تەندروستی

ئەم سەرئێشەیە بەهۆی ئازارشکێنەکانی ژانەسەرەوە توش دەبیت

Mic
2023-03-20

زۆر بەکارهێنانی ئازارشکینەکانی ژانەسەر  بۆماوەیەکی دریژ  دەبێتە هۆی توشبوونمان بە ئازارێکی دریژخایەنی سەر، بەتایبەت بەکارهێنانی ئازارشکێنی تایبەت بە شەقیقە، ئەم جۆرە ژانەسەرە لەگەڵ وەستاندنی دەرمانەکاندا زۆرجار بە ماوەیەکی کورت کۆتاییان دێت، لە هەندێک کەسیشدا پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

نیشانەکانم چیە کاتێک توشی ئەم سەرئێشەیە دەبم؟

نیشانەکان بەپێی ئەو دەرمانانەی بەکارتهێناوە و ئەو جۆری ئازارەی هەتبووە دەگۆڕێت، لەزۆربەی کەسەکاندا هەمووڕۆژێک ڕوودەدات و بەتایبەت لە بەیانیاندا نیشانەکان زیاتر دەردەکەون.
بیڕچوونەوە وتێکەڵبوونی زانیاریەکان 
تێکچوومی ئیشتیها و ڕشانەوە
نەمانی تەرکیز و سەرنجدان
بێ ئۆقرەیی و لاوازی 
توڕەبوون

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەم؟

ئەگەر هەستت کرد ئازارەکە لەناکاو توند بوو
دروستبوونی تا، ڕەقبوونی مل، پەڵە، سەرلێشێواوی، گرژبوون، تێکەڵبوونی بینین، لاوازی، بێهێزی یان کێشەی قسەکردن
کەوتنی سەر وبرینداربوون بەهۆیەوە
ئەگەر سەرەڕای پشوودان و دەرمانی ئازارشکێن دۆخەکەت خراپتر بوو
لە کەسانی سەروو ٥٠  ساڵ زیاترە
لەگەڵ تەنگەنەفەسیدا ڕوودەدات
کاتێک کە  لەسەر لای ڕاست بیت بەڵام دەڕوات گەر بە تەختی پاڵکەوتیت

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.