دوای تەمەنی یەک
ساڵی، بەگشتی باشترە منداڵ بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای خواردنی شیری دایک بگۆڕیت بۆ خۆراکی جۆراوجۆرتر لە کاتێکدا شیر هێشتا
دەتوانێت بەشێک بێت لە خۆراکی منداڵی ساوا بەڵام نابێت تاکە سەرچاوەی سەرەکی خۆراک
بێت لەبەر چەند هۆکارێک:
📌دوای تەمەنی یەک

📌هەمەجۆریی خۆراکی:
پێداویستی خۆراکی کۆرپە لەگەڵ گەشەکردنیدا دەگۆڕێت، لە کاتێکدا شیر سەرچاوەیەکی
باشی کالیسیۆم و ڤیتامین D یە،
بەڵام زۆرێک لەو ماددە خۆراکییە سەرەکیانەی تێدا نییە کە منداڵانی ساوا پێویستیان
پێیەتی بۆ گەشەکردنی تەندروست، وەک ئاسن و ڕیشاڵ و جۆرەها ڤیتامین و کانزا.
📌مەترسی کەمی
ئاسن: زۆر خواردنی شیر دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی کەمخوێنی کەمی ئاسن لە منداڵانی
ساوادا، شیر دەتوانێت ڕێگری بکات لە هەڵمژینی ئاسن لە خۆراکەکانی تر لە کۆئەندامی
هەرسدا، ئاسن
بۆ گەشەکردنی مێشک زۆر گرنگە و کەمی دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر گەشەی مەعریفی
منداڵ هەبێت.
📌تەندروستی ددان:
زوو زوو خواردنەوەی شیر بەتایبەت ئەگەر شەکری تێدابێت یان ئەگەر شیر لەکاتی خەوتندا
بخورێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی ددان و خراپبوونی ددان، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە
لاکتۆز (شەکری سروشتی) لە شیردا دەتوانێت خۆراک بدات بە بەکتریاکانی دەم و ددان کە
ترشەڵۆک بەرهەم دەهێنن، ئەمەش مینای ددانەکان دەشێوێنێت.
📌نەخواردنی خۆراک:
ئەگەر منداڵێکی ساوا شیری زۆر بخوات، لەوانەیە ئارەزووی خواردنی خۆراکی دیکەی نەبێت،
ئەمەش دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە خۆراکەکانیان و بەرکەوتنیان بە تام و چێژ و پێکهاتەی
جۆراوجۆر.
📌بەڕێوەبردنی کێش:
زیادەڕۆیی لە خواردنی شیر دەتوانێت بەشداربێت لە زیادەڕۆیی لە وەرگرتنی کالۆری، کە
ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی مەترسی قەڵەوی منداڵان.هەمەجۆریی خۆراکی:

ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی مەترسی قەڵەوی منداڵان.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.