منداڵانی تازە لەدایکبوو هەست بە گۆڕانکارییەکانی شەو وڕۆژ ناکەن، لەهەرکاتێکی ڕۆژەکەدا بێت بەخەبەردێن و دەخەونەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە گەدەیان بچوکە وبۆماوەیەکی کەم ئەو شیرەی کەدەیخۆن لە لەشیاندا دەمێنێتەوە بۆیە ناچارن کە بەماوەی کورت کورت لە خەوتن بەخەبەربێنەوە بۆ ژەمێک شیرخواردن و دواتر بخەونەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان منداڵانی تازە لەدایکبوو پێویستە لە ڕۆژەکەدا ١٤-١٧ کاتژمێر بخەون، بەڵام ڕەنگە بەشێکی منداڵان کاتێکی زیاتر بخەون بە نزیکەی ١٨-١٩ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.
ئایا پێیوستە منداڵەکەم لەخەو بەخەبەربێنم؟
منداڵانی تازە لەدایکبوو بەنزیکەیی دەبێت ٢-٣ کاتژمێر جارێک لانی کەم بەخەبەربێن و دەبێت شیریان پێبدرێت بۆیە پێویستە منداڵەکەت لەنێوان دوو بۆ سێ کاتژمێردا بەخەبەربێنیت تاوەکو شیری پێبدەیت، دواتر ئاساییە کە ڕێگە بدەیت دووبارە بخەوێتەوە، ئەمەش لە چەند مانگی سەرەتای لەدایکبوونیدا کەمێک دایکان وباوکان ماندوو دەکات لەبەر ئەوەی منداڵاکەنیان بە ماوەی کورتخایەن بەخەبەردێنەوە وئەمەش ئەرکێکی زۆر دروست دەکات بۆ دایکان ودبەێتە هۆی تێکچوونی خەویان.
ئایا پێویستە منداڵەکەم لەگەڵ خۆم بخەوێنم لەهەمان جێگای خەو ولەهەمان ژوور؟
ئەکادیمیای پزیشکی ئەمریکی بۆ منداڵان دەڵێت، لەسەرەتای لەدایکبوونی منداڵانەوە ئاساییە منداڵان لەهەمان ژوری دایک وباوکیان بخەون، بەڵام نابێت لەهەمان جێگای خەوی دایکەکە بخەوێت، بەپێی دواین لێکۆڵینەوەکان ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە کە خەواندنی منداڵان لە هەمان جێگای خەوی دایک مەترسی ڕودانی حاڵەتی مردنی لەناکاو زیاد دەکات، هەروەها حاڵەتەکانی دیکەی پەیوەست بەمردنی لەناکاو زیاد دەکات.
باشترە منداڵەکەت لە جیگایەکی خەوی تایبەت بە خۆی دابنێیت، کەلوپەلەکانی خەوتنی گونجاوبن و هیچ کەسێک کە جگەرەکێش بن لێیەوە نزیک نەبن، هەروەها باشترە منداڵەکەشت لەسەر پشت بخەوینێت نەک بەدەمدا یان بەسەر لادا، بەپێی ئەکادیمیای پزیشکیی منداڵانی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩٢ تاوەکو ئێستا ڕێژەی مردن بە حاڵەتی مردنی لەناکاو بەم هۆیەوە کەمبۆتەوە.
لەناو رەفەکانی پەرلەمانی عێراق 130 پرۆژە یاسا هەڵگیراون،
چاوەڕێی پەسەندکردنن، تەمەنی درێژی پەرلەمان سێ مانگی ترە و فریای پەسەندکردنی
چوار پرۆژە یاسا ناکەوێت
پەرلەمانی عێراق 9ـى ئایار چووە پشووی یاسادانانەوە تا مانگێکی
تر کۆنابێتەوە، ئەوەش لەکاتێکداتە 130 پرۆژە یاسای پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان
کراوە و تائێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.
پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدا دەکەوێتە پشووی یاسادانانەوە، کە
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێرق شەش مانگی ماوە و پەرلەمان تەنها سێ مانگی لە بەردەستدا
دەبێت بۆ کۆبونەوە و دانیشتنەکانی.
ئەمیر مەعموری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە،
پەرلەمانی عێراق بەدەست تێکچوونێکی فراوانی یاسادانان و چاودێرییەوە دەناڵێنێت و
40 پڕۆژە یاسا سەرەڕای ئامادەیی تەواویان، بەهۆی ناڕێکی دانیشتنەکانەوە پەسەند
نەکراوە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، مانگانە پەرلەمان نەیتوانیوە هەشت
دانیشتن ببەستێت و دەڵێت: بەشێک لە پەرلەمانتاران ئامادەی هیچ دانیشتنێک و
چالاکییەکی پەرلەمان نەبوون و بە زەحمەت دەناسرێنەوە کە پەرلەمانتارن.
مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و
بەشێک لە پەرلەمانتاران دووبارە خۆیان کاندید دەکەنەوە،زیاتر لە 100 پەرلەمانتاریش
پابەندی دەوام نابن، بۆیە دانیشتنەکانی پەرلەمان تا مانگی ئەیلول بەردەوام دەبێت.