەمڕۆ.
بەشەکەی دیکەشیان، لەگەڵ ئەو بۆچوونە هاوڕان، یەکانگیری بەرژەوەندییەکانی
تورکیا، رۆژئاوا و ئەمریکا هۆکاری سەرەکی هێنانە پێشەوەی ئەحمەد شەرع و کۆتایی
هێنان بە هەژموونی ئێران و روسیا لە سوریا، بووە هۆی ئەوەی بەرگی تیرۆریست لە
ئەحمەد شەرع دابماڵرێت و بەرگێکی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی بەبەردا بکرێت.
لێرەوە دەگەینە ئەو بڕوایەی کە پێناسەی رۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا بۆ تیرۆر
و تیرۆریست گۆڕاوە، ئەوان کێیان نەوێت بەرگی تیرۆریست بە بەریدا دەکەن و کێشیان
بووێت، بەرگی سیاسیی و دیبلۆماسی بۆ دەدورن.
ئەبو محەمەد جۆلانیی دوێنێ کە داوا کراویی دەیان ناوەندی هەوڵگریی جیهانی
بوو لە نێواندا سی ئای ئەی ئەمریکی؛ لە ساڵی 2017ـدا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرکەسێک کردبووە پاداشت شوێنەکەی ئاشکرا بکات، ئەمڕۆ وەك
ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سوریا، لە نیۆرک پێشوازی لێ دەکرێت.
بەهۆی سەرپێچیکردن و دەستپێکردنی بانگەشەی پێشوەخت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، نوری مالیکی و موحسین مەندەلاوی لەلایەن کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەوەکانەوە سزادران.
بەگوێرەی
نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق،23 کاندید و سەرکردەی سیاسی عێراق
سەرپێچییان کردوە لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەهۆیەوە بە پێبژاردنی دوو
ملیۆن دینار سزادراون و لەئەگەری دوبارەکردنەوەی سەرپێچییەکان، سزاکانیان بۆ دوو
هێندە زیاد دەکات.
دیارترین
ئەو کەسانەی لەلایەن کۆمیسیۆنەوە سزادراون، بریتین لەمانە:
محەمەد
شیاع سودانی ⁄ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی (هاوپەیمانی ئەعمار و تەنمییە )
نوری
مالیکی⁄ سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا
یاسر
عیساوی⁄ سەرکردە لە حزبی تەقەدومی سەر بە حەلبوسی
سارە
ئەیاد عەلاوی⁄ کچی سیاسەتمەدار ئەیاد عەلاوی
موسەننا
سامەرایی⁄ سەرکردەی باڵای ھاوپەیمانی عەزم
محسن
مەندەلاوی⁄ جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی
سابت
عەباسی⁄ وەزیری بەرگری و سەرکردە لە هاوپەیمانی حەسم
بەھا
ئەعرەجی ⁄ سیاسەتمەداری عێراقی