هەواڵ

گەمژەیی "باجی بەرامبەر": چۆن شەڕی بازرگانی ئەمریکا زیان بە گەلەکەی خۆی و ئابووری جیهانی دەگەیەنێت

Mic
2025-04-23

نووسەر: شین پینگ

شین پینگ شرۆڤەکاری کاروباری نێودەوڵەتییە، بە بەردەوامی بۆ ئاژانسی هەواڵی شینهۆ، گڵۆباڵ تایمز، چین دەیلی، سی جی تی ئێن و هتد دەنووسێت.

باج بە پلەی یەکەم بارگرانی لەسەر بەرهەمهێنەرانی بیانی دروست دەکات، بپێی لێکۆڵینەوەکان ئەم بیرکردنەوەیە ئەفسانەیە. لە واقیعدا، بەکارهێنەرانی ئەمریکی بەهۆی بەرزی نرخەکانەوە باجی ئەم دۆخە دەدەن.
لە سەردەمێکدا دەژین کە وابەستەیی جیهانی بۆتە پێناسەی خۆشگوزەرانی، بەڵام پەسەندکردنی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ باجی بەرامبەر هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ دواوە.
لە ژێر پەردەی بەدەستهێنانی دەرفەتی یەکسان و بەرەنگاربوونەوەی "پراکتیزە بازرگانییە نادادپەروەرەکان"، ئەم سیاسەتانە بەربەستی زیاتریان دروستکردووە کە تەنها تێچوونەکان بۆ خێزانە ئەمریکییەکان زیاد دەکات و زنجیرەکانی دابینکردن تێکدەدات و هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی دەکات.
وەک ئابووریناسان و شارەزایانی بازرگانی هۆشداری دەدەن، ئەم ستراتیژییە پارێزگارییە نموونەیەکی ڕوونە بۆ "تەقەکردن لە پێی خۆت"، کە زیانێکی زۆر زیاتر بە بەکارهێنەران و بازرگانییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت لە چاو ئامانجە مەبەستدارەکانی.

بارگرانییەکی قورستر لەسەر خێزانەکان

ئەو ئەفسانەیەی کە دەڵێت باج بە پلەی یەکەم بارگرانی لەسەر بەرهەمهێنەرانی بیانی دروست دەکات. لە واقیعدا دەڕوخێت، لە ڕاستیدا بەکارهێنەرانی ئەمریکی لە کۆتاییدا باجی بەرزبوونەوەی نرخەکان دەدەن.
دامەزراوەی پیتەرسۆن بۆ ئابووری نێودەوڵەتی دەڵێت پلانی باجەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ساڵانە نزیکەی ٢٥٠٠ دۆلار دەکەوێت لەسەر هەر خێزانێکی ئەمریکی ئاسایی، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هاوردەکردن وەک ئەلیکترۆنیات و جل و بەرگ و خۆراک. بۆ نموونە، باجی ٢٥% لەسەر ئۆتۆمبێل و پارچەی هاوردەکراو دەتوانێت نرخی ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە ڕێژەی ١٠-١٢% بەرز بکاتەوە، واتە نزیکەی ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ دۆلار.
بازرگانییە بچووکەکان و بەرهەمهێنەرانیش بە توندی زەرەرمەندی ئەم دۆخەن. لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕاپرسییەکی فیدراسیۆنی نیشتمانی فرۆشتنی تاکەکەسی دەریخستووە کە ٧٤%ی فرۆشیارانی تاکەکەسی ئەمریکی پێشتر نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە یان پلانیان هەیە کە نرخەکان بەرز بکەنەوە بەهۆی باجەکانەوە. هاوکات زۆرێک لە ئێستاوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی کەرەستەی هاوردەکراوی وەک پۆڵا و ئەلەمنیۆمدا کێشەیان هەیە. هەروەها جووتیارانی ئەمریکا چاوەڕوانی زیانێکی گەورە دەکەن چونکە چین گەورەترین کڕیاری کاڵای کشتوکاڵی ئەمریکایە، و لە وەڵامی ئەم باجانەی ئەمریکادا چینیش لە وەڵامدا باجی نوێی ڕاگەیاندووە لەسەر بەرهەمە هاوردەکراواکانی ئەمریکا.

وەهمی دادپەروەری "بەرامبەر"

لایەنگرانی " باجی بەرامبەر " مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی کە پێیان وایە ئەمریکا بۆ چاککردنەوەی بەربەستە بازرگانییە نادادپەروەرانەکان ئەم دۆخە بەکاردەهێنێت. بەڵام ئەم بۆچوونە چاوپۆشی کردووە لە جیاوازییە سەرەکییەکان لە هەیکەلی کارکردنی بازرگانی جیهانیدا بۆ نموونە کورتهێنانی بازرگانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی باجەکانەوە نییە- بەهۆی هۆکارە گەورەکانی وەک خواستی بەکاربەر، بەهای دراو و زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانییەوەیە.
ناهاوسەنگی بازرگانی کێشەیەکی ئاڵۆزە کە پێویستی بە چارەسەری بیرکراوەیی باش هەیە. بەکارهێنانی ئامرازە سادەکانی وەک باج تەنها شتەکان خراپتر دەکات. بۆ نموونە کاتێک ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا باجی لەسەر کاڵا چینییەکان دانا، چین کەوتە بە ئامانجگرتنی فاسۆلیا و گەنمەشامی و غازی سروشتی ئەمریکی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی جووتیارانی ئەمریکا تەنها لە چەند مانگێکدا یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتیان لەدەست بدەن.
بیرۆکەی "بەرامبەرایەتیکردن" کەموکوڕی تێدایە، چونکە گرنگی نادات بە سیستەمی بنەماداری یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ، کە بنەماکانی ئەم ڕێکخراوە میکانیزم بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان دەدۆزێتەوە. ئەمریکا بە تێپەڕاندنی ئەم یاسا و ڕێنماییانە، فرەلایەنی تێکدەدات و هەماهەنگی جیهانی لاواز دەکات و مەترسی دروستبوونی کاردانەوەی وڵاتانی دیکە لەسەرخۆی دروست دەکات.
دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی باج تەنانەت بۆ خودی ئەمریکاش ترسناکە. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی کە بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی لەوانەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بە ڕێژەی لەسەدا ٠.٨ بچووک بێتەوە و لەم ڕێژەیەش ئابووری ئەمریکا پشکی شێری بەردەکەوێت. باجی بەرز زنجیرەکانی دابینکردن تێکدەدات، ئەمەش بازرگانەکان ناچار دەکات پارەی زیاتر بدەن بۆ هاوردەکردن یانیش شوێنی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکان بگوێزنەوە، سیناریۆیەک کە توانای کێبڕکێی ئەمریکا لاوازدەکات.
باج لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. لە کاتێکدا ئەم باجانە ئامانجیان پاراستنی بەرهەمهێنەری ناوخۆییە، بەڵام بووە هۆی زیادبوونی تێچووی پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی وەک بیناسازی و بەرهەمهێنان. لە ڕاپۆرتێکی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئاماژەیان بەوە داوە کە ٧٥ هەزار هەلی کار لە مەترسیدان لەو پیشەسازیانەی کە پەیوەستن بە کانزاکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک.

مەترسی لەسەر سەقامگیری جیهانی
شەڕەکانی گومرگی ئەمریکا زیانبەخشن، چونکە دۆخی ئابووری جیهانی هێشتا ناسکە. ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی پێشبینی دەکات گەشەی بازرگانی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ ٣% خاو ببێتەوە- لە ساڵی ٢٠٢٤دا کە ٣.٣% بووە- بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی زیادبوونی سیاسەتی پارێزگاریخوازانە.
ئەم خاوبوونەوەیە بە ڕێژەیەکی زۆر زیان بە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەگەیەنێت، کە پشت بە هەناردەکردن دەبەستن بۆ گەشەپێکردنی داراییان و کەمکردنەوەی هەژاری. ئابووری وڵاتانی ئەفریقا خەریکەتوشی داڕمان دەبێت. وڵاتانی وەک نەیجیریا و کینیا کە قوماش و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەناردە دەکەن بۆ ئەمریکا، ڕەنگە ڕووبەڕووی ئەوە ببنەوە کە دەستیان نەگات بە بازاڕ، چونکە ئەم باجانە جوڵەی بازرگانی دەگوێزنەوە بۆئەولایەنانەی کە تێچویەکی زیاتر دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی بەرهەمەکان.
هەوڵەجیهانییەکانی پاراستنی کەشوهەواش لێدانێکی زۆری بەردەکەوێت. باج خستنەسەر بەرهەمەکانی وزەی خاوێن وەک پانێڵی خۆر و ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دەبێتە هۆی کەمکردنی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە کار بە وزەی نوێبووەوە دەکەن، بەمەش ئامانجە جیهانییە هاوبەشەکانی پەیوەست بە پاراستنی کەشوهەوا دەکەونە مەترسییەوە.
تەنانەت کەسایەتییە باڵاکانی ئەمریکاش دان بە بێ مانایی دۆخەکەدا دەنێن: جانێت یێڵن وەزیری پێشووی گەنجینەی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی کە باجەکان "توانای ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان کەمدەکەنەوە" بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخ لەسەر بەکاربەران و کەمکردنەوەی کارایی ئابووری
ئەم باجە وەک باجێکی شاراوەیە لەسەر بەکاربەران. پێویستە ئەمریکا ئەم ڕاستییە  قبوڵ بکات و دەستبەرداری لۆژیکی  "باجی بەرامبەر" بێت کە ڕێگری لە ئامانجەکانی دەکات و پەیوەندی بە کۆمەڵگەی جیهانییەوە بکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمێکی بازرگانی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای یاسای ئاڵوگۆڕی بازرگانی، سیستەمێک کە سوودی بۆ هەموو گەلان هەبێت، نەک تەنها چەند کەسێک ئیمتیازداربکات.


More News

Most Popular

هەواڵ

بارزانی بەشداری دەکات؟ …بافڵ تاڵەبانی بەشداری کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوا دەکات

Mic
2025-04-25

سبەینێ کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، بافڵ تاڵەبانی بەشداری دەکات، بەڵام بارزانی نوێنەر دەنێرێت. 

بڕیارە رۆژی 26ـی نیسان کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بە بەشداری لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەرێوەبچێت. 

ئامانجی کۆنفرانسەکە، یەکخستنی هەڵوێستی کوردە بە تایبەت هاوهەڵوێستی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دیجیتاڵ میدیای Mic لە ئەندامانی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکەی وەرگرتووە، شاندی دەم پارتی بە نوێنەرایەتی باکوری کوردستان گەیشوونەتە رۆژئاوای کوردستان. 

سەبارەت بە لایەنەکانی باشوری کوردستان، بڕیارە دوو شاند لە باشوری کوردستانەوە بەشداری بکات کە بە وتەی فەیسەڵ یوسف وتەبێژی ئەنەکەسە بۆ دیجیتاڵ میدیای Mic، یەکێک لە شاندەکان نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. 

رۆژی 23ـی نیسانی 2024، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پانێڵێکدا لە دیداری یەکێتی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی سوریا دەکات، لە میانی بەشداری کردنی لە کۆنفرانسێکدا وتارێک پێشکەش دەکات. 

ئەگەرچی تاڵەبانی هیچ ئاماژەیەکی بە کۆنفرانسی نیشتمانیی کوردی بۆ یەکڕیزی نەکرد، بەڵام بەپێی  زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای Mic ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بەشداریکردنە لەو کۆنفرانسەدا. 

لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەتیانکردوەتەوە، بتوانن بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن و هۆکارەکەشیان بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنی گێڕاوەتەوە، بۆیە بڕیارە لە رێگەی پەیامێکەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن. 

کۆنفرانسی نیشتمانیی کوردی لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت و 300 ئەندامی دەبێت، لە کۆی گشتیی ئەندامەکان، 130 ئەندامی ئەنەکەسە، 130 ئەندامی پەیەدە و 40ـی دیکەش میوان دەبن، میوانەکانیش 20ـیان لە ئەنەکەسە و 20ـی دیکەشیان لە پەیەدە دەبن.