زانست

چیرۆكی ئەو منداڵەی زیرەكیەكەی بووە جێگەی سەرنج

Mic
2022-07-26

نزا بەكر ئەو منداڵەی رێژەی زیرەكییەكەی %125 ە لەدایكبووی 1/1/2015 یە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەن، بەوتەی پزیشكەكەی بە 25 خولەك كتێبێكی خوێندووەتەوە و شەوانەش كتێب دەخوێنێتەوە، وەزیری پەروەردەش بەڵێنی پێداوە لەكۆلێژی زانكۆی كامبریج لەسلێمانی بەردەوامی بەخوێندنەكەی بدات.
زیرەكی ئەو منداڵە كاتێك ئاشكرابووە كەبەهۆی كەمی كێشیەوە دایكی بردوویەتیە لای پزیشك، بەڵام لەچاوەڕوانی تەواوبوونی پشكنینەكەی كە 25 خولەكی خایاندووە كتێبێكی خوێندووەتەوە.
پاشان پشكنینی زیرەكی بۆ كراوە و دەركەوتووە ئاستی زیرەكییەكەی %125  زیاترە و وەزیری پەروەردە قسەی لەگەڵ دایكی منداڵەكە كردووە و بڕیاریداوە بینێرێتە كۆلێژی زانكۆی كامبریج لەسلێمانی.
كۆچەر عومەر، پزیشكی پسپۆڕی مناڵان یەكەمجار پشكنینی بۆ منداڵەكە كردووە وەك خۆی دەڵێت "ئەو منداڵەی كە پشكنینی IQی بۆ كراوە یەكێكە لە نەخۆشەكانم، تەمەنی تەنها حەوت ساڵە و دەیان كتێبی خوێندووەتەوە، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب یەك عەرەبانە كتێبی كڕیبوو، هەر زوو هەمووی خوێندبووەوە، زیرەكییەكی لەڕادەبەدەری هەیە و ئاستی زیرەكی (125%) زیاتریشە"
وەك ئەو پزیشكە دەڵێت " كێش و خواردنی كەم بوو و لەم نەخۆشخانەیەدا چیرۆكێكی منداڵانم پێدا بیخوێنێتەوە بەڵام وتی من ئەو چیرۆكانە ناخوێنمەوە، پاشان چیرۆكێكی دیكەم پێدا كە بۆ منداڵی نۆ ساڵ دەبێت، بەڵام تا پشكنینەكەی تەواو بوو كە 25 خولەكی پێچوو ئەویشی خوێندەوە".
دایكی منداڵەكە دەڵێت "تەمەنی حەوت ساڵەو دەرچووە بۆ پۆلی دوو ، هەموو شەوێك كتێب دەخوێنێتەوە و لە پێشانگای نێودەوڵەت رۆشتووە زۆرترین كتێبی كریوە".

More News

Most Popular

هەواڵ

کۆمسیۆن کارەکانی ڕاگرت و هەڵبژاردن ناکرێت

Mic
2024-05-08

بەڕاگرتنی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جارێکی دیکە هەڵبژاردنەکە لەوادەی خۆیدا ناکرێت و هێشتا دیاریش نییە وادەی نوێ کەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند "دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی، دوێنێ سێشەممە 7ی ئایاری 2024 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم رێکارە تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرێت، تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلا دەبێتەوە کە لە دادگەی باڵای فیدراڵی تۆمار کراوە."

وتەبێژی کۆمیسیۆن جەختی لەوە کردەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت."

سەبارەت بە وادەی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە و دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، جومانە غەلای گوتی، "تائێستا دیار نییە."

راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بەبڕیاری دادگای فیدراڵییە لەسەر سکاڵایەکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،