پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، بە فەرمی محەمەد شەیاع سودانی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید كرد، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش دەڵێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی دەكرێتەوە.
فازیل فەتلاوی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاند: هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، بە فەرمی محەمەد شەیاع سودانی-یان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید كرد.
محەمەد شەیاع سودانی، لە ساڵی 1970 لە شاری بەغدا لەدایكبووە و لە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، چەندین پۆستی باڵای لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە.
لە ساڵی 2016دا وەزیری بازرگانی بووە، لە ساڵی 2010 بۆ 2014 وەزیری مافی مرۆڤ بووە و لە ساڵی 2009 بۆ 2010پارێزگاری شاری میسان بووە.
محەمەد شەیاع سودانی، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستی كشتوكاڵیدا و لە هەمان كاتیشدا بڕوانامەی ماستەری هەیە لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەكاندا.
ئەو كاندیدەی ئێستای چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان، لە ساڵی 1980 ڕژێمی بەعس باوكی و پێنج ئەندامی خێزانەكەی بە تاوانی ئەندامبوون لە حیزبی دەعوە لەسێدارەدا و خۆشی لە ساڵی 2019 لەو حیزبە كشایەوە.
هاوكات كاروان یاروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بەمایكی وت :"كۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو عێراق پێیدەنێتە قۆناغێكی نویێوە، پرۆسەی سیاسی جوڵەی گەورەی تێدەكەوێت و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆتایی دێت".
پێشتر قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق یەكێك بوو لەكاندیدەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بەڵام ئێوارەی دوێنێ لەكاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كشایەوە.
لە 10 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە بەڵام تائێستا حكومەتی نوێ پێكنەهێندراوە، بەپێی زانیاریەكانی مایك بڕیارە رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە، بەڵام یەكێتی و پارتی هێشتا كۆبوونەوەی یەكلایی كەرەوەیان بۆ ناردنی یەك كاندید بۆ كۆبوونەوەكە ئەنجام نەداوە و بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی و رێبەر ئەحمەدیش كاندیدی پارتییە.
دوو رۆژە هێرشی
سوپای سوریا بۆسەر دروزەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڤیدیۆی بە کۆمەڵکوشتنیان و
دەستبردنی بۆ پیرۆزییەکانیان"سمێڵ تاشین" تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، بۆ
پاراستنی خۆیان و شوناسیان بە هەموو توانایانەوە رووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە.
دروزەکان
کۆمەڵگەیەکی رەسەن و خاوەن بیروباوەڕێکی تایبەت بە خۆیانن و مەڵبەندی
نیشتەجێبونیان پارێزگای سوەیدای سوریا و دەوروبەریەتی، دابونەریت و کلتورەکەیان،
هەروەها شێوازی جلوبەرگ و سمێڵ و ریشیان، لە خەڵکی سوریایان جیادەکاتەوە.
لەساڵانی
رابردوودا لەگەڵ ئەوەی پێکهاەیەکی رەسەنی سوریان، کەچی کەمتر لە ئاستی ناوچەکە و
نێودەوڵەتی ناسراوبوون، بەڵام لەگەڵ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، پرسی دروزەکان
بوو بە باسی میدیاکان، بەتایبەت کاتێک دەسەڵاتی ئەحمەد شەرعیان رەتکردەوە و
رووبەڕوی چەکدارەکانی بوونەوە.
دروزەکان
تائێستا توانیویانە پارێزگاری لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بکەن لە سوریان دوای
ئەسەد، ئەوان پێێان وایە ئەحمەد شەرع هیچ گۆڕانێک لە بیروبۆچونیدا رووینەداوە
بەرامبەریان، بۆیە بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری پێگە و دەسەڵاتی خۆیان دەکەن.
ئیسرائئیل
لەدوای کەوتنی بەشار ئەسەد و هێرشەی گروپەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆسەر دروزەکان،
پشتیواننی خۆی بۆ دروزەکان راگەیاند، ئەمڕۆیش، ئەمیچای چیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و
کاروباری رەوەندی جوی ئیسرائیل رایگەیاند، نابێت لە بەرانبەر تیرۆری ئیسلامی-نازیی ڕژێمی قاعیدەدا بێدەنگ بین یان
بێ هەڵوێست بین و داوای لەناوبردنی ئەحمەد شەرعی کرد.
ئەم سوکایەتى و
بێڕێزیانەى چەکدارانى شەرع دەیکەن، بەتاڵکردنەوەى هەموو ئەو بەڵێن و دروشمانەیە کە
ئەحمەد شەرع بۆ سوریاى نوێى هۆنیوەتەوە، پێشمان دەڵێت کردەوەی چەکدارەکانی لەسەر زەوی،
وێنەیەکی جیاواز نیشان دەدات و ئایندەیەکی نادیار بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی
لە سووریای نوێدا دەخاتەڕوو
لە ئێستادا
دروزەکان شەڕی مان و نەمان دەکەن و بەتەواوی پڕچەکن و وەک هێزێک رووبەڕووی سوپاکەی
ئەحمەد شەرع وەستاونەتەوە، سوپاکەی شەرعیش دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ناوچەکانی
درۆزەکان کۆنترۆڵ بکات و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دەست ناپارێزێت.