لە راپۆرتێکی تەندروستیدا ماڵەپڕی سکای نیوز عەرەبی، بەگوێرەی توێژینەوەکە، لەلایەن زانایانی زانکۆی "ڤێرمۆنت" لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دوو هەزار منداڵی لەخۆگرتووە کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ ١٠ ساڵدایە و پشکنینی ئەو کەسانەیان بۆ کراوە کە لانیکەم ٢١ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا یاریی ئەلکترۆنییان کردووە، بە بەراورد بەوانەی کە بەهیچ شێوەیەک یارییان نەکردووە.
توێژینەوەکە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری "گاما"دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی یارییە ڤیدیۆییەکان دەکەن لە تاقیکردنەوەکاندا کە دەبوو کۆنتڕۆڵی رەفتارەکانیان بکەن یان زانیارییان لەبیربکەن، ئاستێکی باشتریان هەبووە.
بەپێی سەرچاوەکە، بەپێ ئەو تاقیکردنەوانە، توێژەران تێبیینیان کردووە کە مێشکی یاریکەرەکان چالاکییەکی زیاتری بەخۆوە بینیەوە کە پەیوەستە بە سەرنجدان و یادەوری، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی دیاری بکرێت
لەناو رەفەکانی پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژە یاسا هەڵگیراون،
چاوەڕێی پەسەندکردنن، تەمەنی درێژی پەرلەمان سێ مانگی ترە و فریای پەسەندکردنی
چوار پرۆژە یاسا ناکەوێت
پەرلەمانی عێراق 9ـى ئایار چووە پشووی یاسادانانەوە تا مانگێکی
تر کۆنابێتەوە، ئەوەش لەکاتێکداتە 130 پرۆژە یاسای پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان
کراوە و تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.
پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدا دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە، کە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرق شەش مانگی ماوە و پەرلەمان تەنها سێ مانگی لە بەردەستدا
دەبێت بۆ کۆبونەوە و دانیشتنەکانی.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە،
پەرلەمانی عێراق بەدەست تێکچوونێکی فراوانی یاسادانان و چاودێرییەوە دەناڵێنێت و
40 پڕۆژە یاسا سەرەڕای ئامادەیی تەواویان، بەهۆی ناڕێکی دانیشتنەکانەوە پەسەند
نەکراوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، مانگانە پەرلەمان نەیتوانیوە هەشت
دانیشتن ببەستێت و دەڵێت: بەشێک لە پەرلەمانتاران ئامادەی هیچ دانیشتنێک و
چالاکییەکی پەرلەمان نەبوون و بە زەحمەت دەناسرێنەوە کە پەرلەمانتارن.
مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و
بەشێک لە پەرلەمانتاران دووبارە خۆیان کاندید دەکەنەوە،زیاتر لە 100 پەرلەمانتاریش
پابەندی دەوام نابن، بۆیە دانیشتنەکانی پەرلەمان تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت.