تەندروستی

کۆمەڵێک خۆراک کە نابێت دواى تەمەنى 30 ساڵى بخورێن

Mic
2024-10-09

پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراک هۆشدارییان داوە لە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە کە زیان بە تەندروستی‌ دەگەیەنن بەتایبەت لەو کەسانەدا کە تەمەنیان بەرەو هەڵکشان دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیستێک خۆراک کە نابێت دوای‌ تەمەنی‌ (30) ساڵ بخورێت بڵاوکراوەتەوه‌ كه‌ ئه‌م خۆراكانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت:

گەنمەشامی‌:
زۆرینەی‌ خەڵک لەکاتی‌ ئامادەکردنی‌ گەنمەشامیدا (مایکرۆوەیڤ) بەکاردێنن بێ ئەوەی‌ بزانن گەنمەشامی کۆمەڵێک زەیت له‌خۆ ده‌گرێت و بەکارهێنانی‌ ئەو ئامێرەش وا ده‌كات ئەو زەیتانە ببنه‌ ترشی‌ پڕ چەوری‌ کە دەبنە هۆی‌ زیانگەیاندن بە دڵ و بۆرییەکانی‌ خوێن.

نانی‌ سپی‌:
نانی‌ سپی‌ هەمان زیانی‌ خواردنەوە گازییەکانیان هەیە، زۆر بە خێرایی دەبێتە چەوری‌ لە لەشدا و دەمێنێتەوە، بۆیە پسپۆڕانی‌ بوای‌ خۆراک هۆشداری‌ دەدەن بە دورکەوتنەوە لە خواردنی‌ ئه‌و نانه‌ لەگەڵ هەڵکشانی‌ تەمەندا تا لە زیانەکانی‌ ئەم خواردنە بۆ جەستە بەدور بن، ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت کێشی‌ زیادەی‌ لەشیان کەم بکەنەوە دەبێت لە خواردنی‌ نانی‌ سپی‌ بەدور بن و نانی‌ جۆ وەک جێگرەوەیه‌ک بەکار بێنن.

سۆسی‌ سۆیا:
سۆسی‌ سۆیا بڕێکی‌ زۆر سۆدیۆمى تێدایە کە بۆ باشکردن و رێککردنەوەی‌ تام تێیدا بەکاردێت، بەڵام توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە، ئەم سۆسە مادەیەکی‌ تێدایە کە دەبێتە هۆی‌ سەرهەڵدانی‌ خانه‌ی‌ شێرپەنجەیی لە لەشی‌ مرۆڤدا بۆیە هۆشداری‌ دەدەن لە کەم بەکارهێنانی‌.

سەوزەی‌ له‌قوتونراو:
خواردنی‌ سەوزەوات هەمیشە هەڵبژاردەیەکی‌ تەندروستە، بەڵام سەوزەواتی‌ لەقوتونراو سودێكی‌ ئه‌وتۆی‌ نییە، چونکە ناوەوەی‌ قوتوەکە مادەیەکی‌ تێدایە بەناوی‌ (پیسڤینۆل) و مادەیەکی‌ کیمیاییە کە کاری‌ جیاکردنەوەی‌ سەوزەکانە لە قوتوەکە و ئەم مادەیە بۆ قەڵەوبون زۆر زیانی‌ هەیە و دەکرێت ببێتە هۆی‌ تێکدانی‌ هۆڕمۆنی‌ لەشی‌ مرۆڤ و ببێتە هۆی‌ قەڵەوی‌ و توشبون بە نەخۆشی‌ شەکرە و و شێرپەنجە.

لەو خۆراکانەی‌ دیکە کە توێژەران هۆشدارییان لەسەر داوە، گۆشتی‌ بەراز و شیرینییەکان و ئەو گیراوانه‌ی‌ کە دەکرێن بەسەر زەڵاتەوە و هەروەها خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنەوانەش کە بڕێکی‌ زۆر کافاینیان تێدایە، له‌گه‌ڵ خواردنەوە کحولییەکان

More News

Most Popular

تەندروستی

ئایا مانەوە لە ئاوی سارددا زیانی هەیە؟

Mic
2024-10-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.