لە مانگی نۆڤەمبەردا، سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI رایگەیاند کە چاتی جی بی تی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا خراوەتە بەردەست، دەتوانێت وەڵامی هاوشێوەی مرۆڤ بداتەوە بە پشتبەستن بە قسەکانی بەکارهێنەر، لەو کاتەدا هەفتانە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەبوو.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە لە کۆی ٥٠٠ کۆمپانیای گەورە لە ئەمریکا ٩٢٪یان بەرهەمەکانی بەکاردەهێنن.
پرۆگرامی ChatGPT ناوبانگی زیرەکی دەستکردی بەرزکردووەتەوە و بەشداری کردووە لە بەرزبوونەوەی گەورەی بەهای کۆمپانیای OpenAI کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە.
پەیمانگای سەلامەتی AI ئەمریکی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە جیا، کۆمپانیاکانی AI OpenAI و Anthropic رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکادا واژۆ کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی مۆدێلەکانی گۆشکراو بە زیرەکی دەستکرد.
راپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەپڵ و ئێنڤیدیا لە گفتوگۆدان بۆ وەبەرهێنان لە "ئۆپن ئەی ئایـ"ـدا لە چوارچێوەی خولێکی نوێی کۆکردنەوەی پارە کە بەهای کۆمپانیاکە بەرز دەکاتەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکان، مایکرۆسۆفتیش کە پاڵپشتی ئۆپن ئەی دەکات، پێشبینی دەکرێت وەبەرهێنان لەو کۆمپانیایەدا بکات.
دوو رۆژە درۆنی بۆمبڕێژکراو نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە
دەبنەوە لە سنوری ئامێدی و دەتەقنەوە، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە بریندرابوون،
هەرچەندە دەوترێت درۆنەکانی هی پەکەکەیە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک خۆی نەکردووە
بە خاوەنی ئەو درۆنانە.
رۆژی 28ـى نیسان
درۆنێکی خۆکوژ نزیکی یەکێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووەوە لە سنوری ئامێدی، پاش
ئەوەی چووە سەر ئەو سەنگەرە تەقیەوە ئەمڕۆیش، جارێکی تر درۆنێک بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا
کەوتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە برینداربوون.
بەوتەی کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، درۆنەکەی 28ـى مانگ کە بەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگەوە لە سنوری ئامێدی
تەقیەوە، لەلایەن پەکەکەوە نێردراوە، بەڵام لەلایەن تورکیاوە تەقەی لێکراوە و
تەقێنراوەتەوە.
هەرچەندە دەوترێت خاوەنی درۆنەکەی دوێنێ پەکەکەیە، بەڵام
تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکەی دوێنێ و ئەمڕۆ بڵاونەکردووەتەوە،
هەروەها روون نییە درۆنەکەی ئەمڕۆ کێ ئاراستەی کردووە.
لەسەر ئەو درۆنە خۆکوژیانەی ئاراستەی سەنگەرەکانی
پێشمەرگە دەکرێن، ئەنجومەنی
ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرووپێکی "تیرۆریست"ی، لە
دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک
کردووەتە ئامانج
ئەنجومەنی
ئاسایش بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بهێنێت دەڵێت: هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن
پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
هەر لەسەر ئەو
رووداوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، ئەوەی روویداوە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناچەکەیە و پێویستە سنورێکی
بۆ دابنرێت.
لە ساڵی 2015 بەدواوە، شەڕ
و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا و هەروەها هێرشە
ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر سنوری دهۆک و ناوچەی برادۆست لە سنوری ئیدارەی سۆران،
زیانی گەورەی بە سروشتی ناوچەکە گایاندووە و بووەتەهۆی چۆڵبوونی دەیان گوند.