٧٥ ساڵ
له‌مه‌وبه‌رو له ١٧-١٢-١٩٤٦ دا ئاڵای كوردستان له‌دوای رووخانی كۆماری كوردستان له
مه‌هاباد داگیرا.
رۆژی ١٧-١٢ وه‌ك ڕۆژی ئاڵای
كوردستان ده‌ستنیشانكراوه له هه‌رێمی كوردستان و له‌داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان
ساڵانه هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو،یادی ده‌كرێته‌وه و بۆنه و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت
به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاڵا چییه ؟
ئاڵا نیشانه وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه
و هه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و
بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان و
پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی جیهان و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كان و
شاره‌وانییه‌كان و زانستگاكان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان
و یانه وه‌رزشییه‌كان و فیستیڤاڵ و بۆنه و یاده‌كانیش خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی
تایبه‌تی خۆیانن.
ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك
له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی‌تر جیاوازه، به‌هه‌مان شێوه ئاڵای
رێكخراوه و دام و ده‌زگانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ره‌نگ
و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
كێ ئاڵای
كوردستانی دروستكرد ؟
ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن سه‌یدزاده
فاتمه حوسێنی ژنه تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی مه‌هاباد كه یه‌كه‌م كه‌س بووه به‌ده‌ستی
خۆی ئاڵای كوردستانی دووریوه.
كه‌ی ئاڵای
كوردستان هه‌ڵكرا ؟
ئاڵای كوردستان هێمای شۆڕشه
ڕزگاریخوازه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی كورد بووه، تاكو له‌ڕۆژی ٢٢-١-١٩٤٦ و له‌ڕێوڕه‌سمی
ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرای
شاری مه‌هاباد (سابڵا‌غ) بۆ یه‌كه‌مجار بەرەسمی هه‌ڵدراوه و بوو به ره‌مزی كۆماری
كوردستان.
داگرتنی ئاڵای
كوردستان
دوای كه‌متر له ١١ مانگ و به‌پیلانێكی دوژمنانی كورد، كۆماری كوردستان شكستی هێنا و له‌رۆژی ١٧-١٢-١٩٤٦ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاڵاكه له‌دوژمنان كه سووكایه‌تی پێنه‌كه‌ن،
ئاڵایه‌كه‌یان داگرتووه.
شێوه‌ی ئاڵای
كوردستان
ئاڵای كوردستان له
لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكھاتوه، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره كه‌وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك
بۆ خوێنی شه‌هیدان دانراوه، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه كه ئاماژه به‌ئاشتی
و ئارامییه، و لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وزه كه هێمای سه‌وزی كوردستان و وه‌رزی
به‌هاره. به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ درێژییه‌كه‌یه‌تی.
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای
كوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و ھاوشێوه‌ی ھه‌یه،
به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری
زێڕین به په‌ڕه‌كانییه‌وه یه‌ك
پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان راسته و له ده‌ره‌وه
خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن.
خۆره‌كه ده‌بێ رێك له چه‌ق
(ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كراوه كه ستوونی
ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشك) تێده‌په‌ڕێت ئه‌م ٢١په‌ڕه‌ش
ئاماژه‌یه بۆ ٢١ ی ٣ی هه‌موو ساڵێك كه‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه.
رۆژی ئاڵای
كوردستان كه‌ی له‌باشوری كوردستان كرایه ڕه‌سمی؟
له‌ساڵی ٢٠٠٩دا په‌رله‌مانی
كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی ئاڵا دیاری
بكرێت له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان
بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی ١٩٩٩ به
بڕیارێك ئاڵای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناساندبوو.
ئاڵای كوردستان
و سروودی نشتیمانی
سروودی ئه‌ی ره‌قیب
له‌لایه‌ن شاعیری كورد یونس ره‌ئووف ناسراو به "دڵدار" له‌ساڵی ١٩٤٠ دانراوه، بووه‌ته به‌شێك له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی
كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا
هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی كوردوله‌گه‌ڵ هه‌ڵكرتنی ئه‌م ئاڵایه‌دا
ئه‌م سروده ده‌گوترێت.
مانای چوار ڕه‌نگه‌كه‌ی
ئاڵای كوردستان
سوور: هێمای
شۆڕشگێڕی و خوێنی شه‌هیدانی میلله‌تی كورده له‌پێناو مافه‌كانیاندا.
سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشه
كه میلله‌تی كورد به‌رده‌وام ئاشتیخواز بووه.
سه‌وز : له سروشتی كوردستانه‌وه
هاتووه و هێمای ژیانه‌وه‌یه.
زه‌رد: مه‌به‌ست له ڕۆژه بیست
و یه‌ك تیشكییه‌كه‌یه كه هێمای دواڕۆژی میلله‌تی كورد و هاوكات وه‌ك هێمای٢١ی ٣
یه كه ده‌بێته نه‌ورۆز ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
یەکێک
لە بژاردەکانی ئێران بۆ هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە جەنگەکەی لەگەڵ ئیسرائیل،
ئەوەیە کە گەروی هورمز بەتەواویی دابخات لەبەردەمی هەموو جموجوڵیکی بازرگانیی و هەناردەکردنی
نەوت، ئەوەش وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا دوچاری تەنگەژەی ئابوریی جدی
دەکات.
لێکەوتەیەکی خراپی داخستنی گەروی
هورمز، هەڵاوسانی ئابوریی و تێکچونی پەیوەندی دیپلۆماسی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو
(عومان، سعودییە، ئیمارات، قەتەر، بەحرەینە، کوەیت و عێراق) و رەنگە روبەری
جەنگەکە فراوانتر بکات.
گەروی ھورمز، پانییەکەی 50 کیلۆمەترە، بەڵام تەنها 40
کیلۆمەتری بۆ جموجوڵی بازرگانیی بەکاردەهێنرێت و ڕێڕەوێکی ئاویی ستراتیژییە و
کەوتوەتە نێوان ئێران و عومان و ئیماڕات کە کەنداوی فارس بە دەریای عەرەبی و پاشان
زەریای ھیندی دەبەستێتەوە و پینجیەکی هەناردەکردنی نەوتی جیهان لەم نۆکەندەوە
تێدەپەڕێت.
بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناسراو بە (ئەن
کلۆس)، کە لە ساڵانی 1973 تا 1982 هاتوەتە ئاراوە، هەموو کەشتی و فڕۆکەکان مافی
تێپەڕبونیان بەم گەروەدا هەیە و داخستنی تاکلایەنەی وڵاتێک دەبێتە هۆی پێشێلکردنی
ئەم ڕێککەوتننامەیە.
جگە لەو ڕێککەوتننامەیە، لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئێران و عومان بۆ بەڕێوەبردنی
گەروی هورمز هەیە، هەروەها ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کە لە ساڵی 1981 دامەزراوە
بارەگاکەی لە ڕیازی پایتەختی سعودییە و ئەنجومەنەکە هەریەک لە کوەیت، بەحرەین و
عومان، قەتەر، سعودییە، ئیمارات لە خۆدەگرێت هەماهەنگی بۆ سیاسەتی دەریایی و وەزە
لە گەروی هورمز دەکەن.
گەرووەکە بەناوی دورگەی هورمزەوە ناونراوە کە دورگەیەکی
بچوکە و دەکەوێتی سنوری ئاوی ئێرانەوە و سەر بە پارێزگای هورمزگانە و روبەری دورگەکە
42 کیلۆمەترە و سێ هەزار کەس لێی نیشتەجێن.
شارەزایانی بواری جیۆپۆلەتیکی و چاودێرانی نێودەوڵەتی،
پێیان وایە ئێران هەم لە ڕوی سەربازی و هەمیش لە ڕوی جوگرافییەوە توانای داخستنی
گەروەکەی هەیە.
لە ئەگەری داخستنی گەروەکە، سعودییە، ئیمارات و عێراق چەند
وڵاتێکی دیکەی کەنداو زیانی گەورەی ئابورییان بەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەش دەبێتە
هۆی بەزربوونەوەی نرخی کاڵا و زیادبونی تێچووی گواستنەوەی نەوت و پچڕانی ڕێگای
وڵاتانی ھاوردەکار.
ئێران دەتوانێت لەڕێگەی، هەردو دورگەی لارک و هێنگامی سەر
بە پارێزگای هورمزگان، گەروەکە دابخات، چونکە ئەو دورگانە باڵادەستن بەسەر ڕێڕەوی
کەشتیوانیی لە گەروەکەدا.
هەڵکەوتەی جوگرافی دورگەکانی لارک و هێنگامی لە دەیان ساڵی
ڕابردودا ڕۆڵی هەبووە لە چاودێرییکردنی ڕێڕەوی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیی، بۆیە لەم
دوو شوێنەوە ئێران دەتوانێت بە بەکارهێنانی بەلەمی بچوک یان بەکارهێنانی مینی
دەریایی، یان هەڵدانی موشەک، ڕێگای هاتوچۆی کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان
بگرێت.
هەرچەندە هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا، ژمارەیەک
وڵاتی دیکە لە چوار چێوەیەکی هاوپەیمانێتییەکدا هێزیان لە چەند شوێنێکی گەروی
هورمز جێگیرکردوە و بۆ چاودێری و دابینکردنی ڕێگایەکی سەلامەت بۆ کەشتییە بازرگانییەکان
دەکەن، بەڵام هێشتا ئێران مەترسییەکی جدییە لەسەر گەروەکە، چونکە لە ڕابردودا وەک
کارتی فشار دژی گەمارۆ ئابورییەکانی، تاران بە شێوەی کاتی دەستی بەسەر چەندین
کەشتی بازرگانیدا گرتوە.
داخستنی گەروی هورمز کاریگەریی ئابوریی گەورەی دەبێت لەسەر
هەناردەکردنی نەوتی، سعودییە، ئیمارات و عێراق و کوەیت، چونکە، هێڵی ترانزێتی
نەوتی جیهانە، هاوکات وڵاتانی هاوردەکار، چین، ژاپۆن، کۆریای باشور و ئەوروپاش
زیانیان بەردەکەوێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕێڕەوێکی سەرەکی گواستنەوەی غازی شلی
قەتەرە بۆ جیهان، بڕی ئەو نەوتەی ڕۆژانە بە گەروەکەدا تێدەپەڕیت 20 ملیۆن بەرمیلە،
لە 20٪ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، قەبارەی ساڵانەی بازرگانی گەروی هورمز
ساڵانە 687 ملیار دۆلارە.
بەهۆی ئەوەی ئابوریی عێراق بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت
دەبەستێت زیانمەندی یەکەمی داخستنی گەروی هورمزە و، دەبێت بە ناچاری ڕوبکاتە
هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری هەرێم بۆ بەندەری جەیهان و توانای
بۆرییەکەش سنوردارە و تەنها دەتوانێت ڕۆژانە دەوروبەری ملیۆنێک بەرمیل نەوت
بگوازتەوە.
دوای داخستنی گەروەکە، لە یەکەم قۆناغدا بازاڕەکانی بۆرسەی
وڵاتان توشی شڵەژان و ناجێگیری دەبنەوە و هەڵاوسان دروست دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی
بەرزبونەوەی نرخ.
لەم حاڵەتەشدا ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان سودی نەبێت بۆ
کردنەوەی گەروەکە، بژاردەی سەربازی و جوڵە پێکردنی هێز دەبێتە بژاردەیەکی ناچاری و
دەستوەردانی ئەمریکا و و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
گەروی هورمز ڕێگەیەکی هاوبەشی دەریایی ستراتییژییە لە
جیهاندا، لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، چەندین جار میدیاکان باسیان
لەوەکردوە ئێران هەڕەشەی داخستنی دەکات.