بەپێی
رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕیارە لە رۆژی 10ی حوزەیرانەوە دەستبکرێت
بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو بڕ و کواڵیتیەی بۆیان
دەستنیشانکراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی، شه‌ش خاڵ وه‌ك مه‌رج بڵاوده‌كاته‌وه و به‌پێی مه‌رجه‌كانیش،
جوتیاران ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان به‌یه‌ك ڕیز ڕابگرن و ده‌بێت سه‌رجه‌م
ئۆتۆمبێله‌كان پڕ بن له دانه‌وێڵه.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی
هەرێمی کوردستان، پێشتر ئاشکرایکردبوو رۆژی 10ی حوزەیران دەستدەکرێت بە وەرگرتنی
گەنم لە جوتیارانی هەرێم و بڕیارە ئەمساڵ تەنها 400 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت لەکاتێکدا
ساڵی رابردوو 700 هەزار تۆن وەردەگیرا.
بەڕێوەبەری
گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی دەڵێت: ئەمساڵ سایلۆ نوێیەکان هاوشان لەگەڵ سایلۆکانی
دیکەی هەرێمی کوردستان، گەنم وەردەگرن، وەک قوشتەپە، گەرمیان و ڕوڤیا.
ساڵی رابردوو توانرا
زیاتر لە 685 هەزار تۆن لە جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت و بڕێکی زۆر گەنم کە
وەرنەگیرابوون لەبەرئەوەی کە مەرجەکانیان تێدانەبووە.
سایلۆی سلێمانی له ناحیه‌ی
پیره‌مه‌گرون سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی له
ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری جوتیاران ده‌كه‌ین سبه‌ی سێشه‌مه ده‌ست
به پرۆسه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت بۆ وه‌رزی بەرهەمهێنانی 2025،
ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی ڕابردو گه‌نم وه‌رگرتن به ناوچه ناوچه‌یه، بۆیه داواكارین
له جوتیاران تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
یه‌كه‌م:
سبه‌ی ته‌نها جوتیارانی
سنوری هه‌ر دو به‌شی كشتوكاڵی پیره‌مه‌گرون و تانجه‌رۆ(عه‌ربه‌ت) گه‌نمه‌كانیان
بێنن جگه له جوتیارانی ئه‌و دو به‌شه كشتوكاڵیه هیچ جوتیارێك له به‌شه
كشتوكاڵیه‌كانی تر ئوتومبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان ڕانه‌گرن.
دوه‌م:
جوتیاران ئۆتۆمبێله
بارهه‌ڵگره‌كانیان به یه‌ك ڕیز ڕابگرن و ده‌بێت سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان پڕ بن له
دانه‌وێڵه و به پێچه‌وانه‌وه باج به دو ڕیز و به هیچ ئۆتۆمبێلێكی به‌تاڵ و
نیوه نادرێت .
سێیه‌م:
تراكتۆره‌كان لای دیواری
سایلۆوه بۆ سه‌ره‌وه بۆ لای سه‌ربڕخانه‌كه‌ی پیره‌مه‌گرون به یه‌ك ڕیز بوه‌ستن
و پێویسته دانه‌وێڵه‌یان پێ بێت به پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان باج به هیچ
تراكتۆرێك نادرێت.
چواره‌م:
بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك
پێویسته ته‌نها شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه بێته ژوره‌وه بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كان
هیچ بارهه‌ڵگرێك نابێت له‌یه‌ك كه‌س زیاتری له‌گه‌ڵ بێت .
پێنجه‌م:
وه‌ك تێبینی كراوه، خاوه‌ن
ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان به پلێت و ئاسان بۆدی گه‌ڵابه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی زیاتری لێ بار بكرێت، بۆیه هه‌ربارهه‌ڵگرێك، به‌شێوه‌یه‌ك
به‌رزی كردبێته‌وه كه ئامێری ڕاكێشانی گه‌نم بۆ پشكنین نه‌گانه بنی بۆدیه‌كه،
گه‌نمه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت.
شه‌شه‌م:
داواكارین له جوتیاران
گه‌نمه‌كانیان ته‌نها له‌و بارهه‌ڵگرانه باركه‌ن كه خۆیان هه‌ڵی ده‌ڕێژن واته
قلابن، به پێچه‌وانه‌وه گه‌نمیان لێ وه‌رناگیرێت.
تائێستا تەنها یەک پەرلەمانتاری کورد خۆی بۆ ئەو نیشتنەی
پەرلەمانی عێراق یەکلایی کردووەتەوە کە رێکدەخرێت دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران،
ئەوەش هەمان دۆخە کە هێزە سونییەکانی تێکەوتووە و بەشێک لە شیعەکانیش نایانەوێت عێراق
لەو جەنگە تێوەگلێت.
زۆرینەی فراکسیۆنە کوردییەکان بە گومانن و ترسیش
هەیە، تای هەڵبژاردن بازاڕی موزایەدە گەرم بکات و دووکەڵی شەڕ بگەیەنێتە ئاسمانی
بەغدا.
زۆرینەی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق تائێستا
خۆیان یەکلایی نەکردوەتەوە کە رۆژی سێشەممە بچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە کە
رێکدەخرێت بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل دژی ئێران بەهۆی پێشێلکردنی سەروەری
ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.
دیجیتاڵ میدیای مایک قسەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی
پارتی، یەکێتی، نەوەی نوێ و یەکگرتوو کردووە، ئەوان چاودێرن و دەیانەوێت بەپێی
دۆخەکە بڕیارێکی گونجاو بدەن.
بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان خواستی تەواونەبوونی
رێژەیی یاسایی ئامادەبوانیان هەیە، تا لەو رێگەیەوە ئەوانیش خۆیان لە
"شەرمەزاری" رایگشتی بپارێزن.
سۆران عومەر کە تاکە ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی
دادگەرییە، هەروەها تاکە پەرلەمانتاری کوردیشە کە خۆی بۆ بەشداریکردن لە
کۆبونەوەکە یەکلایی کردوەتەوە.
یەکێک لە پاساوەکانی
پەرلەمانتارە کوردەکان ئەوەیە، کە هەتا کێشەی موچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر
نەکرێت، ئەوان ئامادەنابن بەشداریی هیچ دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بکەن.
هاوشێوەی کورد، زۆرینەی سوننەکانیش بە هەستیارییەوە
مامەڵە دەکەن، تائێستا خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو دانیشتنەی پەرلەمانی عێراق
یەکلایی نەکردەتەوە.
تەنانەت شیعەکانیش یەکدەنگ نین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی
هاتووەتەپيشەوە و موقتەدا سەدر رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاند، دۆخی عێراق چیتر
بەرگەی ماڵوێرانییەکی دیکە ناگرێت و داوای‌کرد هەندێک دەنگی نەشاز لە گۆڕەپانی
سیاسی و سەربازیی عێراق بێدەنگ بکرێن.
دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داخوازیی و
یاداشتی 55 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە شیعییەکانە، کە دژی پێشل‌کردنی ئاسمانی عێراق
لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 17 ئەم مانگەی بۆ کۆبونەوە دیارییکردووە.
شیعەکان کە هاوسۆزی ئێرانن، پشتیوانی خۆیان بۆ تاران
دوپاتکردووەتەوە، بەڵام تائێستا کورد و سوننە هەوڵی خۆ بە دورگرتنیان لە لایەنگری داوە،
تەنها بەشێک لە لایەنە کوردییەکان لە رێگەی بەیاننامەوە ئیدانەی هێرشەکانی
ئیسرائیلیان کردووە.
هەرچەندە حکومەتی عێراق لەڕێگەی کەناڵە
جیاجیاکانییەوە، هەمو هەوڵێک دەدات بۆ دورخستنەوەی عێراق لە مەترسییەکانی جەنگی ئیسرائیل
و ئێران، بەڵام بەشێک لە چاودێران ترسییان هەیە تای هەڵبژاردن بازاڕی موزایەدە
گەرم بکات و دووکەڵی شەڕ بگەیەنێتە خاکی بەغدا.
ئەوەی وایکردووە، ئەو بۆچوونە زاڵ بێت، نزیکبوونەوەی
کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ
بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت فراکسیۆنە شیعییەکان بە سود وەرگرتن لە کات بۆ
کۆکردنەوەی دەنگ هەوڵی جوڵاندنی سۆزی شەقام بدەن.
خوێندنەوەکان بەو ئاڕاستەیەن هەر جوڵەیەکی راستەوخۆ
بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل رەنگە دەرئەنجامەکەی لە بەرژوەندی عێراق
نەبێت، دەکرێت ئەنجامەکانی کۆبونەوەکەی پەرلەمان لە کاتێکی وا هەستیاردا ئاستی
مەترسییەکان لەسەر عێراق زیاتر بکەن.
ئیسرائیل خواستی پەلهاویشتنی بۆ عێراق هەیە، بەڵام
ئەوەی رێگرە لە بەردەمیدا هەڵوێستی ئەمریکا و بێدەنگی گروپە چەکدارەکانە، بۆیە هەر
کات گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبکرێت رەنگە بێ دوو دڵی هێرش بکات.
زۆرن ئەوانەی
پێیانوایە عێراق لەم دۆخەی ئێستادا هیچی پێناکرێت و خۆ بە دورگرتن باشترین بژاردەیە،
چونکە دۆخی ئەمنی، سیاسیی و ئابوریی عێراق لە ئاستێک‌دا نییە بەرگەی جەنگێکی دیکەی
ماڵوێرانکەر بگرێت و عێراق ئابووریەکی خراپیشی هەیە و ئەگەر کێڵگەکانی نەوت و
ژێرخانی ئابوری بکرێتە ئامانج، هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتی نییە بتوانێت دەوڵەتی
پێ بەڕێوەبەرێت.