تەندروستی

لە ژاپۆن تاقیکردنەوە بۆ دەرمانێک دەکرێت کە وادەکات دووبارە ددان گەشە بکات

Mic
2024-07-20

بەپێی ماڵپەڕی "ذ مەینیچـ"ـی ژاپۆنی، کاتێک سەلامەتی دەرمانەکە پشتڕاستکرایەوە، دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە هەر بە زگماک بڕی ددانی پێویستیان نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی کاریگەرییەکەی. توێژەران هیوادارن لە ساڵی ٢٠٣٠ دەست بە فرۆشتنی ئەو دەرمانە بکەن.
پێدەچێت کەمی زگماکی ددان نزیکەی ١٪ـی خەڵک تووشی ببن، نەبوونی شەش ددان یان زیاتر، حاڵەتێکە کە بە ئۆلیگۆدۆنتیا ناسراوە، پێدەچێت بۆماوەیی بێت و دەوترێت نزیکەی ١,٠٪ـی دانیشتووان تووشی دەبێت.
بەگوێرەی نەخۆشخانەی کیتانۆ لە بەشی کیتا لە ئۆساکا کە بەشدارە لە توێژینەوەکە، قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە تا مانگی ئابی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، دەرمانەکە لە رێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت بە کەسانی تەندروست بۆ پشتڕاستکردنەوەی کاریگەرییەکەی، کە ٣٠ کەس لە رەگەزی نێر لە نێوان تەمەنی ٣٠ بۆ ٦٤ ساڵان بەشداری دەکەن.
پێویستە کەسەکان لانیکەم یەک ددانی پشتەوەیان لەدەستدابێت بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت ئەگەر دەرمانەکە کاریگەری هەبێت و ددانێک دەست بە گەشەکردن بکات، تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی سەرەکی لە توێژینەوەکانی ئاژەڵدا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.