سەلوا مەفرەجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
سەر بە هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک پشتی لە بەرەی بایکۆت کرد و ئەمەش وایکرد،
هاپەیمانێتییەکە لە ریزەکانی خۆی دەریبکات.
هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکوک، سەلوا مەفرةجی ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ریزەکانی دەركرد، بەهۆی بەشداریکردنی لە دانیشتنی ئەم
دواییەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکەەک.
لە راگەیەندراوێکدا، هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک
بڵاویکردەوە، ئەو یەكەم كەس بوو كە ناڕەزایی
دەربڕی لە رێکارەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاو حكومەتی كەركوwك،
کە لە هۆتێل رەشید بەڕێوەچوو.
هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەجی بەبێ پاساوێکی روون لە هاوپەیمانییەکە جیابوەوە، کۆتایی بە بایکۆتی
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان هێناو بەشداری لە دانیشتنێکدا کرد کە نایاسایی
بووەو نیسابی یاسایی تێدا نەنەبووە، بە ئامانجی پێدانی شەرعیەت بە ئەنجومەنێک کە خۆی
یەكەم كەس بوو دژایەتی كرد.
هاوپەیمانی عەرەبی هیرشی توند دەکاتە سەر ئەو ئەندامە ئەجومەن و
دەڵێت: ئەم هەڵوێستە بێ ئەمەكییە، بەرامبەر ئەو پاڵپشتییەی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری
و سەرۆکی هاوپەیمانی عەرەبی وەریگرتووە، هاوشانی پشتیوانی سەركردە خالد مەفرەجی، ئەمە
جگە لە پاڵپشتی عەشایەری و سیاسی.
ئەوەشخراوەتەوڕوو، ئەوەی ناوبراو کردویەتی لەگەڵ
ئیرادەی دەنگدەرانی و هەڵوێستەکانی هاوپەیمانی یەکناگرێتەوە، کە داوای نوێنەرایەتی
راستەقینەی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکات.
لای خۆیەوە، سەلوا مەفرەجی لە وەڵامدا رایگەیاندووە،
بەشداریکردنی لە دانیشتنەکەدا ئامانجی بەرگریکردنە لە دەنگی ئەو کەسانەی هەڵیانبژاردووە.
بێ متمانەیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ مووچەی
مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆران زیاتر دوا دەخات، حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری
داهاتی ناوخۆ داوای گەرەنتی لە بەغدا دەکات.
بەپێی بەدواداچونێکی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری
داهاتی ناوخۆی ئامادەکردووە و چاوەڕێی فەرمانە بیخاتە سەر هەژمار بانکی وەزارەتی
دارایی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان گومانی هەیە، لەوەی ئەگەر 120 ملیار دیناری
داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بەغدا پارەی مووچەی مانگی شەش دەنێرێت، داوا گەرەنتی لە
حکومەتی فیدراڵ کردوە.
میدیایەکی نزیک لە پارتی باس لەوە دەکات محمەد شیاع
سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕێککەوتنەکە پاشگەزبووەتەوە و پرسی مووچە وەک
کەرستەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردن بەکار دەهێنێت، بۆیە ئامادە نییە مووچە بنێرێت.
بەپێی زانیارییەکانی MIC لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە 120 ملیار دینار
داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ بەغداد، بەڵام یەکێک لە وەزیرەکان داوای کردوە گرنتی لە
عێراق وەربگیرێت ئەوکاتە پارەکە بنێردرێت.
لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە
بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی ڕۆژانەش ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق
بکات.
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی
بەغدایە، ئەگەر بەغدا ڕەزامەندی بدات لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش،
هەولێریش داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، نەوتی بەردەستیش
ڕادەست دەکات.
هەر بە پێی زانیارییەکان، نزیکەی مانگێک دەبێت وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بۆ بەغدا ناردووە.
بەپێی دواین ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت
هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل
نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات و لەبەرامبەریشدا عێراق پارەی مووچەی
هەرێم دەنێرێت.