-18

زیانە درێژخایەنەکانی کحول بۆ سەر مێشکی هەرزەکاران

Mic
2021-07-12

خواردنەوەی کحول بەشێوەیەکی گشتی زیانی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام بۆ هەرزەکاران زیانەکانی گەورەتر و درێژخایەنترە، بەتایبەتی ئەگەر زیادەڕۆی تێدا بکرێت کێشە بۆ مێشکی هەرزەکار دروست دەکات.

ئەگەر سەرنجی ڕیکلامەکان بدەین دەبینین کە کحول بە گشتی، بیرە یان پەرداخێك شەراب یاخود کۆکتێلێک وەکو شتێك پیشان دەدرێن کە خەڵك پێکەوە کۆدەکەنەوە، لە کۆتایی ڕیکلامەکەشدا دەڵێت بەرپرسیارانە بخۆرەوە بێ ئەوەی زیانەکانی خواردنەوەی بڕێکی زۆری کحول وە یان زوو زوو خواردنەوە بخاتە ڕوو.

لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا، کحول جگە لە  سەرخۆشی و بێ ئاگایی و زیانەکانی بۆ جگەر  چەندەها زیانی تری هەیە لەسەر جەستە، بەتایبەت لەسەر مێشک.

لە راپۆرتێکی نوێی گۆڤاری بی ئێم جەی، سێ زانا ئاماژەیان بەوە دا کە سێ قۆناغ هەیە لە ژیانماندا تیایدا مێشکمان بە چەند گۆڕانکاریەکی گەورەدا دەڕوات و مەترسی کاریگەریەکانی کحولی لەسەرە.

دوو لە قۆناغەکان بریتین لە سەرەتا و کۆتایی ژیانی هەریەکێکمان. کاتێك ئافرەتێکی دوو گیان کحول دەخواتەوە دەکرێت زیان بگەیەنیت بە مێشکی کۆرپەلەکە و ئەمەش کێشەی جەستەیی و کێشەی فێربوون و ڕەفتاری لێدەکەوێتەوە بۆ کۆرپەکە، کاتێکیش کەسانێك لە سەروو تەمەنی 65 ساڵیەوە کحول دەخۆنەوە  کارکردنی مێشكیان خراپتر دەکات.

قۆناغی سێهەم هەرزەکاریە. مێشك لەم قۆناغەی نێوان منداڵی و باڵغبووندا دەگۆڕدرێت، کاتێك هەرزەکارێك یان تازە پێگەیشتوویەك کحول دەخواتەوە دەکرێت ئەمە دەستوەربداتە  پرۆسەی پەرەپێدانی مێشك بە شێوەیەك بۆ هەمیشە کاریگەری دەمێنێت.

بەکارهێنانەکانی کحول لەلایەن هەرزەکارەکان و تازە پێگەیشتووانەوە

بەپێی سەنتەری ڕێگرتن و دەستبەسەراگرتنی نەخۆشییەکان، کحول باوترین جۆری مادەی بێ هۆشکەرە لەلایەن گەنجانەوە لە ئەمریکا، هەرچەندە ڕێژەی خواردنەوە و یان خواردنەوەی زیاد لە پێویست کەمی کردووە لە ماوەی چەند دەیەیەکی ڕابردوودا.

ڕاپرسیەکی نێودەوڵەتی ئەوە دەردەخات کە لە گەنجەکان و تازە پێگەیشتواندا لە پێنج کەسدا کەسێك کحول دەخواتەوە لەماوەی 30 ڕۆژی، لە دە کەسیشدا کەسێك ئاڵودەی کحولە.

لە ڕاپرسیەکدا سەبارەت بە ڕەفتاری مەترسیداری گەنجان کە لە ساڵی 2019دا ئەنجام دراوە، زانراوە کە زیاد لە 25٪ ی خوێندکارانی ئامادەیی کحولیان دەخۆنەوە و یەکێکیش لە هەر حەوت  کەسێکدا زیاد لە پێویست کحولی لەهەمان ماوەدا خواردووەتەوە.

ئەمەش ڕێژەیەکی زۆری گەنجانە کە دەکرێت مێشکیان و ژیانیان نەرێنیانە گۆڕانکاری بەسەردابێت بۆهەمیشە.

ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێكن کە کەسوکاری هەرزەکاران دەتوانن  بیکەن بۆ رێگریکردن لە هەرزەکاران :

1- قسە بکە لەگەر منداڵە هەرزەکارەکانت دەربارەی کحول و کاریگەریەکانی بە تەواوەتی و دڵنیابە کە هەموو شتێك دەزانن دەربارەی.

2- یاسای توندت هەبێت دەربارەی بەکارهێنانەکانی کحول و سزای توندیش گەر ئەو یاسایانە شکێندران.  ئاساییە هەرزەکاران شتی نوێ تاقیبکەنەوە بەڵام گەر چاوپۆشی لە چوون بۆ ئاهەنگ بکەیت کە کحولی تێدایە و چاوپۆشی لە زیاد خواردنەوەی کحول و  لێخورینی ئوتومبیل بکەیت بە سەرخۆشی ئەوە ئەمە ژیانی منداڵەکەت وێران دەکات.

3- کەسوکاری هاوڕێکانی منداڵەکەت بناسە و هەوڵبدە کە بەرپرسیاریەتییەکەی هاوبەشتان هەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە هەمووان.

4- نمونەیەکی باشیان نیشان بدە، وەکو چۆن ڕیکلامەکان دەڵێن گەر خواردتەوە بەرپرسانە بخۆرەوە.

More News

Most Popular

هەواڵ

سودانی ئەمشە و بڕیار لە رەشنوسی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەدات

Mic
2025-07-02


شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی نەوت و مووچە گەیشتوون بەرێککەوتن، رێککەوتنەکە تەنها ئەوەی ماوە سودانی ئیمزای لەسەربکات، لە کۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئیمزاکردن یان رەتکردنەوەی رێککەوتنەکە یەکلایی دەبێتەوە.

چەند رۆژێکە شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەک بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەرچەندە تائێستا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام هەردولا رێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و رادەستکردنی نیوەی داهاتی ناخۆ لەلایەن هەرێمەوە بە بەغدا، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی هەرێم دەنێرێت.

مەسرور بارزانی، سەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، هەرێم هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و گەڕاندنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

بەنوەی سەرۆکی حکومەت، ئێستا هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان، بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی هاوکاریان لە گەل حکومەتی فیدڕال پێشان داوە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت ئەویش لە پێناوی بڕینی هەموو ئەو پاسا و بیانووانەی کە بەغدا بەکاریهێناون بۆ نەناردنی مووچەی موچەخۆرانی خەڵکی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵ دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو لەیەکتێگەیشتنە هاوبەشانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە نێوان هەردوولا بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان هاتووەتە ئاراوە

بەپێی زانیارییەکان، سێ رۆژە شاندی بەغدا و هەرێم لەسەر رەشنوسێک رێککەوتوون، هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا لە کۆبونەوەی 1ـى تەموز ئونجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر رەشنوسەکە بدات، بەڵام سودانی دەیەوێت رەزامەندی لایەنەکان چوارچێوەی هەماهەنگی وەربگرێت.

ئەمشەو چوارشەممە کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەسڕە ئەنجام دەدەرێت و سودانی بەشدار دەبێت و رەشنوسی رێککەوتنەکە لەگەڵ خۆی دەباتە سەر مێزی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ واژۆ کردن و وەرگرتنی رەزامەندی.

لە ئەگەری رەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەوا سودانی ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە دەکات و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە تائێستا رووننییە هەناردەکردنوەی نەوت پێش ناردنی موچە دەکەوێت، یان پێش هەناردەکردنەوەی نەوت موچە لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.