راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرایکرد،
حکومەتی عێراق چەندین رێکاری نوێ و بەرفراوانی گرتووەتەبەر بۆ کەمتر بەکارهێنانی
پارەی کاش و هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی سیستمی بانکی.
ساڵح سەلمان، راوێژکاری
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووە، "لە سەرەتای مانگی
داهاتوودا پارەدان بە کاش لە دامودەزگا حکومییەکان قەدەغەدەکرێت و دەبێت هەموو
کەسێک کارتی بانک بەکاربهێنێت".
حکومەتی عێراق کۆمپانیای
ئێرنست ئەند یۆنگی ڕاسپاردووە بۆ دووبارە رێکخستنی کارەکانی ٦-٧ بانکی دەوڵەتی
لەناوخۆی عێراقدا، بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ بەڕێوەچوونی مامەڵە بە کارتی بانکەکان
و "ئێستا عێراق هاوکاری نزیکەی 30 بانکی بیانی دەکات".
ساڵح سەلمان، وتی:
"عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە جێبەجێکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی
و ژمارەی هەژماری بانکی کارپێکراو گەیشتووەتە 22-23 ملیۆن کارتی بانکی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.