دوو شاندی
هەرێمی کوردستان بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت و
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەچنەوە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC؛ بڕیارە شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكدێن لە نوێنەرانی وەزارەتی
سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان، سەردانی بەغدا بكەن.
شاندی تایبەت بە نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق
و كۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی
نەوتی هەرێمی كوردستان.
هەروەها شاندە تەکنیکییەکەی حكومەتی هەرێمی
کوردستان کە پێكدێن لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی؛ لەگەڵ
وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی و ژوری یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراق كۆدەبنەوە.
شاندە تەکنیکییەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق
باس لە گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەن لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی
كوردستان.
ئەگەر
گفتوگۆکان ئەرێنی بن و کۆبوونەوەکان سەرکەوتووبن، بەربەستەکانی بەردەم ناردنی
مووچەی، مانگی، حەوت، هەشت و نۆ لادەچن، مەترسی لەسەر ئەو مووچانە نامێنێت.
بەگوێرەی
رێککەوتنێک لەنێوان بەغدا و هەولێر، کە وردەکارییەکەی بۆ رایگشتی بڵاونەکرایەوە
عێراق رازیبوو مووچەی مانگی حوزیران بنێرێت.
ئەوەی ئێستا
جێگەی مەترسییە؛ مووچەی شەش مانگی نیوەی دووەمی 2025ـە بەتایبەت مووچەی مانگەکانی تەمموز، ئاب و ئەیلوولە.
فازل نەبی، بریکاری پێشووتی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی چارەنووسی شەش مووچەی نیوەی دووەمی ئەمساڵ وتی، تا ئێستا دوو مووچە فەوتاوە، ئەگەر هەرێم فریانەکەوێت و زو کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر نەکات مووچەی تریش دەفەوتێت
لە دوایین رێکەوتنی هەولێر و بەغدا، عێراق بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی
کوردستان کردووەیەتی بە مەرج کە دەبێت هەرێمی کوردستان مانگانە نیوەی داهاتی ناوخۆ
و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بداتە بەغدا.
هەولێر و بەغدا هێشتا لەسەر هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لابردنی
بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبوو، سەرەڕای ئەوەش لەسەر وردەکاری
چۆنییەتی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێکنەکەوتوون.
چارەنووسی ئەو شەش مووچەیەی نیوەی دووەمی ساڵی 2025 بەستراوە بە رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت، ئەگەر رێکبکەوون بەبێکێشە مووچەکان دێت، ئەگەریش رێکنەکەون رەنگە چەند مووچەیەکی ئەمساڵ بفەوتێت.
نەخۆشییەکە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوبردنی خانەکانی مێشک، هەتاوەکو ئەو کاتەی کە بە تەواوی دەبێتە هۆی لە ناو چوونی بیر و هزر و توانای دەروونیەکان و بە بەجێگەیاندنی کاروباری ڕۆژانەی مرۆڤ.
هۆکاری نەخۆشی ئەلزەهایمەر چییە؟
تاوەکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تەواوی نەزانراوە، هەرچەندە کۆمەڵێک هۆکار دەست نیشان کراون کە مەترسی تووشبوون زیاتر دەکات، لەوانە:
1- زیادبوونی تەمەن
2- هەبوونی حاڵەتی تری نەخۆشییەکە لە خێزاندا
3-خەمۆکی بەردەوام و چارەسەرنەکراو، هەرچەندە دەکرێت خەمۆکی خۆی یەکێکیش بێت لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
4- شێوازی ژیان و هەبوونی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە.
5- بەرکەوتنی زەبری توند.
6- هۆکاری ژینگەیش هۆکار بێت بۆ زیادبوونی مەترسییەکە.
نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر چین؟
١- لە بیرچوونەوەی شتێک یان ڕووداوێک کە ماوەیەکی زۆری بەسەر تێنەپەڕیوە.
٢- قسەکردن و پرسیارکردنی دووبارە.
٣- ونبوون.
٤- کێشەی ناسینەوە و نوسین و تێگەشتن.
٥- ونکردنی شتەکان.
٦- نەمانی ئارەزوو بۆ ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژی لێ دەبینن.
٧- قورسی و زەحمەتی لە جێبەجێ کردنی کاری ڕۆژانە.