گۆڤاری "کۆنێکت"ی ئەڵمانی ئەم ئامۆژگاری و ڕێنماییە بەسوودانەی خوارەوەی خستووەتەڕوو بۆ پاراستنی مۆبایل لە گەرمای زۆر:
١. ئاگاداری توانای گەرمی پاتری مۆبایلەکەت بە.
٢. مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلدایت، لە وەرزی هاویندا واباشە مۆبایل لە پشت پەنجەرەی شووشە یان ناو ئۆتۆمبێل بەجێ نەهێڵرێت، چونکە بەر گەرمای زۆر دەکەوێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی توانەوەی پلاستیکەکان.
٣. ئاماژە و ئاگادارییەکانی مۆبایلەکەت کە لەسەر شاشە دەردەکەون فەرامۆشی مەکە.
٤. هەنێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە وەک GPS یان بەرنامە زیادەکان.
٥. دوورکەوتنەوە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر، چونکە تیشکی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی گەرمبوونی مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان و کوژانەوەیان.
٦. دووربکەوەرەوە لە بارگاویکردنی مۆبایل لە کاتی گەرمیدا، چاوەڕی بکە تا مۆبایلەکە سارد دەبێتەوە، بەو پێیەی پرۆسەی بارگاویکردن پلەی گەرمی مۆبایل زیاد دەکات.
٧. بەکارهێنانی کەڤەری پارێزەر، کەڤەری پارێزەر بە ئامرازێک دادەنرێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی مۆبایلەکان، بەو پێیەی مۆبایل لە بەرکەوتنی تۆز و خۆڵ و شێداری دەپارێزێت لەگەڵ ئەوەشدا نابێت مۆبایل بەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بکەوێت، تەنانەت بە بەکارهێنانی ئامێری پارێزەریش.
ئەگەر مۆبایلێکی زیرەک یان تابلێتێک بەر گەرمایەکی زۆر کەوت، باشتر وایە ئامێرەکە بکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی پاترییەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ تێک نەچێت یان بەتەواوی ئامێرەکە تێک نەچێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئاسمانی عێراق بەشێوەیەکی
کارا لەلایەن کۆمپانیاکانی بواری گەشتی ئاسمانیی مەدەنییەوە بەکاردەهێنرێت و
ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، پاشئەوەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە کەرتی
گەشتی ئاسمانی عێراق بەتەواوی داخرابوو.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژانە بەگشتی 300 بۆ
زیاتر لە 700 فڕۆکەی مەدەنی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، ئەوەش پێوانەیەکی نوێیە.
بەگشتی ئاسمانی عێراق بە سێ چین لە بەرزترینەوە بۆ کەمتر بەرز، رێچکەی
تێپەڕینی فڕۆکەی دیارییکردووە، ترافیکێکی زۆر بەهێز لە ئاسمانی عێراق هەیە و حەوت
رۆژی هەفتە و رۆژانە 24 کاتژمێر فشارێکی زۆر لەسەر ئاسمانی عێراق هەیە و
کۆمپانیاکانی گواستەوە خۆیان تۆماردەکەن.
فاریس
ئەلجیواری، توێژەر و راوێژکاری فڕۆکەوانی رایگەیاند؛ داهاتی دارایی لە فڕینی
ئاسمانی فڕۆکەکان 450 دۆلارە بۆ هەر فڕۆکەیە، هەروەها هەر فڕۆکەیەک کە
لە هەر فڕۆکەخانەیەکی عێراق بنیشێتەوە دەبێت 4 هەزار دۆلار بدات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی
پێشکەشی دەکریت، بە مەرجێک کە کاتیكی زۆر لەناو فڕۆکەخانەکەدا نەمێنێتەوە.
ئەلجیواری ئاماژە
بەوەدەکات لە 12 رۆژی جەنگی ئێران و ئیسرائلدا، زیانی
رۆژانەی عێراق بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتبوە ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار.
عەباس بەیزانى،
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاریی گەشتى ئاسمانى عێراق، "سەرەڕاى
ئاڵنگارییە ئەمنییەکانى ناوچەکە، بەڵام ئاسمانی عێراق متمانەی کۆمپانیاکانى
فڕۆکەوانیى بەدەستهێناوەتەوە و ژمارەیەک زۆر لە کۆمپانیا ناوچەیى و
نێودەوڵەتییەکان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى عێراق وەک رێڕەوێکى سەرەکى بۆ
گەشتەکانیان".