دەردە کەڕووی نینۆک، بریتییە لە هەوکردنی کەڕووی نینۆکی دەست یان پێ، کە دەکرێت هەرکامێک لە بەشەکانی نینۆک بگرێتەوە ،ببێتە هۆی ئازارو نا ئاسودەیی و تێکچونی شێوەی نینۆک.
ئۆنیکۆمیکۆسیس هەوکردنێکە لە نینۆکی پێیەکاندا، هەوکردنی قارچکی پێست یەکێکە لە هەرە نەخۆشییە باوەکانی مرۆڤ، ئەو ناوچانەی کە ئەگەری تووشبوونیان هەیە بریتین لە پێستی سەر، دەستەکان و قاچەکان.
نینۆک بە تێکڕای ٠.١ میلیمەتر لە رۆژێکدا گەشە دەکات (١ سانتیمەتر هەر ١٠٠ رۆژێک). نینۆکی پەنجەکان پێویستی بە 3 بۆ 6 مانگ هەیە بۆ دووبارە گەشە کردنەوە بە تەواوی لە کاتێکدا نینۆکەکانی پەنجەکان 12 بۆ 18 مانگی دەوێت ڕێژەی گەشەی ڕاستەقینە پەیوەستە بە تەمەن، وەرز، ئاستی ڕاهێنان و هۆکاری بۆماوەیی تۆماری گەشەی نینۆکەکە.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری توشبون زیاد دەکەن ؟
زۆر مانەوەی دەست و پێ لە ژینگەیەکی تەرو شێداردا وەک زۆر کارکردنی خانمان بە ئاو ،ئارەق کردنەوەی دەست و پێ بە بەردەوامی بە تایبەت ئەگەر پێیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەڕی لە ناو پێڵاودا بمێنێتەوە .
نەخۆشی شەکرە ،لاوازی بەرگری ،بە ساڵاچون ، بوونی نەخۆشیەکی تر کە پێیدەوترێ کاژۆکی (سەدەف)
چارەسەری چیە؟
پارێز...بە پاک ڕاگرتنی دەست و پێ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە تەری و شێداری وەک بەکارهێنانی دەستەوانە لە کاتی کارکردن بە ئاو یاخود لە پێ کردنی ئەوپێڵاوانەی هەواکێشن .
چارەسەر لە رێگەی کرێم یاخود خەپلە (حەب )ئەمەش دەگۆرێت بە پێی ژمارەی نینۆکی توشبوو ،رێژەی سەختی توشبوو کە ئایا دەستە یا پێ هەندێک جار پێویستە هەردو چارەسەرەکە پێکەوە بە کاربێت .
جارێکی تر شاندێکی هەرێم دەچنەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن
لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، مەبەستی سەردانەکە بۆ رێککەتنە لەسەر شێوازی
رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا کە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لەگەڵ
بەغداد ئامادەیبون و ڕاپۆرتێکیان پێشکەشکردووە لەبارەی دواین گۆرانکاریەکانی بەغداوە،
باسیان لەوەکردوە بەغدا مەرجی نوێ و قورسی بۆ هەرێم داناوە بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی
حەوت و مانگەکانی دواتر.
بەپێی
زانیارییەکان، بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە، سەرجەم داهاتی فیدڕاڵی ڕەوانەی
بەغداد بکرێت و دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراو %50ـى ڕەوانەی هەرێم بکاتەوە و هەرێم دەسەڵاتی خەرجکردنی
هەبێت بۆ ئەو بڕە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەغدا سورە لەسەر
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش لە پەیامی بەغدا تێگەیشتووە کە چیتر
زەحمەتە مووچە بنێرێت، ئەگەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێنەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی
ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، شاندی دانووستانکاری ڕاسپارد کە لە کۆبوونەوەکانی
سبەینێیان کە وا بڕیارە لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵیی ئەنجام
بدرێت، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان و پەلە بکەن لە گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە پێناوی
هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ.
مانگی رابردوو،
هەردوو وەزارەتی نەوت و سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای
سۆمۆ، کۆنووسی هاوبەشی پڕۆتۆکۆلی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیان واژۆ کرد،
حکومەتی هەرێم جەختدەکاتەوە، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە، بە زیادەوە
کارئاسانی پێویست کراوە بۆ لابردنی بەربەستەکان.
سەبارەت بە بابەتی
هاوبەشی پێکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، ئەنجومەنی وەزیران جەختی
کردەوە لەوەی ئەم بابەتە، بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی
فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.
داواشی کرد لە
چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری
ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش
بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ
خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت کە بە داخەوە
ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت.