کۆمسیۆنى باڵاى
هەڵبژاردنەکانى عێراق، بۆ سەرپەرشتیکردنى پرۆسەى دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق پێویستى بە نزیکەى 200 هەزار کارمەندە و رۆژی 14ی ئەیلول تیروپشک بۆ
دامەزراندنیان ئەنجام دەدات
کۆمسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەكان بڵاویردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ هەڵبژاردنی
کارمەندانی دەنگدان ئەنجام دەدرێت و كرێی كاركردنیشیان دیاریكرا.
لەبارە بڕی ئەو پارەی پێیان دەدرێت ئاماژە بەوەکراوە، بۆ رێکخەری ناوەندی دەنگدان، بڕی 300 هەزار
دینار تەنها، بۆ یەک رۆژی دەنگدانی تایبەت یان گشتی.
هەروەها، بۆ بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان بڕی 200 هەزار دینار بۆ یەک رۆژی دەنگدانی
تایبەت یان گشتی، بۆ کارمەندی ناوەند یان وێشتگەی دەنگدان، بڕی 150
هەزار دینار، بۆ یەک رۆژی دەنگدانی تایبەت یان گشتی.
وەک لە
راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا هاتوە، كرێی خوێندکار یان دەرچوی زانکۆ، بۆ رێکخەری ناوەندی
دەنگدان بڕی 400 هەزار دیناری پێدەدرێت بۆ یەک رۆژی دەنگدانی تایبەت یان گشتی .
هەروەها بۆ بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان بڕی 300 هەزار دینار بۆ یەک رۆژی دەنگدانی
تایبەت یان گشتی، بۆ کارمەندی ناوەند یان بنکەی دەنگدان، بڕی 250
هەزار دینار بۆ یەک رۆژی دەنگدانی تایبەت یان گشتی .
كرێی فەرمانبەرانی
یەدەگ، کە رێژەیان دەگاتە (5%)ی کۆی گشتی کارمەندانی دەنگدان، بەم شێوەیە بڕی
پارەکەیان دیاریکراوە.
بۆ فەرمانبەرێکی
حکومی بڕی 50 هەزار دینار، لەگەڵ نوسراوی سوپاس و پێزانین، بۆ خوێندکار یان دەرچوی زانکۆ بڕی 100
هەزار دینار.
ناکرێت کرێی دوو
رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆبکرێتەوە، ئەگەر لە حاڵەتێكدا پێویست بوو هەمان
تاک لە هەردوو رۆژی دەنگداندا دەوام بکات، ئەوا بڕی 100 هەزار دینار بۆ یەکێک لەو
دوو كرێیە زیاد دەکرێت وەک قەرەبووی کارەکەی لە ۆرژی دووەمی دەنگدان.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە
و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند
مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و
ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری
کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە
نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.
پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.
ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.