تەندروستی

نەخۆشی پاقلە چییە و بۆچی لە پیاواندا باوترە؟

Mic
2023-03-26

نەخۆشی پاقلە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی کەمخوێنی کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە و بەهۆی نەبوون و کەمی لە ئەنزیمی "  G6PD" ڕوودەدات، کەسانی توشبوو لەکاتی بەرکەوتنیان بە کۆمەلێک خواردنی داریکراو لەوانەش پاقلە بارودۆخیان خراپتردەبێت و خڕۆکەسورەکانیان تێکدەشكێن، لەم نەخۆشییەدا خرۆکە سورەکانی خوێنیان خێراتر و زووتر لەکاتی ئاسایی خۆیان تێکدەشکێن و لەناو دەچن.

بۆچی پیاوان زیاتر لە ژنان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن؟

نەخۆشییەکە بەڕێژەیەکی زۆر بۆماوەییە، وە ئەو بۆماوە ماددانەی کە ئەم نەخۆشییەی لەسەرە لەسەر کرۆمۆسۆمی " ئێکس" هەیە،  چونکە ژنانیش دوو کرۆمۆسۆمی ئێکسیان هەیە و پیاوان یەک دانە، لە بەر ئەم هۆکارە کاتێک پیاوان ئەم جینەیان بۆ دەگوازرێتەوە ڕاستەوخۆ هەست بە نیشانەکان دەکەن.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چیە؟

تۆخبوونی ڕەنگی میز و گۆڕانی ڕەنگی میز بۆ سوری قاوەیی باو
زەردبوونی ڕەنگی زمان وپێست وچاو
گەورەبوونی سپڵ
کورتبوونی هەناسە و هەناسەبڕکێ
ئازاری پشت وزوو ماندوبوون
خێرابوونی لێدانی دڵ
ئازاری سک، سکچوون ودڵ تێکچوون وڕشانەوە

بۆچی نەبوونی ئەم ئەنزیمە دەبێتە هۆی نەخۆشی پاقلە؟
نەبوون و کەمبوونی ئەنزیمی "    G6PD "  وادەکات خڕۆکەسورەکانی خوێن زووتر تێکبشكێن و تەمەنی ئاسایی خۆیان تەوو نەکەن، ئەمەش چونکە ئەم ئەنزیمە خڕۆکە سورەکان لە تێکشکان و زیان دەپارێزێت بۆیە کاتێک ئەنزیمەکە کەم دەبێت ئەم حاڵەتە روو دەدات.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا هەڕەشەی بڕینی تەمویلی دۆلار لە عێراق دەکات

Mic
2025-09-01

ئەمریکا بۆ وشککردنی سەرچاوەی دۆلاری ئێران و پاشکشەی هەژموونی تاران بەسەر بەغداوە؛ هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە عێراق دەکات.

واشنتن هەڕەشەی بڕینی تەمیولی دۆلار لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەمریکا ئەو هەڕەشەیە جێبەجێبکات قەیرانێکی سەختی دارایی روو لە بەغدا دەکات.

ئینتیقاز قەنبەر، سیاسەتکاری عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، راپۆرتێکی خوێندووەتەنه‌وه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه‌ دۆلار له‌سه‌ر عێراق ببڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات، بەغدا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئەو سیاستکارە عێراقییە پێی وایە، بڕینی دۆلار لەلایەن واشنتنەوە لە هێرشی مووشەکی زۆر گەورەترە بۆ سەر بەغدا، بەوکارە عێراق بە تەواوی دەمرێت.

ئەو هەڕەشەیە نەک هەر بەغدا بەڵکو تارانیش بە جددی وەریگرتووە، لەبەر ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام ئێران لە دۆلاری عێراق سوودمەندە بووە.

ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی تاران لە بەغدا دەست بۆ زۆر بابەت دەبات، کە زۆر جار بە زیانی گەورە بۆ عێراقییەکان دەشكێتەوە.

عێراق بە تەواوی پشت بە دراوە ئەمریکییەکە دەبەستێت، چونکە داهاتی فرۆشی نەوت بە دۆلارە، ئەو دۆلارەش لە ئەمریکا هەڵدەگیرێت و بەپێی پێویستی مانگانە یان ساڵانە ئەمریکا بۆ عێراقی دەنێرێت.

هەرچەندە لە رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق، بۆ دوربوون لەو جۆرە هەڕەشە و مەترسییانە هەوڵیدا بەشێک لە بازرگانی وڵاتەکەی لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دروەکەنای دیکە، لەوانە یەنی چینی، لیرەی تورکی و چەند دراوێکی دیکە، بەڵام هێشتا دۆلار بڕبڕەی پشتی ئابووریی عێراقە.

هەرچەندە ئامانجی واشنتن بڕینی سەرچاوەی دۆلاری ئێرانە، بەڵام ئەگەر واشنتن دەست بۆ ئەو کارتە ببات، عێراق رووبەڕووی کێشەی گەورەی دارایی و قەیرانی قوڵی ئابووریی دەبێتەوە، بەتەواوی ئابوورییەکەی تووشی داڕمان دەبێتەوە.