کاتێک گەورە دەبیت جهستهت به چهندین
گۆڕانكاریدا تێپهڕدهبێت، خۆت تێبینی ئهوه دهكهیت كه میزاج و هەڵسوکەتیشت بەهەمان شێوەی جهستهت
گۆڕانی بەسەردا دێت، ههرله دەستپێکردنی سوڕی مانگانەوه تا زیادبوونی مووی جەستە
و سمێڵ و ڕیش هاتن. بۆیه پێویسته ئهم زانیارییانه لهسهر قۆناغی ههرزهكاری
بزانیت تاكو تووشی شۆك نهبیت!
تەمەنی هەرزەکاری چییە؟
تەمەنی هەرزەکاری ئەو تەمەنەیە کە جەستەت دەست دەکات
بە گۆڕان و بەرەوپێشچوون و نیشانەی ئەوەیە بەرەو پێگەیشتن دەچیت، ئەم گۆڕانانە
شتێکی تەواو ئاساییە و ههم له كچان و ههم له كوڕاندا جەستە دەستدەکات بە
بەرهەمهێنانی هۆرۆمۆنە دیاریکراوەکان. لهم تهمهنهدا ههسته سێكسییهكانت بۆ
دروست دهبێت و پێویستت به وهرگرتنی زانیاری تهواو دهبێت لهسهر سێكس.
تەمەنی هەرزەکاری کەی دەستپێدەکات؟
تەمەنێکی دیاریکراو نییە بۆ دەستپێکردنی هەرزەکاری
بۆیە پێویست بە ترس ناکات ئەگەر جەستەت پێش هاوڕیکەت گۆڕانی بەسەردابێت، بە شێوەیەکی
ئاسایی لە کچاندا تەمەنی ١٣ بۆ ١٦ ساڵ و لە کوڕاندا لە تەمەنی ١١ بۆ ١٦ ساڵ.
پێویستە تێبگەین کە گۆڕانەکان بەپێی کات ڕوودەدەن و
جەستەی کەسەکان لە یەکدی جیاوازە. هەندێک بە خێرایی گەشە دەکەن، هەندێکیش بە شێوەیەکی
هێواشتر. ڕەنگە یەکەم نیشانەی باڵغبونت جیاوازبێت لەوەی هاوڕێکەت.
ئهو گۆڕانكارییانهی له تهمهنی ههرزهكاریدا بهسهر
جهستهی كچاندا دێن
ئەندامە سێکسییەکان:
یەکێک لە گۆڕانە سەرەکییەکانی تەمەنی هەرزەکاری كه
بەسەر ئەندامە سێکسییەکاندا دێت ئهوهیه جهسته ئامادە دەبێت بۆ سێکس و
دروستکردنی منداڵ.
لە قۆناغی هەرزەکاریدا زێ دەستدەکات بە دەردانی شلهمهنییهكی
ڕوون یاخود ڕەنگ شیریی کە پیێ دەوترێت دەردراو، ڕەنگە بەلاتەوە نامۆبێت بەڵام شتێکی
زۆر ئاساییە زێ بە تەندروستی دەهێڵیتەوە.
مەمکەکان:
مەمکەکانت و گۆی مەمکەکانت دەستدەکەن بە گەشەکردن، مەمکەکان
دەستدەکەن بە گەورەبوون بە شێوە و قەبارەی جیاواز و هەندێک لە خانمان مەمکێکی بچوکییان
هەیە و ئەمش حاڵەتێکی ئاساییه.
ئاساییە ئەگەر مەمکێک زیاتر لەوەی دی گەشەبکات،
بەشێوەیەکی ئاسایی مەمک زیاتر گەشەدەکات لەگەڵ بەرەو پێشچوندا، بەڵام زۆرکات
مەمکەکان لە شێوە و قەبارەدا کامڵ نابن.
سووڕی مانگانە:
یەکێک لە گۆرانە هەرە گەورەکان کە بەسەر کچاندا دێت
لە تەمەنی هەرزەکاریدا سووڕی مانگانەیە، ئەمەش دەستپێکردنەکەی لە کەسێک بۆ کەسێکی
دیکە جیاوازە بەڵام بە شێویەکی گشتی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستپێدەکات، هەندێک لە
کچان زووتر دەستپیدەکات و هەندێک درەنگتر.
سووڕی مانگانە ئەوە دەردەخات کە دەتوانیت منداڵت
هەبێت، هەر مانگێک یەکێک لە هێلکەدانەکانت هێلکەیەک دروستدەکات کە بە سپێرمی
پیاوان دەتوانرێت بپیتێنرێت بۆ ئەوەی سکپڕی ڕووبدات. ئهگەر هێلکەکە نەپیتێنرێت
ناوپۆشی سک دەدڕێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو خوێنەی ماوەی سووڕی مانگانە.
ماوەی سووڕی مانگانە بە شیوەیەکی ئاسایی ٤ بۆ ٧ رۆژ
دەخایەنێت، کچان بۆ پاکڕاگرتنی خۆیان و جل و بەرگەکانیان خاولی و پەڕۆ و سانتی
بەکاردێنن.
گۆڕانەکانی دیکەی کە بەسەر کچدا دێت:
- زیادبوون و گەشەکردنی موو لە بن باڵ و ئەندامی
زاوزێت. مووەکان تۆختر و ڕەقتر دەبن و سمێڵیشت بەهەمان شێوە.
- سمتت دەست بە گەشەکردن و گەورەبوون دەکات
بەهۆی ئەوەی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی منداڵ هەڵبگرێت.
- هەندێک لە کچان زیپکەیان لێدێت.
- هههروهها ئارەقکردنەوە شتێکی ئاساییە و هەندێک
لە کچان دەستدەکەن بە بەکارهێنانی بۆنبڕە.
ئهو گۆڕانكارییانهی له تهمهنی ههرزهكاریدا
بهسهر جهستهی كوڕاندا دێن
ئەندامە سێکسییەکان:
لە تەمەنی هەرزەکاریدا ئەندامی نێرینە گەورەتر و
ئەستوورتر دەبێت و گونەکان دەست بە گەشەکردن دەکەن و شتێکی ئاسییە کە دانەیەکیان
لە ئەوی دیکەیان گەورەتر بێت ههروهها شتێکی سروشتییە ئهگەر ئەندامی نێرینەی
یەکێک له كهسێكی دیکە گەورەتربێت.
وروژانی ئەندامی زاوزێی نێرینە و گهیشتن به چێژ:
شتێکی ئاساییە ئهگەر ئەندامی زاوزێت بوروژێت لە
کاتی نائاساییدا و لە کاتێکدا کە تەنانەت بیر لە سێکس نەکەیتەوە چونکە ئیتر دەستی
کردووە بە گەشەکردن، ئاساییە گهیشتن به چێژ ڕووبدات کاتێک کە شانە ئیسفنج
ئاساکانی ئەندامی نێرینەت پڕ دەبێت لە خوێن، لە ئەنجامی ئەو ئیعازانەی لە مێشکتدا
دروستدەبێت لەڕێی (بۆنکردن و دەستلێدان و سەیرکردن و دەنگ)
ڕەنگە ههندێك بهیانی بهخهبهربێیتهوه و گهیشتبێتیت
به چێژ، ئهوه له ئهنجامی ئهو خهونه وروژێنهرانهوهیه كه دهیبینیت. گهیشتن
به چێژ ڕێگەیەکە کە سپێرم و شلهكانی دیكه لە لەشتدا دێتە دەرهوه. ئهگەر سپێرمەکە
بگات به ئهندامی زاوزێی مێینه ئهگهری ڕوودانی سكپڕی ههیه.
گۆڕانکاریەکانی دیکە کە بەسەر جهستهی کوڕاندا
دێت:
- زیادبوونی موو لەسەر ئەندامی زاوزێی نێرینە و سەر
ناوک و کەلەکە و بنباڵ.
- گەشەکردن و زیادبوونی مووی دەموچاو لە کەسێک بۆ
کەسێکی دیكه جۆراو جۆر و جیاوازە.
- دەنگت گڕتر دەبێت و گۆڕانی بەسەردادێت ئەم
پڕۆسەیەش لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە.
- شتێکی ئاساییە ئهگەر ئارەقی زیاتر بکەیتەوە
بۆنبڕبەکار بهێنیت.
- دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕووی گەنجان.
چی ڕوودەدات ئهگەر لە کچ یاخود کوڕ نەچم؟
هەندێک كهس لەگەڵ کاتیگۆری کچ و کوڕدا ناگونجێن، جا
لە ڕووی جەستەییهوه بێت یان سۆزداری یاخود سێکسییەوە. ڕەنگە وا هەستبکەیت کە
جەستەیەکی کچانەت هەیە بەڵام هەستی کوڕت هەیە، یاخود بە پێچەوانەوە، یاخود
هەستدەکەیت کە نە کچیت و نە کوڕیت. یاخود هەستبکەیت کە کە ئەندامی سێکسییت لەگەڵ كاتیگۆری
کوڕ یاخود کچدا ناگونجێت. ئهوهش شتێكی ئاساییه.
هەست و سۆزی نوێ:
شتێکی ئاساییە زیاتر بیر لە سێکس بکەیتەوە لە
تەمەنی هەرزەکاریدا، ههروهها زۆرێک له ههرزههكاران دەستدەکەن بە گەڕان و
دەستدان لە جەستەی خۆیان، ئەمەش پێیدەوترێت دهستپهڕ. ڕەنگە هەستێکی نامۆبێت کە
دەیکەیت، بەڵام خوی نهێنی ڕێگایەکی زۆر سروشتییە بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەیت و شتێک نییە بۆ ئەوەی شەرمی لێبکەیت.
کۆنتڕۆڵکردنی هەستی سێکسی:
کاتێک هەستدەکەیت ئامادەیت بۆ گەڕان بەدوای سێکسدا،
لەوە دڵنیابەرهوه کە لە سکپڕی نەویستراو و بەرگری لە HIV و نەخۆشییە گواستراوەکانی دیکە تێگەیشتویت.
ئەوەت بیربێت سێکس هەمووکات پێویستە بە ڕەزامەندی
هەردوولابێت و هیچ زۆرلێکردنێکی تێدا نەبێت وە بە لاتەوە ئاسایبێت کە بتەوێت بوەستیت
لە کردنی لە هەر کاتێکدابێت کە هەست بە ئاسودەیی نەکەیت. بە هەبوونی زانیاری دروست
دەتوانیت تەندروستتر بمێنیتەوە و بژاردەی دروست هەڵبژێریت.
ئهگەر لهم قۆناغەدا ڕووبەڕووی گۆڕانی جەستە،
هەستی شەڕانگێزی و خەمۆکی بویتەوە ئاساییە داوای هاوکاری لە کەسێک بکەیت کە
متمانەت پێیەتی، وەک هاوڕێ یاخود ناسیاو، یاخود ئهگەر هەستت کرد پێویستت بە
هاوکاری زیاترە دەتوانیت سەردانی پسپۆڕی تەندروستی یاخود هێڵی یارمەتی بکەیت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دۆخی ئازادییە بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان خراپتر بوون. دەشڵێت، " زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان".
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لەسەر رەوشی ئازادی رادەربڕین و مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاوکردوە و تێدا دەڵێت" کوشتن و بێسەروشوێنکردن و ئەشکەنجەدان و بارودۆخی سەختی ناو زیندانەکان و چەندین پێشێلكاری تر تۆماركراون، وتیشی، دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەوانان كراوە و كێشە بۆ ئازادیی گردبوونەوە دروستكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیندانەکان و ناوەندەکانی چاکسازیی لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدان و رێژەی قەرەباڵغی نێو زیندانەکان گەیشتووتە ١٥٧٪.