زانست

تێسلا لەدروستکردنی ئۆتۆمبێلەکانیدا لم بەکاردەهێنێت

Mic
2024-07-15

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەزاری شەش سەرچاوەی نهێنییەوە بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیای تێسلا، نزیکبووەتەوە لەداهێنانێک کە رێگەی پێدەدات، بە بەکاهێنانی قاڵبێکی لم، هەموو پارچە ئاڵۆزەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لەیەک پارچەدا یاخود بە یەکجار بەرهەمبهێنێت.
یەکێک لەسەرچاوەکانی رۆیتەرز، رایگەیاندوە، پلانەکەی ئیلۆن مەسک، خاوەنی تێسلا، ئەوەیە لەماوەی 10ساڵی داهاتوو، بەملیۆنان ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەرزان دروستبکات و هێشتاش قازانجێکی باشی لێبکات.
"ئەنبۆکسد" ناوی مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانەیە، کە بەداهێنانە نوێکەی تێسلا دروستدەکرێن، هاوکات کۆمپانیاکە ئامانجییەتی تاوەکو ناوەڕاستی ئەم دەیەیە، بەنرخی 25 هەزار دۆلار ئۆتۆمبێلەکە بۆ کڕیارەکانی بەردەستبخات.
پرینتەری 3D و لم
بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆیتەرز، داهێنانەکەی کۆمپانیای تێسلا، لەلایەن کەسانی پسپۆڕ لەبەریتانیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن و ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، کە پرینتەری 3D و لمی تێدا بەکارهێنراوە.
دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە بەکارهێنانی قاڵبی کانزایی و بە یەک پارچەیی، لەوانەیە تێچووەکەی بگاتە چوار ملیۆن دۆلار.
بەڵام کۆمپانیای تێسلا، بە بەکار‌هێنانی لمی پیشەسازیی و پرینتەری 3D، خۆی لە ئەم تێچووە رزگاردەکات.
بەگوێرەی یەکێک لەسەرچاوەکانی ئاژانسەکە، تێچووی قاڵبە لمینەکان، تەنیا 3%ی تێچووی دورستکردنی قاڵبە بە بەکارهێنانی کانزا.
بەکارهێنانی لم بۆ دروستکردنی دیزاینی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، تەنیا 2 بۆ 3 مانگ دەخایەنێت، لەکاتێکدا قاڵبە کانزاکان 6 مانگ بۆ ساڵێک دەخایەنێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

"حزبی دیموکرات دەڵێت "ئاسایش بێهزاد خوسرەوی رادەستی ئیتڵاعات کردۆتەوە

Mic
2024-09-07

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" ئاسایشی سلێمانی بێهزاد خوسرەوی ئەندامی ئەو حزبەیان دەستگیرکردوە و رادەستی ئیڵاعاتی ئێرانیان کردۆتەوە، بەڵام ئاسایش دەڵێت لەسەر داوای خۆی گەڕێندراوەتەوە.

دەنگۆی رادەستکردنەوەی ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، ئاسایشی سلێمانی رۆژی هەینی رایگەیاند کە "بێهزاد خوسرەوی ماوەی مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێم تەواو بووە بۆیە لەسەر داوای خۆی گەڕندراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان."

بەڵام ئەمڕۆ شەممە، حزبی دیموکراتی ئێران ئەو لێدوانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵیت" بێهزاد خوسرەوی لەلایەن ئاسایشیەوە دەستگیرکراوە و رادەستی ئیتڵاعاتی سنە کراوەتەوە.

ڕۆژی 6-9-2024، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێکی خەڵکی سەقز بەناوی بێهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهزاد خوسرەوی لە شاری سلێمانی دووجار لەلایەن ئاسایشەوە بانگ کراوە و جاری دووەم و دوای چەند ڕۆژێک لە بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوەتەوە.

حیزبی دیموکرات وەڵامی ئاسایشی سلێمانی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نیشینگەی شاری سلێمانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

ماوەی حەوت ساڵ بەهزاد و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دیموکرات بوون، لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ژیاون،  هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە دادگایەکدا لەسەری سەلمێندراوبێت، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. 

حیزبی دیموکرات ڕادەستکردنی بەهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، دەبوایە دۆسیەی گرتنی بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ئێران و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەست بکرێتەوە.