هەواڵ

شاعیری کورد پۆڵا نانەوازادە کۆچی دوایی کرد

Mic
2024-02-26

چیا! پشت و پەنا و هاوڕێی نەگۆڕم
ڕەفیقی ڕۆژی تا لێواری گۆڕم
هەزاران ساڵە لەم کێو و تەلانە
دە نێو ئەم تیرەگ و تیشە و کەلانە
مەهاباد _ MIC
شەوی رابردو شاعیر و نوسەر، پۆڵا نانەوازادە كۆچی دوایی كرد
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1955 لە شاری مەهاباد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواوکردوە.
پۆڵا کوڕی هاشمی نانەوازادە، شاعیرێکی بەناو و دەنگی ناوچەی موکریانە، خۆی لە تەمەنی 55 ساڵی دەستی بە نوسینی هەڵبەست کردوە، بەهۆی تۆمارکردنی هەڵبەستەکانی و بڵاوکردنەوەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆر زو چوە نێو دڵی خەڵکی کوردستانەوە و ناوبانگی پەیداكرد.

More News

Most Popular

هەواڵ

حکومەتی هەرێم هەڕەشەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات

Mic
2025-09-11

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.

پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.

دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.

پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران  سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.

ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.