بەگوێرەی ئاژانسە فەرمییەکانی حکومەتی رووسیا، بەکارهێنانی شێوازی پارەدان ناسراو بە "فەیسپەی" (پارەدان بە ناسینەوەی دەموچاو) لە وێستگەکانی میترۆی کازان پایتەختی تاتارستان و نیژنی نۆڤگۆرۆد و لەنێو شارە گەورەکانی دیکەی رووسیا لەسەر رووباری ڤۆڵگا دەستیپێکردووە.
بەرپرسانی رووسیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە شێوازی "فەیسپەی" ئاسایش و ئاسانکاری "بێهاوتای" پێشکەش دەکات، چونکە تەنها پشت بە ناسینەوەی دەموچاوی سەرنشینەکان دەبەستێت. بەڵام بۆ ڕەخنەگران، ڕێک ئەوە کێشەدارە.
لە مۆسکۆ کە چوار ساڵ لەمەوبەر سیستمی پارەدانی ناسینەوەی دەموچاو لە میترۆدا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، کامێرای چاودێری بۆتە ئامرازێک بۆ هێزە ئەمنییەکان بۆ ناسینەوە و راگرتنی بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت و ئەو رۆژنامەنووسانەی کە رووماڵی ناڕەزایەتییەکان دەکەن.
سەرۆکی سەنتەری تەکنەلۆژیای بایۆمەتری، کە کۆمپانیایەکی حکومەییە و بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدانی ئەم شێوازی پارەدانە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە تا ساڵی 2025، سەرجەم ئامێرەکان لە میترۆکان لە سەرانسەری رووسیا بەم تەکنەلۆژیایە تەیار دەکرێن.
ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی بە ناسینەوەی دەموچاو لە میترۆکان، جگە لە رووسیا، لە چین و کازاخستان و ژاپۆن کراوەتەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە
و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
پێشەوا ھەورامی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی
پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "بڕیاری ٥٥٠ ھەیە، لەم بڕیارە چەند
مەرجێک بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، عێراق داھاتی نانەوتی و
ھەناردەکردنەوەی نەوتیی ھەرێمی کوردستان دەکەنە مەرجی ناردنی مووچە، ئەوە چارەسەری
کێشەی ناردنی مووچەکانی ئەمساڵ دەکات، چونکە ناکرێت مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە
نەکرێت و بەو شێوەیە تەماشا بکەین و بێ دەنگ بین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھیوایان بە گفتوگۆ ھەیە بۆ رێککەوین، بەڵام ئەگەر نەکرا کۆمەڵێک بژاردەیان لەبەردەمە، وەکو کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردن و بەشدارینەکردن لە پرۆسەی سیاسی، بۆیە ئەگەر گەیشتینە ئەو قۆناغە ئەوکات ھیچ گفتوگۆ نامینێت.
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە بگاتە بن بەست ئەو داھاتەی لەبەردەستی حکومەت دایە بە داپەروەرانە بەسەر خەڵکدا دابەشی دەکات، ئەوە باشترە لەوەی پێشێلی زیاتری مافی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکرێت و وەزیرێک بە کەیفی خۆی بیەوێت وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکات.
پێشەوا ھەورامی باسی لەوەشکردووە، لە یاسای ئیدارەی مالی لە ماددەی 29 زۆر بەئاشکرا باس لەوە کراوە گومرگ و باج %50ی بۆ عێراق بێت، ڕسومات ئەوانەی بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکراون 100%ی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن، ئەوانەی بەپێی یاسای عێراق جێبەجێ دەکرێن ئەوان 50%ی بۆ عێراق دەبن، ئێمە لەوە کێشەمان نیە و لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردووە 100%ی ئەو داھاتەمان دەوێت.
ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیار لەسەر ھەرێمی کوردستان نادات، تەنیا ڕایان وەردەگیرێت، ئەویش حکوومەتی عێراق داوای کردووە نەک ئێمە، تەنیا بەرچاوڕوونییە و دەدرێتە حکوومەتی عێراق، پێشتر دادگای فیدراڵی یەکلایی کردەوە، ئێستاش ئەنجوومەنی دەوڵەت، نازانین دواتریش چی لێ دێت، بۆیە دەستی دەستی پێدەکرێت، بەپێی یاسا ھەمووی دیاری کراوە وڕوون وئاشکرایە، هەورامانی وادەڵێت.