هەواڵ

بەهۆی سودە گرنگەکانییەوە فاسۆلیا دەبێت بە خواردنی بەیانیان لە مسر

Mic
2025-08-24


زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە مسر ئەزموون و چیرۆکی خۆیان سەبارەت بە کاریگەری ئەرێنی فاسۆلیا لەسەر تەندروستییان بڵاوکردەوە و بە بەناوبانگترین خواردنی نانی بەیانی لە میسر دادەنرێت.

ماڵپەڕی "ئەلمیسری ئەلیوم" بڵاویکردووەتەوە، گرنگترین سوودەکانی فاسۆلیا وایکردووە، هەڵبژاردنێکی زۆر باش بێت بۆ خۆراک و تەندروستی گشتی.

گرنگترین نۆ سودی فاسۆلیا:

فاسۆلیا بڕێکی زۆر پرۆتینی ڕووەکی و ترشی فۆلیک و چەندین ڤیتامین و کانزای تێدایە وەک مس و فۆسفۆر و مەگنیسیۆم، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە، کە یارمەتی هەرسکردن دەدات و کۆلیسترۆل دادەبەزێنێت.

دەوڵەمەندە بە لێڤۆدۆپا (L-dopa)، پێکهاتەیەک کە لەش دەیگۆڕێت بۆ دۆپامین و لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی نیشانەکانی پارکینسۆن.

دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک کە بۆ گەشەی تەندروستی کۆرپەلە گرنگە و مەترسی کەموکوڕییەکانی زگماک کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی کێشەکانی مێشک و دڕکە پەتک .

بە پێکهاتەی دژە ئۆکسیدەکان دەوڵەمەندە لە لەشدا و پشتگیری سیستەمی بەرگری دەکات، هەرچەندە توێژینەوەکان لەسەر مرۆڤ هێشتا سنووردارن.

مەنگەنیز و مس تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدەن و ڕێگری دەکەن لە لەدەستدانیان بەتایبەتی لە ژنانی بەتەمەندا.

ئاسنی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین و لەوانەیە نیشانەکانی کەم خوێنی کەم بکاتەوە کاتێک لەگەڵ ڤیتامین C بەکار بهێنرێت، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کەمی ئەنزیمی G6PDیان هەیە، گونجاو نییە.

بەهۆی پێکهاتەی مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم، فاسۆلیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئارامکردنەوەی دەمارەکانی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن و باشترکردنی تەندروستی دڵ.

فاسۆلیا دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵ، کە هەستی تێری بەهێز دەکات و کالۆری کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
ڕیشاڵە تواوەکانی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی خراپ LDL و یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.