زانست

توێژەرێكی ژاپۆنی لە خانەكانی پێستی مشكی نێر هێلكەی مێینە دروست دەكات

Mic
2023-03-13

تویژەرێكی ژاپۆنی لە تاقیگەدا لە خانەكانی پێستی مشكی نێرینە هێلكەی مێینە دروست دەكات،  بەجۆرێك كە كرۆمۆسەكانی خانەكە  لە نێرینەوە بگۆڕێت بۆ كرۆمۆسۆمی مێینە، ئەو دەڵێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ژنانەیە كە توانای دروستكردنی هێلكەیان نیە، یاخود ئەو پیاوانەی كە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕەگەزی خۆیان دەكەن ودەیانەوێت منداڵیان ببێت.

لە كۆنفڕانسێكی جیناتدا، پڕۆفیسۆر كاتسوهیكۆ هایاشی لە زانكۆی ئۆساكا كە كار لەسەر پەرەپێدانی چارەسەری منداڵبوون دەكات وتوێژینەوەكەی لە گۆڤاری زانستی " نەیچەر" بڵاوبۆتەوە دەڵێت:  لە پرۆژەكەیدا توانویەتی لە خانەكانی مشكی نێرینە هێلكە دروست بكات، هەروەها دەڵێت توانیویەتی ئەو خانەیەی كە دروستیكردووە  كرۆمۆسۆمەكانی لە نێرینەوە كە " ئێكس- وای" بگۆڕێت بۆ " ئێكس-ئێكس".

تەكنیكەكە بریتییە لە وەرگرتنی خانەیەكی پێست سەرەتا لە مشكێكی نێر و پاشان گۆڕینی بۆ خانەیەكی بنەڕەتی - خانەیەك كە دەتوانێت ببێتە جۆرەكانی تری خانە، پاشان كرۆمۆسۆمی " ئێكس-وای" خانەكان دەستكاری ئەكەن و " وای " دەسڕنەوە و كرۆمۆسی " ئێكس" دەخەنە جێگای، بەمجۆرەش لە خانە نوێیەكە هێلكەی مێینە دروست دەكەن.

بە وتەی پڕۆفیسۆر جۆرج دالی لە بەشی پزیشكی زانكۆی هارڤارد ، ڕایگەیاند: توێژینەوەكە هێشتا ڕێگەیەكی دووری ماوە تا كۆمەڵگا ڕووبەڕووی بڕیارێكی لەو شێوەیە ببێتەوە. 

هەروەها پرۆفیسۆری توێژینەوەكە كاتسوهیكۆ هایاشی دەڵێت: هێشتا زۆر كاتی ماوە بۆ ئەوەی بزانین لە مرۆڤدا پڕۆسەكە چەندی پێدەچێت تاوەكو بەسەلامەتی جێبەجێ بكرێت و تاوەكو ئێستاش لە مشكدا بەتەواوی زیانەكانی نەسەلمێنراوە، وتیشی ئەگەر كۆمەڵگە و یاسا قبوڵی بكات دەكرێت لە داهاتوودا كاری زیاتری لەسەر بكەم.
 

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.