نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 9ی حوزەیران، فڕۆکەیەکی مەدەنی لەناو فڕۆکەخانەی بەغداد ئاگری گرت، پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە بەیروتی پایتەخی لوبنانەوە گواستبویەوە بۆ شاری بەغداد.
کەناڵی روسیا تودەی، ئاشکرایکردووە، ئەو فڕۆکەیە پاش ئەوەی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نیشتووەتەوە، سەرنشینەکانی داگرتووە کە زیارەتکاری شیعە بوون و لە لوبنانەوە سەردانی بەغدادیان کردووە.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێورەسمەکانی مەراسیمی غەدیر بەڕێوەبچێت کە ساڵانە لە مەزارگە و شوێنە ئاینییە پیرۆزەکانی ئاینزای شیعە بەڕێوەبچێت.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە فڕۆکەکە سەر بە هێڵێ ئاسمانی ئور بووە و کاتێک ویستویەتی بفڕێت دوچاری کێشەی تەکنیکی بووە و زۆر بە خێرایی توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت و فڕۆکەی بەدیل بۆ گەشتەکە دابینکراوە.
هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە کە بەهۆی روداوەکەوە هیچ گەشتێک دوانەکەوتووە و تەندروستی سەرجەم سەرنشینەکان باش بووە و گەشتەکەیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ، 9ی
حوزەیران، بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، خواردنگەی بالەخۆشەکەی
فاخیر هەریری لە باخی بەختیاری داخرا و روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی کرایەوە بەهۆی
ئەو سەرپێچییانەی لیژنەکە تۆماریانکردن.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ مایک نیوز، ئاماژەی بەوەکرد،
لیژنە هاوبەشەکانیان لە رۆژانی جەژندا سەردانی زۆرینەی خواردنگە و میوانخانە و
شوێنە گشتییەکانیان کردووە، بەتایبەتی شەقامی سالم و ئەو شوێنانەی گەشتیار
سەردانیان دەکات، بەڵام زۆرینەی شوێنەکان پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە.
سەبارەت بە
خواردنگەی باڵەخۆشەکەی فاخیر هەریری، قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە
کە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکان لەڕووی تەندروستییەوە نەشیاوبووە و چەندین
سەرپێچییان تۆمارکردووە.
گۆران قادر،
سەرۆکی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، وتی: ئەم خواردنگەیە مۆڵەتی کارکردنی
تەواونەکردووە و مەرج و رێنماییە ڤیرتێرنەرییەکانی جێبەجێنەکردووە، بۆ ئامادەکردنی
خواردنی رۆژانە، هەربۆیە ئەوەی بەپێی رێنماییەکان نەبوبێت دەستیان بەسەردا دەگیرێت
و لەناودەبرێت، هەر بۆیە بڕیاری داخستنی شوێنەکە دراوە.
هەروەها دوێنێ
و لە سێیەم رۆژی جەژندا، لیژنە هاوبەشەکان لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی،
خواردنگەی عومەر میشیاوی-یان داخست و خاوەنەکەیان رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی
کردەوە.
ئاوات محەمەد،
بە مایک نیوز-ی وت، خواردنگەی عومەر میشیاوی پێشتر مۆڵەتی کارکردنی وەرنەگرتووە و
نەدەبوایە کاری بکردایە، جگە لەوەی چەندین سەرپێچی دیکەی هەبووە، هەر بۆیە پاش
تەواوکردنی رێکارەکانی مۆڵەتەکەی دەتوانێت کارەکەی بەشێوەیەکی گونجاوتر ئەنجام
بدات..