تەندروستی

لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا بۆ جاری دووەم دڵی بەراز چێندرا بۆ ناو جەستەی مرۆڤ

Mic
2023-09-26

لەم هەفتەیەدا نەخۆشێکی تەمەن ٥٨ ساڵ بووە دووەم کەس لە جیهاندا کە دڵی بەرازێکی دەستکاریکراوی بۆماوەیی بۆ ناو جەستەی چێنراوە، ئەمەش نموونەیەکی نوێیە لە بوارێکی چالاکانەی توێژینەوە لە ساڵانی ڕابردوودا
ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە هەمان دامەزراوە، زانکۆی میریلاند سکوڵی پزیشکی لە ئەمریکا ئەنجامدرا.

زانکۆکە ڕۆژێک پێش دوێنێ هەینی لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی، ئەو نەخۆشەی ئەوکاتە بەناوی دەیڤید بێنت، نزیکەی دوو مانگ دوای نەشتەرگەرییەکە "بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، لەنێویاندا خراپی تەندروستی" پێش چاندنەکەی گیانی لەدەستداوە چاندنی ئەندامەکانی ئاژەڵ بۆ ناو مرۆڤ دەتوانێت چارەسەرێک بۆ کەمیی درێژخایەنی بەخشەری ئەندامەکان دابین بکات و لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەمریکی لە لیستی چاوەڕوانی چاندنی ئەندامەکانی جەستەدان ئۆپەراسیۆنە نوێیەکە لە ٢٠ی ئەیلولدا بۆ لۆڕێنس فۆسێت ئەنجامدراوە، کە سەربازێکی خانەنشینە و تووشی نەخۆشییەکی سەختی دڵ بووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی حەتمی.

پزیشکەکان لەبەرچاویان گرت - لە بەیاننامەیەکدا - کە ئەم نەخۆشە شایستەی چاندنی دڵی مرۆڤ نییە، هەربۆیە ئەم چارەسەرە نوێنەرایەتی تاکە بژاردە دەکات بۆی.

بەپێی بەیاننامەکە، فۆسێت پێش ئۆپەراسیۆنەکە ڕایگەیاندووە، "لانی کەم ئێستا هیوا و چانسم هەیە" بۆ ئەوەی بتوانم لە ژیاندا بم.

هاوسەرەکەی دەڵێت "هیچ چاوەڕوانییەکمان نییە جگە لەوەی کاتێکی زیاتر پێکەوە بەسەر بەرین و چێژ لە شتە سادەکان وەربگرین، وەک دانیشتن لە باڵکۆنی بەردەم ماڵ و خواردنەوەی قاوە پێکەوە".

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لۆڕێنس فۆسێت لە ئێستادا بە تەنیا هەناسە دەدات، دڵە نوێیەکەی بەبێ یارمەتی دەرەکی بە باشی کاردەکات نەخۆشەکە چارەسەری بەرگری سەرکوتکەر وەردەگرێت، جگە لە "چارەسەری دژەتەنی نوێ" بۆ ئەوەی ئەندامە چێنراوەکە ڕەت نەکاتەوە.

چاندنی ئەم جۆرە تەحەدایە، چونکە سیستەمی بەرگری وەرگر مەیلی وەڵامدانەوەی ئەندامە نامۆکە هەیە، هەر بۆیە بەرازەکان لە ڕووی بۆماوەییەوە دەستکاری دەکرێن بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە بە هەمان شێوە لەم دواییانەدا چاندنی گورچیلە لە بەرازی دەستکاریکراوی بۆماوەیی لەسەر نەخۆشانی مێشک مردوو ئەنجامدرا.

More News

Most Popular

هەواڵ

پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەوە ژێر رەحمی چەکوشی دادگای فیدراڵی عێراق

Mic
2025-05-08

دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.  

 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.

دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.

ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".

کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.

دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە. 

نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.

ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.

دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.