چەندین ڕێنمایی
و هەڵبژاردنی شێوازی ژیان هەیە کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی مەترسی
تووشبوونت بە شێرپەنجە، ئەم ڕێنماییانە سەرنج دەخەنە سەر وەرگرتنی شێوازێکی ژیانی
تەندروست، لێرەدا چەند ڕێنماییەکی سەرەکی دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی خۆت لە شێرپەنجە
بپارێزیت:
📌وازهێنان لە
تووتن و جگەرەکێشان.
📌دوور بکەوەرەوە
لە بەرهەمەکانی تووتن، لەوانە جگەرە و سیگار و تووتنی بێ دوکەڵ.
📌دوورکەوتنەوە لە
خواردنەوەی کحول.
📌خۆراکی هاوسەنگ
بخۆ کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری.
📌خۆراکە پرۆسێس
کراوەکان سنووردار بکە.
📌کەمکردنەوەی
خواردنەوە شیرینکراوەکانی شەکر و خۆراکی کالۆری زۆر و کەم ماددە خۆراکیەکان.
📌وەرزش کردنی
بەردوام.
📌پاراستنی پێستت
لە تیشکی خۆرو بەکارهێنانی دژە خۆر بە بەردەوامی.
📌دڵنیابە لەوەی کە
تۆ و منداڵەکانت ئاگاداری کوتانە پێشنیار کراوەکانن، لەوانە ڤاکسینی HPV بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەکانی ملی ڕەحم
و شێرپەنجەکانی تر، و ڤاکسینی ئاوسانی جگەری جۆری B بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی جگەر.
ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبوون:
📌پشکنینی شێرپەنجەی
مەمک و ملی ڕەحم.
📌ژنان پێویستە بە
بەردەوامی مەمۆگرامی بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن.
📌پێویستە پشکنینی
بەردەوامی شێرپەنجەی قۆڵۆن بکەیت.
📌پشکنینی شێرپەنجەی
سییەکان.
📌پشکنینی تەندروستی
بەردەوام.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.