هەواڵ

بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە تارانە

Mic
2024-05-05

پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناچار دەکات روو لەتاران بکات و لەوێیەوە پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تائێستا ئێرانییەکان، هاوشێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ناوخۆییەکانی هەرێم سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 10 ئ حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخات.

بەرپرسانی پارتی، کورسی کۆتاکان و هەندێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدانیان کردۆتە بیانوو بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەکە نەکەن و داوای دواخستنی بکەن، بەڵام خوێندنەوەی ئەوەی دەکرێت پارتی بەتەواوی ترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەیە و پێیوایە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەدەستدەدات و ئەگەری زۆرە نەتوانێت سەرۆکایەتی حکومەت بەدەستبهێنێتەوە.

هەر ئەوەشە وایکردوە کە زیاتر لە هەفتەیەکە نێچیرڤان بارزانی کەوتۆتە جوڵە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و هەفتەی رابردووش لە بەغدا بوو، بەڵام ئەنجامێکی لەسەدا سەدی دەستنەکەوت.

رووی ئەمجارەی نێچرڤان بارزانی لە تارانە و دەیەوێت لەڕێگەی ئێرانییەکانەوە هەڵبژاردن دوابخات و رەزامەندی ئەوان بەدەستبهێنێت.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پرسە بگاتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.

داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە کە زۆربەی رێکخرا و لایەنە نێودەولەتی و ناوخۆییەکان داوای ئەنجامدانی دەکەن و دواخستنی بە مەترسی بۆ سەر هەرێم دادەنێن.

More News

Most Popular

Tech

زانایانی چین سەرەڕای رووداوەکەی تایتان ژێردەریاییەکی بەهێزتر دروستدەکەن

Mic
2024-07-27

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"smcp" زانایانی چینی پەردەیان لەسەر ناوپۆشێکی ڕیشاڵی کاربۆنی زۆر بەهێز لادا کە ژێردەرییاییەکی بەهێزە و توانای چوونە ناوەوەی بۆ قوڵایی لە رادەبەدەر هەیە.
ئەم ژێردەریاییە توانای چوونە ناو ئاوی هەیە بە قوڵایی ٦٠٠٠مەتر، هەروەها تێیدا توانای گلدانەوەی ئۆکسجینی پێویست هەیە تا ئەو بڕە لە قوڵایی، ئەم تایبەتمەندییانەش وادەکات زۆر بەهێزتر و گونجاوتر بێت لە ژێردەیاییە ئەمریکییەکە کە ئەو کارەساتە گەورەیەی لێکەوتەوە.
بە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە چین ئەو گرەوە دەباتەوە کە باوەڕی وایە ریشاڵی کاربۆنی پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ دروستکردنی ئەم بەرهەمە بەو مەبەستە.
جێگەی باسە لە رێکەوتی ١٦ی ٦ی ٢٠٢٣ ژێر دەریایی تایتان لە بەندەری شاری سانت جۆنزی ڕۆژهەڵاتی کەنەداوە دەستی بەگەشتەکەی کرد بە ئامانجی گەیشتن بە شوێنی پاشماوەی کەشتی تایتانیک کە پێنج سەرنشینی تێدابوو، بەڵام دوای کاتژمێرێک و ٤٥ خولەک ژێردەریاییەکە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی خۆی پچڕاو و چارەنوسی ژێردەریاییەکە و سەرنشینەکانی دیار نەمان.
لە رۆژی ٢٣ی حوزەیران، کۆمپانیای "ئۆوشن گەیتـ"ـی خاوەنی ژێردەریاییەکە گیانلەدەستدانی تەواوی سەرنشینانی ناو ژێر دەریاییەکەی راگەیاند بەهۆی تەقینەوەی ناوەکی ژێر دەریاییەکەوە