هەواڵ

نوێترین پەیامی ئەرۆغان لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە

Mic
2025-08-25


سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، لەگەڵ تورک و کورد و عەرەب ریزەکانمان تودنتر دەکەین و دەشڵێت: ئێمە ناکەوینە ئەو تەڵەیەی کە دانراون، بەردەوام دەبین لە ڕۆیشتن بە متمانە و هەنگاوی یەکلاکەرەوە بەرەو تورکیایەکی دوور لە "تیرۆر".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرک کۆماری تورکیا لە ناوچەی ئەحلەت بەشداری چالاکییەکی کرد و تێیدا وتارێکی پێشکەشکرد و تیشی خستە سەر بەروەپێشچوونی هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی:  یەکێتی خۆمان دەپارێزین کە هیوا بە ستەملێکراوان دەبەخشێت، متمانە بە دۆستەکانمان و ترس بە دوژمنەکانمان دەبەخشێت.

دەشڵێت: مێژوو لەسەر یەکڕیزی و هاوخەباتی تورک و کورد و عەرەب دەبێت، ڕیزەکانمان توندتر دەکەین ئێمە هەموو هێرشەکان بەیەکەوە بەرپەرچ دەدەینەوە.،ئێمە ناکەوینە ئەو تەڵانەی کە دانراون.

"ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕۆیشتن بە متمانە و هەنگاوی یەکلاکەرەوە بەرەو تورکیایەکی دوور لە تیرۆر کە نەیارەکانمان بێزار بکات، پێکەوە تورکیایەکی گەش بنیات دەنێین، بەبێ ئەوەی میراتی شەهیدان و جەنگاوەرانمان بێ ئومێد بکەین".

ئەردۆغان دەڵێت: ئێمە باجی زۆرمان دا لەسەر ئەم ڕێگایە، ڕووبەڕووی چەندین هێرش بووینەوە. توانیمان بەسەر هەموویاندا زاڵ بین، ئێمە گەیشتینە قۆناغی کۆتایی، بە کەمێک ئارامگرتن و هەوڵ و سەرنجی زیاتر، ئەم بەشەش تێدەپەڕێنین و بە ئاسانی دەگەینە شوێنی مەبەستمان.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە پەکەکە چالاکی چەکداری راگرت و لە مانگی ئایاردا پەکەکە کۆتاییهاتنی خەباتی چەکداری و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.

رۆژی 11ـى حوزەیران، گروپێک لە گەریلاکانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک قەزای دووکان، لە مەراسیمێکدا چەکەکانیان سوتاند، لەدوای ئەو  مەراسیمە کەجەکە رایگەیاند، چاوەڕێی هەنگاوی کرداریین بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، کۆمسیۆنی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا دەستبەکاربووە، کورد بەشێکی سەرەکی کۆمسیۆنەکەیە.

More News

Most Popular

هەواڵ

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بەغدا مووچەی مانگی حوزەیران خەرج بکات

Mic
2025-08-27

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی خەرجکردنی پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، نووسروای فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ دەگات دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بڕیارە هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC هەر کات ڕێکارەکان لە بەغدا دەستپێبکات، وەزارەتی دارایی هەرێم-یش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرین.

دیجیتاڵ میدیای MIC زانیویەتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی ئامادەیە، تەنها چاوەڕێی فەرمانن بۆ ئەوەی پارەکە بخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

هەرێمی کوردستان چاوەڕێی تەیف سامی، وەزارەتی دارایی عێراقە، نوسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی پێبگات بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و چاوەڕێی پارەیە، لەگەڵ هاتنی پارە لە بە‌غداوە لیستەکە بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بداتە بەغدا.