10 نیشانە دەریدەخات کە تۆ ئالودەی مۆبایل بوویت، ئەگەر چوار لە نیشانەکان لە تۆدا بوونی هەبوو، باشترە هەوڵبدەیت بەکارهێنانی مۆبایل کەمبکەیتەوە:
1-پاتریەکەت بەشی رۆژێکی تەواو ناکات، هەتا ئەگەر مۆبایلەکەشت نوێ بێت.
2-لەگەڵ هەموو جوڵە و رۆیشتن و گفتوگۆیەکدا بەکاریدەهێنیت.
3-کاتێک سەرقاڵی کاریت، زوو زوو دەبێت سەیرێکی مۆبایلەکەت بکەیت، یان چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت.
4-هەمیشە ترس هەیە پەیوەندی یان ئیمەیڵ و نامەیەکت بۆ بێت، بەڵام تۆ ئاگادارنەبیت.
5-لە بۆنەکانیشدا بەبێ مۆبایلەکەت هەڵناکەیت، لەبری ئەوەی دڵخۆش بیت و واز لە مۆبایل بهێنیت.
6-کاتێک لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت دادەنیشت، لەبری گفتوگۆ و قسەی خۆش، مۆبایلەکەت بەردەوام بەدەستەوەیە.
7-بەیانیان کاتێک لە خەو هەڵدەستیت، یەکەم هەنگاو سەیری مۆبایلەکەت دەکەیت.
8-پێش خەوتن مۆبایلەکەت بەدەستەوەیە تا دوا سات.
9-گوێبیستی هەر دەنگێک بیت، دەڵێیت ئەوە مۆبایلەکەی من بوو شتی بۆ هات، بەڵام هەڵەیت.
10-مۆبایلەکەت بەدەستەوەیە زیاتر لەوەی بیخەیتە گیرفان یان جانتاکەت، تەنانەت بۆ تەوالێتیش.
دوو رۆژە درۆنی بۆمبڕێژکراو نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە
دەبنەوە لە سنوری ئامێدی و دەتەقنەوە، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە بریندرابوون،
هەرچەندە دەوترێت درۆنەکانی هی پەکەکەیە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک خۆی نەکردووە
بە خاوەنی ئەو درۆنانە.
رۆژی 28ـى نیسان
درۆنێکی خۆکوژ نزیکی یەکێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووەوە لە سنوری ئامێدی، پاش
ئەوەی چووە سەر ئەو سەنگەرە تەقیەوە ئەمڕۆیش، جارێکی تر درۆنێک بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا
کەوتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە برینداربوون.
بەوتەی کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، درۆنەکەی 28ـى مانگ کە بەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگەوە لە سنوری ئامێدی
تەقیەوە، لەلایەن پەکەکەوە نێردراوە، بەڵام لەلایەن تورکیاوە تەقەی لێکراوە و
تەقێنراوەتەوە.
هەرچەندە دەوترێت خاوەنی درۆنەکەی دوێنێ پەکەکەیە، بەڵام
تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکەی دوێنێ و ئەمڕۆ بڵاونەکردووەتەوە،
هەروەها روون نییە درۆنەکەی ئەمڕۆ کێ ئاراستەی کردووە.
لەسەر ئەو درۆنە خۆکوژیانەی ئاراستەی سەنگەرەکانی
پێشمەرگە دەکرێن، ئەنجومەنی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرووپێکی "تیرۆریست"ی، لە
دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک
کردووەتە ئامانج
ئەنجومەنی
ئاسایش بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بهێنێت دەڵێت: هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن
پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
هەر لەسەر ئەو
رووداوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، ئەوەی روویداوە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناچەکەیە و پێویستە سنورێکی
بۆ دابنرێت.
لە ساڵی 2015 بەدواوە، شەڕ
و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا و هەروەها هێرشە
ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر سنوری دهۆک و ناوچەی برادۆست لە سنوری ئیدارەی سۆران،
زیانی گەورەی بە سروشتی ناوچەکە گایاندووە و بووەتەهۆی چۆڵبوونی دەیان گوند.