تەندروستی

بۆ رزگاربون لە هیلاکى و بێتاقەتى با سفرەى بەیانیانت ئەم خواردنانەى تێدا بێت

Mic
2024-10-10

ئەگەر بەیانیان لەخەو هەستایت و لەجێی بونى وزە بۆ رۆژێکى نوێ هەستت بە هیلاکى کرد، ئەوە ئاماژەیە بۆ سیستمێکى خۆراکى ناڕێک، نهێنى نییە کە سیستمى خواردنى تەندروست کاریگەریی ئەرێنى لەسەر تەندروستى بە گشتى دروست دەکات، لەگەڵیدا هاوکاریشە کە هیلاکى بێ هۆکار لەناو ببات.

خۆراکە فرێشەکان بەراورد بەو خواردنانەى لە قوتو نراون زیاتر وزە دەدەن بە لەش، پڕن لە سەرچاوە سەرەکییە خۆراکییەکان، هەربۆیە ئەگەر ئەتەوێت رۆژەکەت بە تەندروستى دەستپێبکەیت، با سفرەى بەیانیانت ئەم خواردنانەى لەسەر بێت.

تۆوى چیا
بڕێکى باش لە ئاسن و مەگنیسیۆم دەدات بە لەشت و هاوکارت دەبێت تەواوى رۆژەکە هەست بە هیلاکى نەکەیت.
بادەم
بادەم سەرچاوەیەکى زۆر گرنگى وزەیە، هاوکاریی باشتر کارکردنى یادەوەریی دەکات و مێشکت بە چالاکى دەهێڵێتەوە، ڤیتامین ئەى و ئۆمیگا3 و مەگنیسیۆمى تێدایە، سەرچاوەیەکى گرنگى پرۆتینە.

شوتى
وشکبونەوە و کەم خواردنەوەى ئاو کێشە لە ماسولکەکان دروست دەکات، شوتى 92%ـى پێکهاتەکەى ئاوە، خواردنى رێگەیەکى ئاسان و سادەیە بۆ رزگاربون لە وشکبونەوەى جەستە.

هێلکە
سەرچاوەیەکى زۆر باشى پرۆتینە، وزەت بۆ ماوەیەکى دورودرێژ پێدەدات، ترشى باللیۆسینى تێدایە کە هاوکار دەبێت بە دروستکردنى وزە بە رێگەى جیاواز.

شۆفان
شۆفان سەرچاوەیەکى زۆر بشى وزەیە، هاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەى رێژەى سیرۆتۆنین، بەمەش کارى مێشک چالاک دەبێت و ئاسانتر تێدەگەیت و فێردەبیت.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئایا مانەوە لە ئاوی سارددا زیانی هەیە؟

Mic
2024-10-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.