گەر یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا
گەورە بوویت بە دڵنییایەوە شەوانە لەسەر تەختە و دۆشەکێکی نەرم خەوتویت، بەڵام
ئەمە لە وڵاتانی ئاسیا و بە تایبەت لە ژووری نوستنی یابانییەکان دا بە جۆرێکیترە
چەندین هۆکار هەیە کە وای لە یابانییەکان کردووە لەسەر زەوی بخەون و تەختە خەو
بەکارنەهێنن ، وە ئەمە تەنها پەیوەندی بە کلتوور یان بۆ جێبونەوەیان لە ژوورێکی
بچوکی ماڵەکانیاندا نییە، بەڵکو زۆر هۆکاری تەندروستیشی لە پشتەوەیە
ماڵپەری "برایت
ساید" لە بابەتێک دا باس لە کلتوور و شێوازی ژیانی یابانییەکان دەکات و تیشک
دەخاتە سەر شێوازی خەوتنیان کە لەسەر زەوی دەخەون و گرنگی بە بەکارهێنانی تەختە
خەو نایەن لەبەر ئەم هۆکارانە:
📌ئازاری پشت دەڕەوێنێتەوە
📌خەوتن لەسەر شوێنێکی ڕەق
و ڕێک بەسوودە بۆ تەندروستی پشت
📌بڕبڕەی پشت رێکتر دادەنێیت
📌سوڕی خوێن خێراتر دەبێت
📌لە بەیانیاندا زووتر بە
ئاگا دێیتەوە
لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی
توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان،
دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.
کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک
پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.
ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک
لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی
ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.
بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە
دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای
یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی
زیندانییەکان.
هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان
بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی
دەکەن.
دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە
بڵاوبکاتەوە.
وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە
زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو
ڤیدیۆیانە کۆنن".
سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە
دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی
زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای
ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.