تەندروستی

سوودە تەندروستیەکانی گۆشتی قازت زانیوە ؟

Mic
2023-11-15

1. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
2. چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی دەکات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامین    B12پێکاهەتە سەرەکیەکانی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەپارێزێت.
3. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ چونکە بڕێکی باش لە ئۆمیگا سێ ئۆمیگا شەشی تێدایە.
4. بەهێزکردن و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسک و جومگەکان.
5. چارەسەرو خۆپاراستن لە بێهزی و هیلاکی بەردەوام.
6. بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار.
7. باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
8. خۆراکێکی بەسودە بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەو خانمانی شیردەر.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئەو مۆزە سەرسوڕهێنەرەی بۆ ڕزگارکردنی ژیان دروستکراوە "Super banana "

Mic
2023-11-26

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەفریقا کەسانێک هەن بەدەست برسێتی زۆرەوە دەناڵێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زانایان بەدوای زۆر چارەسەردا گەڕاون هەرچەنە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دابەشکردنی حەب و کەپسول و تەواوکەری خۆراکیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە،
 بەڵام نەیانتوانی جڵەوی بارودۆخەکە بکەن بەڵام کۆمپانیای "ویلبەرفۆرس "لە ئۆگاندا هەستان بە دروستکردنی جۆرە مۆزێکی تایبەت بە ناوی “SUPER BANANA” کە لە ڕووی جیناتەوە گۆڕانکاری تێداکراوە بە جۆرێک ژمارەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی ئاسایی، بە تایبەت ڤیتامین A و ماددە خۆراکیە گرنگەکان بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە دروستکردنی SUPER BANANA  هی پیاوێک بوو بە ناوی Wilberforce ، کە بەدەست برسێتیەوە دەیناڵاند دایک و باوکی توانیان چارەسەری بکەن بەڵام زۆرینەی هاوڕێکانیان گیانیان لەدەستدا ئەو نەیتوانی چیتر بەرگەی مردنی ئەو هەموو کەسە بگرێت و بۆیە بڕیاریدا بیر لە ڕێگە چارەیەک بکاتەوە و بەو جۆرە super banana ەی داهێنا،
 ئەم مۆزە لە کۆمەڵێک تاقیگەی کشتوکاڵی لە ئۆگاندا بەرهەمدەهێنرێت بەو پێێەی یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە ژمارەریەکی زۆری منداڵ بەهۆی کەمی ڤیتامین A گیان لەدەست دەدەن یاخود لەگەشە دوادەکەون وبە ئاسانی  نەخۆش دەکەون بەهۆی ئەم مۆزەوە توانرا ژیانی چەندین کەسی برسی و هەژار ڕزگار بکرێت و لە ئیستدا چەندین منداڵ نە گەشەیان دەوەستێت نە بەهۆی کەم خۆراکیەوە دەمرن.