زانست

بێگانە و تەنە فڕیوەکان ئایا لە گەردووندا ڕکابەرمان هەیە ؟

Mic
2023-09-25

پێشکەشکردنی ڕۆژنامەنووسێکی مەکسیکی - چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا سەبارەت بەو شتانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکرد دوو تەرمی پارچە پارچەکراوی بوونەوەری دەرەوەی زەوین، تەمەنیان زیاتر لە هەزار ساڵە، ئەو مشتومڕە کۆنە نوێیەی لێکەوتەوە سەبارەت بە واقیعی بوونی بوونەوەرە دەرەکییەکان کە کێبڕکێ لەگەڵ مرۆڤەکاندا دەکەن لە گەردووندا، یان لانیکەم تەنەکانی دەرەوەی زەوی کە چاودێرییان دەکەن و لە خەوندان بۆیان.

لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا ئەم جۆرە تۆمەتانە سەبارەت بە بوونی مرۆڤە بێگانەکان زۆرجار دەرکەوتوون، دوایینیان نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر ڕوویدا کاتێک ڕۆژنامەنووسی مەکسیکی جەیمی مۆسان دوو تەرمی مۆمیاکراوی لەناو سندوقی بچووکی دار و شووشەیی نمایشکرد لە میانی دانیشتنێکدا لەسەر کەسانی بیانی لە کۆنگرەی مەکسیک بە ئامادەبوونی پسپۆڕان و سیاسەتمەدارانی ژاپۆن، ئەرجەنتین، فەرەنسا و بەرازیل.و پیرۆ، بە ئامانجی تاوتوێکردنی "دیاردە نامۆ نەناسراوەکان" (UAP).

ئەو ڕۆژنامەنووسە - کە بە باوەڕی بە بوونی تەنی فڕینی نەناسراو ناوبانگی دەرکردووە - ڕایگەیاندووە کە ئەو تەنانە لە وڵاتی پیرۆ دۆزراونەتەوە و تەمەنیان بە هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت، ناوبراو لەژێر سوێنددا شایەتحاڵی ئەوەی دا کە 30%ی دی ئێن ئەی ئەو بوونەوەرانە نادیارە، هەروەها پەیوەندییان بە مرۆڤەوە نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەوان مرۆڤی بێگانەن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەتانە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی زانستی بەرچاو نەبوون.

بەڵام ئەوانی تر هەر بەوەوە نەوەستاون، بەڵکو لە درێژەدا باسیان لەوە کردووە کە پەیام و سیگناڵیان لە بۆشایی ئاسمانەوە پێگەیشتووە و دەڵێن کە پێیان وایە لەوانەیە پەیامێک بن کە لەلایەن مرۆڤە نامۆکانەوە بنێردرێت کە لەسەر هەسارەکانی تر دەژین و هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤ دەدەن.

ڕۆژنامەی "دەیلی میرۆر"ی بەریتانی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بڵاویکردەوە "شتێکی مەحاڵ فیشەکی بۆ زەوی ناردووە". زانایانی فەلەکناسی باس لەوە دەکەن کە ئەو ئامێرە نهێنییە هەر ١٨ خولەک جارێک سیگناڵی ڕادیۆیی دووبارە دەناردەوە، هەروەها جیاوازە لە هەموو شتێک کە پێشتر لە بۆشایی ئاسماندا بینراوە.

More News

Most Popular

-18

ئایا لە منداڵدا مەڵاشوو دەکەوێت؟

Mic
2024-02-21

ئاکۆ کەریم جەلال پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەردەمی کۆندا مەڵاشوو کەوتن نەخۆشییەکی باو بووە، لە ئێستاشدا لای هەندێک کەس هەیە، بە منداڵێکیان دەوت مەڵاشووی کەوتووە کاتێک منداڵەکە ماوەیەک خواردنی کەمبووایە و پرخەی لووتی هەبووایە و بێتاقەت و بێهیز بووایە و خەوی کەم بووایە، بۆ چارەسەر منداڵەکەیان دەبرد بۆ لایی ئافرەتێکی شارەزا پەنجەیەکی دەکرد بە قورگیا بۆ ئەوەی مەڵاشووی بەرزبکرێتەوە و ببرێتەوە شوێنی خۆی.
ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، لە رووی زانستییەوە مەڵاشوو کەوتن وەک نەخۆشی هەیە و هەبووە و هەر دەشبێت، بەڵام دەستەواژەی مەڵاشوو کەوتن هەڵەیە چونکە مەڵاشوو ناکەوێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە رووی زانستییەوە ئەوەیە کاتێک منداڵ تووشی هەوکردنی ڤایرۆسات دەبێت هەندێک جار لەوزەتێنی سێهەم کە پێی دەوترێت "ئەدینۆید" یان پێیدەڵێن "گۆشتە زیادە"، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی قورگ لە پشت رێرەوی لووت کە لە هەموو مرۆڤێکدا هەیە گەورە دەبێت بەمەش منداڵەکە هەناسەدانی بە لووت ئەستەم دەبێت و خواردنی کەم دەبێتەوە و بێهێز و بێتاقەتی دەکات.
ئاکۆی پزیشک روونیکردووەتەوە، ئەگەر منداڵەکە چەند رۆژێک خواردنی کەمبێتەوە ئەوا تووشی وشکبوونەوە دەبێت دەرئەنجام لە منداڵی کەمتر لە یەک ساڵ مەڵاشووی دەقووپێت بۆ ناوەوە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاوی لەشی، (ئاشکرایە منداڵ لە ٪٧٠ بۆ ٪٦٥ لەشی لە ئاو پێکهاتووە).
سەبارەت بە ڕێگەی کۆنی جاران کە ئافرەتێک بە پەنجە مەڵاشووی منداڵەکەی دەهێنایەوە ئەو پسپۆڕە دەڵێت "جاران لە نەبوونی پزیشک و هۆشداریی تەندروستیی وا لێکدراوەتەوە کە مەڵاشووی منداڵەکە کەوتووەتە پشتی لووتیەوە بۆیە لووتی گیراوە، بۆ چارەسەر کەسێک بە پەنجە پەستانی خستووەتە سەر بەشی سەرەوەی قورگی منداڵەکە و هەوڵیداوە مەڵاشووی بگەرێنێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام بەهۆی ئەو پەستانە زۆرە بۆتە هۆی ئەوەی ئەو لەوزەتێنە بتەقێت بەمەش قەبارەکەی بچووکبووەتەوە و رێرەوی لووتی منداڵەکە کراوەتەوە بەمەش منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی باش بووە، بەڵام ئەم رێگە کۆنە هەڵەیە چونکە ئازارێکی زۆر بۆ منداڵەکە دروست دەبێت و ئەگەری هەوکردن و خوێن بەربوون زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و شڵەژانی دەروونی بۆ منداڵەکە دروست دەبێت".
لەو کۆتاییدا ئەو پسپۆرە ئەوەی خستووەتە روو، لە ئێستادا ئەم نەخۆشییە بە قەترەی لوت و شروب چارەسەر دەکرێت، هەندێک جاریش بە نەشتەرگەریی، هیچ پێویست ناکات ئەو چارەسەرەی جاران بکرێت.