-18

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئامادەکردنی منداڵەکەت بۆ گەڕانەوە بۆ قوتابخانە دوای تەواوبونی پشوی وەرزی هاوین

Mic
2023-08-29

توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو منداڵانەی کە بەشی پێویست دەخەون، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، توانای سەرنجدانیان باشتر دەکات و ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی لەسەر ڕەفتار و یادەوەری و تەندروستی دەروونی و جەستەیی ڕەنگ دەداتەوە.

هەروەها پسپۆڕان جەخت لەسەر پێویستی گرنگیدان بە ئامادەکاری دەروونی منداڵان دەکەنەوە، بە قسەکردنی ئەرێنی لەسەر قوتابخانە، هەروەها پاڵنەریان بۆ بەو دەستەواژانەی کە فشار و دڵەڕاوکێ لادەبەن و وایان لێدەکات هەست بە ئاسوودەیی دەروونی بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی یەکەم ڕۆژی خوێندن دوای پشوو.

حەمسە یونس، دایک و ڕاوێژکاری خێزان و ڕاهێنەری کۆمەڵگا دەڵێت، "پێویستە منداڵەکان لە ڕووی دەروونییەوە ئامادەبکرێن بۆ بیرۆکەی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام بە شێوەیەکی ئەرێنی دوور لە فشارکردن

پێویستی بەوەیە دایکان و باوکان پردی پەیوەندی و گفتوگۆی کاریگەر بەهێزتر بکەن لەگەڵ منداڵەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵ و سیستەمی نەرم و نیان دابنێن کە ژیانی قوتابخانەیان ئاسان بکات و ئەگەری هەڵچونیان کەم بکاتەوە

لە مانگی یەکەمی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە پێویستە سەبر بگرن، چونکە گرنگە کاتێکی پێویست بدرێت بە منداڵان بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ ڕۆتینی قوتابخانەدا بگونجێنن و لە کەشوهەوای پشووەکان دەربچن.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ گێڕانەوەی منداڵەکەت بۆ قوتابخانە دوای تەواوبوونی پشوی هاوین:
📌وردە وردە کاتی بەخەبەرهاتنی بەیانیان بگۆڕە
 📌دوای ماوەیەک کاتژمێرێک پێشتر بخەویت
📌10 خولەک تەرخان بکە بۆ نووسینی شتی سەرنجڕاکێش
📌هەندێک کتێب بکڕە کە لەگەڵ بەرژەوەندی منداڵەکەدا بگونجێت
📌با منداڵەکەت هەندێک کات بەسەر ببات بۆ یاری پەروەردەیی
📌ئەو کاتە سنووردار بکە کە منداڵەکەت لەبەردەم شاشەکاندا بەسەری دەبات
📌یاریکردن لەگەڵ هاوپۆلەکان لە ماڵەوە
📌کڕینی کەلوپەلی نوێی قوتابخانە، وەک چۆن منداڵان زۆر حەز بە کڕینی دەفتەر و قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ و جانتای سەرنجڕاکێش دەکەن دڵخۆشییەکی زۆر بە منداڵەکەت دەبەخشن و وای لێدەکەن بە جۆش و خرۆشەوە خوێندنەکە قبوڵ بکات.

More News

Most Popular

هەواڵ

پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەوە ژێر رەحمی چەکوشی دادگای فیدراڵی عێراق

Mic
2025-05-08

دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.  

 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.

دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.

ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".

کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.

دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە. 

نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.

ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.