ژیان

شەپۆلی باران بارین کەی دەست پێدەکات؟

Mic
2025-03-04

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە بۆ پێنج رۆژ بەردەوام بێت. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لە سبەی شەوەوە بارانبارین لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمیک بەرز دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ. ئاماژە بەوەشکراوە، لە سبەی شەوەوە لە ناو سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نمە باران دەست پێدەکات

.هاوکات کەشناسی عێراق ڕای گەیاند کە ئەم شەپۆلە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:

هەولێر : ١٧ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٥ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٩ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٧ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٨ پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

هەواڵ

بەپێی دەستوری نوێ دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن

Mic
2025-03-12

رەشنوسی نوێی دەستوری سوریا ئامادەکرا و پێشکەشی ئەحمەد شەرع کرا، بەپێی رەشنوسی دەستوری نویی دەبێت سەرۆک مسوڵمان بێت و یاساکان لەسەر بنەمای ئاینی ئسیلام بن.

 کەناڵی جزیرەی عەرەبی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا ئامادەکراوە کە لە 48 ماددە پێکهاتووە. 
زۆرینەی ماددەکانی رەشنوسەکە تایبەتن بە دۆخی راگوزەری سوریا و تۆمارکردنی ئەو پێشلکاریانەی کە رژێمی پێشووی ئەسەد ئەنجامیان داوە. 
رەشنوسی دەستووری سوریا ئاینى ئیسلامی کردووەتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و لەسەر بنەمای دەستوورەکەى پێشوو، بەتایبەت دەستووری ساڵی 1950 بنەما یاساییەکانى وەرگرتووە.
رەشنووسی دەستووری سوریا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەرکی سوپا پاراستنی نیشتمان و هاووڵاتی و پاراستنی سەقامگیریی و خەڵکی مەدەنییە و دەستوورەکەش دەسەڵاتە سەرەتاییەکانی سەرۆککۆماری سوریا دیاری دەکات.
دەستوری نوێی تیشک دەخاتەسەر ئازادییەکانی مرۆڤ، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پەیوەندییە دەرەکییەکان کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی وڵات دەکەن بە تاوان دەناسێنت .

سەرۆک دەبێت مسوڵمان بێت 
دەستوری نوێی سوریا دەسەڵاتیەکانی سەرۆککۆماری دیاریکردووە و فۆڕمی حوکمڕانیی دەوڵەت سەرۆکایەتی دەبێت و ماوەی راگوزەری حکومەتی ئێستا لەنێوان سێ بۆ پێنج ساڵ دەبێت.
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێی سوریا سەرۆکی کۆمار دەبێت موسوڵمان بێت، ڕاستەوخۆ دوای وەگرتنی پۆستەکەشی دەبێتە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریا 

پەرلەمان لە دەستوردا 
بەپێی رەشنوسی دەستوری نوێ ئەنجومەنی گەل یان پەرلەمانی سوریا له 100 ئه ندام پێکدێت و تەمەنی ئەنجومەنەکەش دوو ساڵ دەبێت. 
سەرۆککۆمار لە ماوەی 60 ڕۆژدا لە بەرواری دەرچوونی دەستورەوە بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەندامانی پەرلەمان دیاری دەکات، بەشێوەیەک کە دەبێت دادپەروەری بۆ نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات.

 

دەستور پێشکەشی شەرع کرا
رۆژی 2ی ئەم مانگە، لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری راگوزەری سوریا، لیژنەیەکی حەوت کەسی لە کەسانی پسپۆڕ بۆ داڕشتنەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا پێکهێنرا.

ئاژانسی سانای سوریاش رایگەیاند، رۆژی 12ـی ئازار رەشنووسی دەستووری سوریا بە تەواوکراویی دەخرێتە بەردەم ئەحمەد شەرع سەرۆکى راگوزەری سوریا.