Tech

زۆر ڕووناکی شەوانە ئەگەری تووشبوون بە تێکچوونی دەروونی زیاد دەکات

Mic
2023-10-11


توێژینەوەیەکی زانستی نوێ هۆشداری دەدات لە مەترسی زیادبوونی بەرکەوتن بە ڕووناکی شەوانە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان، وەک دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری "تەندروستی دەروونی سروشتی"دا بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی مۆناش لە ئوسترالیا "گەورەترین شیکاری بڕبڕەیی تا ئێستا"یان لەسەر ڕووناکی، خەو، چالاکیی جەستەیی و تەندروستی دەروونی ئەنجامداوە، کە تێیدا زیاتر لە 86 هەزار کەس خەڵک بەشداریان کرد.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی بە ڕێژەی ٣٠% زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە بەرکەوتەی ڕووناکییەکی زۆریان هەیە لە شەودا لە کاتێکدا بۆ ئەو بەشداربووانەی بەرکەوتەی ڕووناکییەکی زۆر لە ڕۆژدا بە ڕێژەی ٢٠% کەمیکردووە.

هەروەها توێژینەوەکە ئەنجامە هاوشێوەکانی بۆ ڕەفتارەکانی خۆ زیانگەیاندن، شیزۆفرینیا، تێکچوونی دوو جەمسەری، نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتگیر و تێکچوونی فشاری دوای کارەسات بەدیکردووە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی لە شەودا و گەڕان بەدوای ڕووناکی ڕۆژدا دەتوانێت ڕێگەیەکی کاریگەر و نادەرمانناسی بێت بۆ باشترکردنی تەندروستی دەروونی.

لە کۆتاییدا دەڵێت "ئەمڕۆ مرۆڤ تەحەدای ئەم بایۆلۆجییە دەکات بە بەسەربردنی نزیکەی 90%ی ڕۆژ لە ژوورەوە، لەژێر ڕووناکی کارەبایی زۆر لاوازدا لە ڕۆژدا، و لە شەودا زۆر بەهێزە، بە بەراورد بە ڕووناکی سروشتی و سووڕەکانی تاریکی، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی جەستەمان" و نەخۆشمان دەخات”.

More News

Most Popular

-18

ئایا لە منداڵدا مەڵاشوو دەکەوێت؟

Mic
2024-02-21

ئاکۆ کەریم جەلال پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵ لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەردەمی کۆندا مەڵاشوو کەوتن نەخۆشییەکی باو بووە، لە ئێستاشدا لای هەندێک کەس هەیە، بە منداڵێکیان دەوت مەڵاشووی کەوتووە کاتێک منداڵەکە ماوەیەک خواردنی کەمبووایە و پرخەی لووتی هەبووایە و بێتاقەت و بێهیز بووایە و خەوی کەم بووایە، بۆ چارەسەر منداڵەکەیان دەبرد بۆ لایی ئافرەتێکی شارەزا پەنجەیەکی دەکرد بە قورگیا بۆ ئەوەی مەڵاشووی بەرزبکرێتەوە و ببرێتەوە شوێنی خۆی.
ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، لە رووی زانستییەوە مەڵاشوو کەوتن وەک نەخۆشی هەیە و هەبووە و هەر دەشبێت، بەڵام دەستەواژەی مەڵاشوو کەوتن هەڵەیە چونکە مەڵاشوو ناکەوێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە رووی زانستییەوە ئەوەیە کاتێک منداڵ تووشی هەوکردنی ڤایرۆسات دەبێت هەندێک جار لەوزەتێنی سێهەم کە پێی دەوترێت "ئەدینۆید" یان پێیدەڵێن "گۆشتە زیادە"، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی قورگ لە پشت رێرەوی لووت کە لە هەموو مرۆڤێکدا هەیە گەورە دەبێت بەمەش منداڵەکە هەناسەدانی بە لووت ئەستەم دەبێت و خواردنی کەم دەبێتەوە و بێهێز و بێتاقەتی دەکات.
ئاکۆی پزیشک روونیکردووەتەوە، ئەگەر منداڵەکە چەند رۆژێک خواردنی کەمبێتەوە ئەوا تووشی وشکبوونەوە دەبێت دەرئەنجام لە منداڵی کەمتر لە یەک ساڵ مەڵاشووی دەقووپێت بۆ ناوەوە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاوی لەشی، (ئاشکرایە منداڵ لە ٪٧٠ بۆ ٪٦٥ لەشی لە ئاو پێکهاتووە).
سەبارەت بە ڕێگەی کۆنی جاران کە ئافرەتێک بە پەنجە مەڵاشووی منداڵەکەی دەهێنایەوە ئەو پسپۆڕە دەڵێت "جاران لە نەبوونی پزیشک و هۆشداریی تەندروستیی وا لێکدراوەتەوە کە مەڵاشووی منداڵەکە کەوتووەتە پشتی لووتیەوە بۆیە لووتی گیراوە، بۆ چارەسەر کەسێک بە پەنجە پەستانی خستووەتە سەر بەشی سەرەوەی قورگی منداڵەکە و هەوڵیداوە مەڵاشووی بگەرێنێتەوە شوێنی خۆی، بەڵام بەهۆی ئەو پەستانە زۆرە بۆتە هۆی ئەوەی ئەو لەوزەتێنە بتەقێت بەمەش قەبارەکەی بچووکبووەتەوە و رێرەوی لووتی منداڵەکە کراوەتەوە بەمەش منداڵەکە بۆ ماوەیەکی کاتی باش بووە، بەڵام ئەم رێگە کۆنە هەڵەیە چونکە ئازارێکی زۆر بۆ منداڵەکە دروست دەبێت و ئەگەری هەوکردن و خوێن بەربوون زیاد دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و شڵەژانی دەروونی بۆ منداڵەکە دروست دەبێت".
لەو کۆتاییدا ئەو پسپۆرە ئەوەی خستووەتە روو، لە ئێستادا ئەم نەخۆشییە بە قەترەی لوت و شروب چارەسەر دەکرێت، هەندێک جاریش بە نەشتەرگەریی، هیچ پێویست ناکات ئەو چارەسەرەی جاران بکرێت.