لە هێرشێکی خۆکوژییەوە بۆ جەنگێکی 20ساڵە، قاعیدە
دەستپێشخەریکرد و ئەمریکا بەردەوامی پێدا، 11ـى سێپتەمبەر،
ئەو رووداوە مێژووییەی ناوەندی ئەمریکای هەژاند و بۆ یەکەمجار جەنگی تیرۆر لەلایەن
ئەمریکاوە دەستیپێکرد.
لەسەر لە بەیانی رۆژی 11ـی سێپتەمبەری 2001،
چوار تیمی سەر بە گرووپی چەکداری قاعیدە کە لە 19 کەس پێکهاتبوون، هەستان بە
رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگر و لەهێرشێکی خۆکوژیدا بەکاریانهێنا.
دوو لە فڕۆکەکان هەردوو باڵەخانەی ناوەندی
بازرگانیی جیهانییان لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا کردەئامانج، فڕۆکەی سێیەمیش بینای
پنتاگۆن(وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)ی لە دەرەوەی واشنتۆن دی سییەوە کردە ئامانج، بەڵام
فڕۆکەی چوارەم لەلایەن سەرنشینەکانییەوە هێرشی کرایەسەر لە ناوچەی شەنکسڤیڵێی پەنسڵڤانیا
کەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانیشی گیانیان لەدەستدا.
کاتژمێر 8:45 خولەکی سەرلەبەیانی یەکەم فڕۆکە بەناوی
(Boeing 767) کە نزیکەی 20 هەزار گاڵۆن
سوتەمەنی فڕۆکەی لەگە خۆیدا هەڵگرتبوو خۆی کێشا بە بەشی باکووری باڵەخانەی ناوەندی
بازرگانی جیهاندا و نهۆمی 80ەمین باڵەخانە هەورەبڕەکەی کە لە 110 نهۆم پێکهاتبوو
کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەوەشدا، سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش لەنهۆمە
بەرزەکانەوە کەوتنە خوارەوە، سەرباری ئەوەی سەدانی دیکەشی بریندارکرد.
تەواوی تەلەفزیۆن ومیدیاکان چاوی کامێراکانیان
لەسەر دوو بیناکە و شوێنی رووداوەکە بوو، 18 خولەک دوای هێرشی یەکەم فڕۆکە، فڕۆکەی
دووەم لە جۆری (Boeing 767)
لە ئاسماندا دەرکەوت و خۆی کێشا بەبەشی باشووری باڵەخانەی ناوەندی بازرگانی جیهانیی
و بەدیاریکراویش نهۆمی 60ەمینی باڵەخانەکە.
هەواڵی ئەو رووداوە لە چەند خولەکێکدا گەیشت بە
گوێی جیهان و هەموو چاوەکان کەوتنە سەر ئەمریکا، دیمەنی خۆکێشانی فڕۆکەکان بە دوو
تاوەرەکە و شڵەژانی نییۆرک، لە دیاترین دیمەنکانبوون، کە تائێستایش لە بیر و هزری
هەموو ئەوانەدا ماوە، کە ئەوکاتە دیمەنەکانی لە شاشەکانەوە بینیەوە.
لەکاتێکدا؛ سێ فڕۆکەی دیکە دوو شاری گەورە کە یەکێکیان
پایتەختی ئەمریکایە کردە ئامانج، دوای 40 خولەک لە رووداوەکەش، فڕۆکەی چوارەم؛ فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی نیوجرسی جێهێشت، بەڵام بەهۆی رووداوەکانی واشنتۆن و نیویۆرکەوە، سەرنشینەکان
هەستییان بە ئەگەری روودانی رووداوی چوارەم کرد و لەگەڵ ئەو چوار کەسەی کە فڕۆکەکەیان
دەستبەسەرداگرتبوو کردیان بەشەڕ.
لەئەنجامدا، فڕۆکەی چوارەم لەرێرەوی خۆی دەرچوو،
لەکێڵگەیەکدا لەناوچەی شانکسڤیڵی لە رۆژئاوای پێنسڵڤانیا لەکاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی
هەمان رۆژدا کەوتەخوارەوە، لە ئەنجامیشدا تەواوی 44 کەسەکەی سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان
لەدەستدا.
ئەو هێرشانەی لەرۆژی 11ـی سێپتەمبەردا ئەنجامدران
تەنها نەبوونە هۆی گیان
لەدەستدانی نزیکەی سێ هەزار کەس، بەڵکو هەزاران هاوڵاتی توشی برینداری
هەمیشەیی، هەزارانی دیکە بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو رووداوەوە توشی نەخۆشی دەروونی
بوون.
لە هەمان رۆژیشدا جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا
لە پەیامێکیدا رایگەیاند، ئەمریکا لە کاری تیرۆریستان خۆش نابێت و لەزووترین کاتدا
وەڵامییان دەدەینەوە.
دواتر و لە رۆژی 20ـی سێپتەمبەردا، لەبەردەم کۆنگرێسی
وڵاتەکەیدا، جۆرج بوس ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر نیویۆرکی راگەیاند و وتی، "رێكخقاوی
چەکداری قاعیدە لە ئەفغانستان کە لەلایەن ئوسامە بن لادنەوە رێبەرایەتی دەکرێت، هێرشەکەی
سەر ئەمریکای ئەنجامداوە".
هەمان رۆژیش، دۆناڵ رەمسفێڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە
بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەرانسەری جیهاندا، سوپاسی وڵاتانیشی کرد کە ئامادەیی
هەماهەنگییان لەگەڵ ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە دەربڕیوە".
چەند هەفتەیەک دواتر ئەمریکا دەستیکرد بە هە/مەتی
هێرشی چڕ و پڕی هێزەکانی تاڵیبان و قاعیدە، پاش کەمتر لە دوو مانگ و لە رۆژی ـی
کانووی یەکەمی هەمان ساڵدا توانی شکست بە بزووتنەوەی تاڵیبان بهێنێت لە ویلایەتی قەنەدەهار.
لەسەرەتاکانی ئازاری 2002شدا ئەمریکا جارێکی دیکە شەڕی دژ بە تاڵیبانی دەستپێکردەوە و بەوشێوەیە جەنگی
روبەرووبونەوەی تیرۆر 20 ساڵی خایاند.
ئەمڕۆ، 24 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رووداوی 11ـى سێپتەمبەردا، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشە لە ئاسایشی
جیهان دەکات، سەرەڕای کوژرانی دەیان هەزا کەس لە شەڕی رووبەڕووبەنەوەی تیرۆر و
خەرجکردنی ملیاران دۆلار.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە
و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند
مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و
ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری
کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە
نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.
پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.
ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.