سەرنوسەر: شین
پینگ شرۆڤەکاری کاروباری نێودەوڵەتییە و دانیشتووی شاری پەکینە.
لە ١٠ی
نیساندا، دوای ئەوەی چین ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی دژی "باجی بەرامبەر"ی
ئەمریکا ڕاگەیاند، حکومەتی ئەمریکا ڕیگەیاند کە باجی گومرگی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بۆ
هەموو وڵات و ناوچەکان دەوەستێنێت،جگە لە چین کە گەورەترین ئابوورییە لە ئاسیا
لەو کاتەوە
هەندێک کەس دەستیان کردووە بە بەوەی کە دەڵێن چین بەم بەرپەرچدانەوەیەی کارێکی
هەڵەی کردووە. ئەوان پێیان وایە ئەو وڵاتانەی کە خۆیان چەماندەوە بەرامبەر بە
فشارەکانی ئەمریکا و خۆیان لە ململانێ بەدوور گرت، لێی دەرچوون و توانیان لە
کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو باجانە ڕزگاریان بێت.
بەڵام ئایا
بەڕاستی ئەمە کارێکی ڕاستە؟
وەستانی سەپاندنی باجی گومرگی بەشێوەیەکی کاتی کۆتایی ڕێگاکە نییە
ئەم وەستانە
کاتییەی ئەمریکا لەسەر باجەکان کۆتایی بە قەیرانی گومرگی ئێستا ناهێنێت. ئەو باجە
لەسەدا ١٠ی کە بەسەر نزیکەی هەموو وڵاتەکاندا سەپێنراوە، تا ئێستاش هەر لە شوێنی
خۆیانن و نەگۆڕاون. جگە لەوەش، ئەگەر دانوستانەکان دەرئەنجامە خوازراوەکانی
واشنتۆن بەدەست نەهێنن، ڕەنگە جارێکی دیکە باجی زیاتر زیاد بکرێتەوە.
پرسیارێک دێتە
پێشەوە: بەدیاریکراوی "ئەنجامی خوازراو" بۆ ئەمریکا چییە؟
واشنتۆن
بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەلانی دیکە لە ڕێگەی باج یان بەربەستی نا گومرگیەوە
ئابووری ئەمریکایان دزیوە. ئەمریکا دەڵێت ئامانجیان لە پاڵنانی ئەو وڵاتانە ئەوەیە
کە ئەو بەربەستانە لابدەن کە هەن، بۆ ئەوەی کاڵا ئەمریکییەکان بە ئاسانی بفرۆشرێن
و ئەمریکاش بتوانێت کورتهێنانی بازرگانی خۆی کەم بکاتەوە.
بەڵام نابێت
کۆمەڵگەی جیهانی خۆی فریو بدات و باوەڕبێنێت بەوەی کە هەندێ ئیمتیازات یان
کەمکەدنەوەی گومرگ خۆبەخشانە ،ڕێکەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا مسۆگەر دەکات
هەر بە نموونە
لێسۆتۆ وەربگرین کە شانشینێکی بچووکە لە ئەفریقا بە شێوەیەکی بێمانا بەرزترین
"باجی بەرامبەر"ی خراوەتە سەر لە نێوان هەموو وڵاتاندا. لێسۆتۆ یەکێکە
لە هەژارترین وڵاتانی جیهان، کە بەهای بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکی لە ساڵی ٢٠٢٤دا
نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە،ئەمە لە کاتێکدا کە چارەکێکی دانیشتووانەکەی بێکارن،
ئابووری لێسۆتۆ بەزۆری پشتی بەستووە بە هەناردەکردن بۆ ئەمریکا ، لە ساڵی ٢٠٢٤دا
بازرگانی دوولایەنەی نێوان ئەمریکا و لێسۆتۆ نزیکەی ٢٤٠.١ ملیۆن دۆلار بووە، کە
نزیکەی ٧٥٪ی برێتی بووە لە هەناردەکردنی جلوبەرگی لێسۆتۆ بۆ ئەمریکا.
بۆ گەیشتن بە
ئامانجەکەی ئەمریکا خۆی کە بریتییە لە کۆتاییهێنان بە کورتهێنانی بازرگانی، سەرۆکی
ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ جارێک وتی "کەس نەیبیستووە"(بەمانای ئەوەی کە کەس
ناوی ئەم وڵاتە بچوکەی نەبیستووە) کە یان دەبێت بەرهەمهێنان لە پیشەسازی قوماشی
خۆیدا کەم بکاتەوە، کە زۆر کەس پشتی پێدەبەستن وەک داهاتی ژیانیان، یان دەبێ هەندێ
لە سەرچاوە سنووردارەکانی بەکاربهێنێت بۆ کڕینی کاڵای زیاتر لە ئەمریکا.
یەکسانی لە ڕێگەی خەباتەوە
مێژوو فێری
کردووین گەر پاشەکشە بکەی لەبەرامبەرنەیارێکی تەماحکار هەرگیز ڕێز و حورمەت بەدەست
ناهێنێت؛ پێویستە لە شوێنی خۆت بوەستیت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گرنگەکانت.
دەتوانین لەوە
تێبگەین کە زۆرێک لە ئەندامانی کۆمەڵگەی جیهانی، هەرچەندە هەرچەندە توڕە و دڵتەنگ
بوون ، بەڵام بژاردەکانیان کەم و سنووردار بوون ودەکرێت خۆبەدەستەوەدانیان هەڵبژاردبێت لەبەرامبەر
فشارەکانی ئەمریکا بەهیوای ئەوەی دۆخەکە بە خێرایی ئارام بێتەوە. بەڵام ڕەنگە
خواستی ئەمریکا بۆ دانوستان بەشێوازێکی یەکسان کۆتایی هاتبێت بەتایبەت دوای ئەم
وتارە توندەی ئەم دواییانەی ئەمریکا کە کەوتە گاڵتەکردنی تووند بە وڵاتان بە
وتنی " Kissing my ass”
ئەو ڕێکارانەی
کە وڵاتانی دیکە دەیگرنەبەر دەتوانێت و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا تووشی زەرەر بێت
لە دەرئەنجامەکانی سیاسەتە ناعەقڵانییەکانی خۆی. بۆ نمونە دوای ئەوەی چین ڕێوشوێنی
بەرپەرچدانەوەی خۆی ڕاگەیاند، بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا زەبرێکی مێژوویی بەرکەوت، هەر لە نیوەڕۆی ١١ی نیسان ٥٠٠ گەورە کۆمپانیا و
ستانداردی ئەمریکا( ئێس&پی ٥٠٠) لە بۆرسەی وڵاتەکەدا بە ڕێژەی ٤.٤ شکان
هەروەها ناسداک بەڕێژەی ٦% و داو جۆنز بەڕێژەی ٤.٣% دابەزی و زیانی گەورەی
بەرکەوت.
لۆڕێنس
سامێرز، وەزیری پێشووی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆی تێچووی سیاسەتەکانی باج
دەخەمڵێنرێتە نزیکەی ٣٠ تریلیۆن دۆلار،
واتە نزیکەی ٣٠٠ هەزار دۆلار بۆ هەر خێزانێکی چوار کەسی.
هەروەها
پەیمانگای کیل لە ئەڵمانیا بۆ توێژینەوەی ئابووری جیهانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر
ئەمریکا بە تەواوی ئەو ڕێژە باجەکانەی پێشنیازی کردووە جێبەجێ بکات، ئەوە دەبێتە
هۆی بچووکبوونەوەی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی یەکێتی ئەوروپا بە ڕێژەی٠.٤% و ئابووری
ئەمریکا بە ڕێژەی ٠.١٧٪%.
خۆ ئەگەر
یەکێتی ئەوروپا بە دانانی 25% باج لەسەر کاڵای ئەمریکی بەرپەرچی ئەمریکا بداتەوە،
زیانەکانی ئەمریکا دەبێتە دوو هێندە.
ئەگەر وڵاتان
بە یەکگرتوویی نەچنەوە بە گژ ئەم باجەر نادادپەروەرانەی ئەمریکا ، ئەوا دەکەونە
ژێر مەترسی "دابەشبوون و داگیرکردن" بۆیە لە دەرنجامدا ناجار ئەبن و
دەکرێت ناچار ڕازی بن بە "مامەڵەی نادادپەروەرانە" بۆ ڕێک کەوتتن لە
بەرژەوەندی ئەمریکا.
دەتوانین
ئەزموونی ژاپۆن لە ڕێککەوتنی پلازا
ساڵی ١٩٨٥ وەک هۆشدارییەکی ڕوون ببینین وەک. لە ژێر فشاری
ئەمریکادا، ژاپۆن بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی (یێن) ی قبوڵ کرد، ئەمەش توانای
کێبڕکێی هەناردەکردنی ژاپۆنی پەکخست و زیانێکی زۆری بە توانای فرۆشتنی بەرهەمەکانی
لە دەرەوەی وڵات گەیاند. دواتر ئەو ڕێککەوتنانەی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن کە بە
نیمچە ڕێبەری ئەمریکا بوون لە ساڵی ١٩٨٦دا بووە هۆی ئەوەی ژاپۆن "سێ دەیەی
بەفیڕۆ بدات و لەدەستی بچێت.
بەرگریکردن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکۆمەڵ
"سیاسەتی
"باجە بەرامبەرەکان"ی ئەمریکا بنەما بنەڕەتییەکانی ڕێکخراوی بازرگانی
جیهانی پێشێل کردووە و چوارچێوەی بازرگانی فرەلایەنەی تێکداوە. ئەم سیستەمە کە
سەنتەری ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییە و لە ژێر هەژموونی ئەمریکا و لە ڕێگەی ساڵانێک
لە هەماهەنگی و کۆدەنگی نێودەوڵەتییەوە دامەزراوە، ئێستا وا ڕووبەڕووی قەیران
دەبێتەوە، چونکە کردەوە تاکلایەنەکانی ئەمریکا زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی
دیکە دەگەیەنێت و تەحەدای دەسەڵاتی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەکات. ئەگەر وڵاتان
بەردەوام بن لە خۆبەدەستەوەدان بە ئەمریکا، ئەوەهانی ئەمریکا دەدات کە زیاتر
باڵادەست بێت و مامەڵەی نادادپەروەرانە بکات.
سەرەڕای هەموو
ئەمانەش، خراپ بەکارهێنانی باج مەترسی ئەوەی هەیە کە کاریگەری پارێزگاریخوازانە
دروست بکات. ئەگەر سیاسەتە پارێزگاریخوازەکانی ئەمریکا بەبێ کۆنترۆڵ بمێننەوە،
لەوانەیە وڵاتانی دیکەش دەست بکەن بە هەمان کار و ئەمەش سووڕێکی خراپی سیاسەتی" بە سواڵکەرکردنی دراوسێکەت"
دروست بکات. ئەمەش هەڕەشەی دووبارەبوونەوەی کارەساتی گەورە دەکات کە بەهۆی یاسای
باجی سمۆت هاولی ساڵی ١٩٣٠ەوە دروست بووە و دەتوانێت جیهان فڕێ بداتە ناو ئاژاوە.
هێرشی گومرگی
ئەمریکا تەنها سەبارەت بە ناکۆکییە ئابوورییەکان نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیە بۆ
ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەرزڕاگرتنی ڕێساکان بەسەر هێز.
چین بە
ڕێوشوێنەکانی بەرپەرچدانەوەی خۆی نەک هەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت بەرگری
لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دیکەش دەکات و پشتیوانی لە سیستەمی بازرگانی
فرەلایەنە دەکات و بۆ دادپەروەری دەجەنگێت.
تەسلیم بە
تاکلایەنە یان بەرەنگاری بەکۆمەڵ بۆ داهاتوویەکی دادپەروەرتر؟ هەڵبژاردەی دروست
ڕوونە. وە شایەنی ئەوەیە جارێکی تر جەختی لەسەر بکەینەوە: ملکەچبوون بۆهێورکردنەوە
هەرگیز ئاشتی مسۆگەر ناکات..
ئەندامێکی فراکسیۆنی
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، رێکارەکانیان بۆ بە
پارێزگاکردنی قەزای شنگال دەستپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیاسایەکیان
ئامادەکردووە.
مەحما خەلیل، ئەندامی
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی
راگەیاندووە، "پاش ئەوەی بڕیار لەسەر بەپاریزگابوونی هەڵەبجە درا، ئێستا
ئامادەکاریی دەکەین دەنگ لەسەر بڕیاری بەپارێزگابوونی شنگالیش بدرێت".
دەشڵێت: پرۆژەی
بەپارێزگابوونی شنگال ئامادەکراوە بۆئەوەی لە پەرلەمان کاری لەسەربکرێت.
جەختی لەوەکردەوە،
بەهەموو پێوەرێک شنگال مەرجەکانی بە پارێزگابوونی تێدایە و ناوچەیەکی بەرفراوانی
هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: خەڵی
شنگال داوا دەکەن ببنە پارێزگا و سەر بە هەرێمی کوردستان بن.
شنگال دەکەوێتە 126 کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری موسڵ، زۆرینەی
دانیشتوانی قەزای شنگال شوێنەکەوتەی ئاینی ئێزیدین و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە
لە 88 هەزار کەس، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی قەزای تەلەعفەریش بکرێتە پارێزگار
کە دەکەوێتە نزیک شنگال و زۆرینەی دانیشتوانەکەی تورکمانی شوێنکەوتەی ئاینزای
شیعەن.