ژیان

ترەیلەری بەشی نوێی شرێک بڵاوکرایەوە و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە

Mic
2025-03-02

 لە ترەیلەرەکەدا، کارەکتەرەکانی گوێدرێژەکە دەردەکەوێت کە لەگەڵ شرێکدا سەیری ئاوێنە سیحراوییەکە دەکەن و لێی دەپرسن کامیان قۆزترینە، دواتر شریک و فیۆنا لەگەڵ کچەکەیان کە دەنگی ئەکتەری بەناوبانگی زێندایایە، سەیری ئەنجامەکان دەکەن. لە بەشە نوێیەکەدا رووخساری کارەکتەرەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا گۆڕاون لە بەشەکانی پێشتر و ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی تووشی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە. وا بڕیارە بەشی نوێی Shrek لە یەکی تەمموزی 2026 نمایشبکرێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

بەپێی دەستوری نوێ دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن

Mic
2025-03-12

رەشنوسی نوێی دەستوری سوریا ئامادەکرا و پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرا، بەپێی رەشنوسی دەستوری نویی دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن.

 کەناڵی جزیرەی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا ئامادەکراوە کە لە 48 ماددە پێکهاتووە. 
زۆرینەی ماددەکانی رەشنوسەکە تایبەتن بە دۆخی راگوزەری سوریا و تۆمارکردنی ئەو پێشلکاریانەی کە رژێمی پێشووی ئەسەد ئەنجامیان داوە. 
رەشنوسی دەستووری سوریا ئاینى ئیسلامی کردووەتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و لەسەر بنەمای دەستوورەکەى پێشوو، بەتایبەت دەستووری ساڵی 1950 بنەما یاساییەکانى وەرگرتووە.
رەشنووسی دەستووری سوریا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەرکی سوپا پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتی و پاراستنی سەقامگیریی و خەڵکی مەدەنییە و دەستوورەکەش دەسەڵاتە سەرەتاییەکانی سەرۆککۆماری سوریا دیاری دەکات.
دەستوری نوێی تیشک دەخاتەسەر ئازادییەکانی مرۆڤ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پەیوەندییە دەرەکییەکان کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی وڵات دەکەن بە تاوان دەناسێنت .

سەرۆک دەبێت مسوڵمان بێت 
دەستوری نوێی سوریا دەسەڵاتیەکانی سەرۆککۆماری دیاریکردووە و فۆڕمی حوکمڕانیی دەوڵەت سەرۆکایەتی دەبێت و ماوەی راگوزەری حکومەتی ئێستا لەنێوان سێ بۆ پێنج ساڵ دەبێت.
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا سەرۆکی کۆمار دەبێت موسوڵمان بێت، ڕاستەوخۆ دوای وەگرتنی پۆستەکەشی دەبێتە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریا 

پەرلەمان لە دەستوردا 
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێ ئەنجومەنی گەل یان پەرلەمانی سوریا له 100 ئه ندام پێکدێت و تەمەنی ئەنجومەنەکەش دوو ساڵ دەبێت. 
سەرۆککۆمار لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی دەستورەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەندامانی پەرلەمان دیاری دەکات، بەشێوەیەک کە دەبێت دادپەروەری بۆ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات.

 

دەستور پێشکەشی شەرع کرا
رۆژی 2ی ئەم مانگە، لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری راگوزەری سوریا، لیژنەیەکی حەوت کەسی لە کەسانی پسپۆڕ بۆ داڕشتنەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا پێکهێنرا.

ئاژانسی سانای سوریاش رایگەیاند، رۆژی 12ـی ئازار رەشنووسی دەستووری سوریا بە تەواوکراویی دەخرێتە بەردەم ئەحمەد شەرع سەرۆکى راگوزەری سوریا.