ڕێکردن ژمارەیەکی زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ
هەموو تەمەنەکان، کە ئەمانەی خوارەوە گرنگترین سوودەکانین:
1. سووتاندنی وزە: یارمەتیت دەدات لە
سووتاندنی وزە و بەدەستهێنانی کێشێکی تەندروست.
2. بەهێزکردنی دڵ: لانی کەم 30 خولەک ڕێکردن
ڕۆژانە، پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونت بە تەسک بوونەوەی خوێنەرەکانی دڵ
بە ڕێژەی لەسەدا 19 کەم دەکاتەوە.
3. دابەزاندنی شەکری خوێن: بە تایبەت بۆ ئەوانەی
کە شەکرەیان هەیە، ڕێکردن بۆ ماوەیەکی کورت لە دوای نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی
شەکری خوێن دەدات.
4. نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: یارمەتی
پاراستنی جومگەکان دەدات، بەتایبەت جومگەکانی ئەژنۆ و سمت، ئەمەش لە ڕێگەی چەورکردن
و بەهێزکردنی ئەو ماسولکانەی کە پاڵپشتی جومگەکان دەکەن.
5. بەهێزکردنی بەرگری جەستە: ئەگەری
تووشبوونت بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەم دەکاتەوە.
6. زیادکردنی توانا و تاقەت: ئەگەر هەستت
بە ماندوویی کرد، ڕێکردن بۆ ماوەیەک دەکرێت زۆر زیاتر لە خواردنەوەی کوپێک قاوە
توانات پێ ببەخشێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی ئۆکسجین بۆ تەواوی جەستە،
و بەرزبوونەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و ئیپینفرین و نۆرئیپنفرین کە یارمەتی زیاکردنی
توانا و تاقەت دەدەن.
7. ئارام کردنەوەی دەروون: تەندرووستی عەقڵ
و هۆش دەپارێزێت و یارمەنی کەمکردنەوەی قەلەقی و خەمۆکی دەدات.
8. درێژکردنی تەمەن: بەتایبەت بە هەنگاوی
خێرا، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ بە ڕێژەی لەسەدا 24 کەم دەکاتەوە.
9. بەهێزکردنی ماسولکەی قاچەکان: یارمەتی
بەهێزبوونی ماسولکەی قاچەکان دەدات، بەتایبەت ڕێکردن لە شوێنە لێژەکان وەک گرد، هێزێکی
زیاتر بە ماسولکەی قاچەکان دەبەخشێت.
10. زیادکردنی توانای بیرکردنەوە: توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە کە ڕێکردن توانای بیرکردنەوە و بیرۆکە زیاد دەکات.
ئەمریکا لە عێراق دەکشێتەوە و رو لە هەرێمی کوردستان دەکات، خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە لەلایەن واشنتنەوە شڵەژانی ئەمنی لە عێراق دروستکردووە.
سکای نیوزی عەرەبی لە زاری سەرچاوە سیاسییەکان رایگەیاندووە،
واشنتن هێزەکانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ دەکشێنێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکەی سکای نیوز، ئەمریکییەکان
عێراقییەکانیان لە خێراکردنی پرۆسەی کشانەوە ئاگادارکردووەتەوە، پێیان راگەیاندوون،
پابەندنابن بەو خشتەیەی هەردوو وڵات بۆ کشانەوە لەسەری رێککەوتوون.
تێکچوونی دۆخی ئەمنی عێراق، لەدوای کشانەوەی ئەمریکییەکان
ئەگەرێکی کراوەیە، سەرەڕای پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش
دێتەپێشەوە، کە تائێستاش پاشماوەکانی ئەو رێکخراوە مەترسین و ناوبەنا و چالاکی ئەنجام دەدەن.
بڕیارە کتوپڕەکەی ئەمریکا بەشێک لە چاودێران و بەرپرسانی
ئەمنی عێراقی نیگەرانکردووە، بە ئاشکرا داوا دەکەن ئەمریکا بمێنێتەوە، چونکە عێراق
و ناوچەکە بەدۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردا تێدەپەڕن.
بڕیاربوو هێزە ئەمریکییەکان لە مانگی ئەیلول بە پێی
خشتەیەک بکشێنەوە، بەڵام بڕیارە لە ناکاوەکەی واشنتن بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی
لە بنکەکانی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا لە عێراق، چاوڕوان نەکراوە و شڵەژانی ئەمنی دروست
دەکات.