Tech

ئەپڵ بەنیازە ئایفۆن و ماکبۆک پرۆ و کاتژمێری زیرەک زۆر تەنکتر دیزاین بکات

Mic
2024-06-18

وەک دواتر دەرکەوت ئەپڵ بە نیازە هەمان دیزاینی تەنک بۆ باقی بەرهەمەکانی زیاد بکات، بۆ ئەوەی ئایفۆن و ئەپڵ واتچ و ماکبۆک پرۆ زۆر تەنکتر بن.

مارک گراومان، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕ لە کاروباری ئەپڵ، لە ڕاپۆرتەکەیدا لە بلومبێرگ ئاماژەی بەوەکردووە، “ئایپاد پرۆی نوێ سەرەتای پۆلێکی نوێی ئامێرەکانی ئەپڵە کە ئامانجی ئەوەیە ئەم بەرهەمانە بکەنە تەنکترین و سوکترین بەرهەم لە پۆلەکانی خۆیاندا لە… پیشەسازی تەکنەلۆژیا.”

گرومان ئەوەی پشتڕاست دەکاتەوە کە مانگی ڕابردوو ڕۆژنامەی “The Information” بڵاویکردەوە کە زنجیرەی مۆبایلەکانی “iPhone 17” کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٥ بخرێتە بازاڕەوە، وەشانێکی نوێی لەخۆدەگرێت کە دیزاینێکی زۆر تەنکترە لە دیزاینەکانی ئێستای ئایفۆن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ئەپڵ کار لەسەر وەشانی نوێی ماکبۆک پرۆ و کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ دەکات کە تەنکترن لە دیزاینی نەوەی ئێستا، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوە نییە کە وەشانە تەنکەکانی ماکبۆک پرۆ و کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ کەی دەبن لە بازاڕدا بڵاوبکرێتەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە وەشانی ئەمساڵی ئایپاد پرۆ تەنکتر بوون بەهۆی گۆڕانی ئەپڵ بۆ بەکارهێنانی شاشەی OLED، ئەمەش ئەستووری ئامێرەکە چەند ملیمەترێک کەمدەکاتەوە وەشانی کۆنتری ئایپاد پرۆی ١١ ئینج ئەستووری ٥.٩ ملیمەترە وەشانی نوێ ئەستووری 5.3 ملیمەترە، لەکاتێکدا وەشانی ئێستای 13 ئینج ئەستووری 6.4 ملیمەترە، وەشانی نوێش تەنها 5.1 ملیمەتر ئەستوورە، کە ئەپڵ بە "تەنکترین ئامێری تا ئێستا" ناوی بردووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ترەمپ بەهەشتەکەی ئەلیکتراز دەکاتەوە بە دۆزەخ

Mic
2025-05-05


رۆژی 5ی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دووبارە دورگەی ئەلیکتراز لە نۆکەندی سان فرانسیسکۆی ئەمریکا، دەکاتەوە بە زیندان، ئەگەرچی 62 ساڵە ئەمریکا بڕیاریدابوو تەنها وەکو شوێنێکی گەشتیاریی بەکاربهێنرێت.

دورگەی ئەلکتراز، دوو کیلۆمەتر لە کەناراوی سان فرانسیکۆ دوورە، لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، پاش دۆزینەوەی خاکی ئەمریکا، ئەم دوورگەیە بە چۆڵکراوی مایەوە هەتا ساڵی 1847 حاکمی سەربازیی کالیفۆرنیا لە وڵاتی مەکسیکی دەکڕێتەوە و تاوەرێکی چاودێریی دەریاوانیی لەسەر دروستکرد، دواتر سوپای ئەمریکا وەکو سەربازگە و پەناگەیەک بەکاریدەهێنا، لە نێوان ساڵانی 1934 بۆ 1963 وەکو تۆکمەترین و مەترسیدارترین زیندانیی بەکاردەهێنرا.

لێکۆڵەران پێیان وایە جێکەوتی زیندانییەکە هۆکارێکە بۆئەوەی وەکو مەترسیدارترین و ئازاربەخشترین زیندانیی لێی بڕوانرێت، لەبەرئەوەی هەر زیندانییکراوێک ئەگەر هیچ ئەشکەنجەیەک نەدرێت لە ئەلیکتراز، ئەوە ئازاربەخشترینە کە بێبەشبیت لە بینینی جوانیی و روناکی شاری سان فرانسیسکۆ و روانین بەسەر دۆڵی سلیکۆن-دا کە دەوڵەمەندترین کۆمپانیاکانی جیهان بارەگای سەرەکییان لەوێیە، وەکو (فەیسبوک، گوگڵ، ویکیپیدیا، مایکرۆسۆفت، ئەپڵ، ئیبەی، ئەمەزۆن... هتد).

پێشتر حكومەتی ئەمریکا ئەم زیندانییە فیدراڵییە مەترسیدارە ناوبانگخراپەی داخست، بە پاساوی گرانیی خەرجییەکان و سەختی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ پرۆژەیەکی هەیە بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئەم دوورگەیە بۆ ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی داد و زیندانییکردنی کەسانی مەترسیدار لەو دورگەیە.

زیندانەکە لە 378 هۆڵ و ژووری زیندانی پێکهاتووە، کە 42 دانەی بۆ زیندانی تاکەکەسییە، هێندە تۆکمە و بەهێزدروستکراوە، بابەتی هەڵاتنی تاوانباران لەو دورگەیە زۆر دەگمەن بووە، بەپێی راپۆرتە فیدراڵییەکانی ئەمریکا، لە مێژووی زیندانەکەدا تەنها 36 زیندانیی هەوڵی هەڵاتنیانداوە و زۆرینەیان دەستبەجێ دەستگیرکراونەتەوە.

لە ساڵی 1972 لەسەر بودجەی کۆنگرێس، پرد و ناوچەی گەشتیاری گۆڵدن گەیت لە بەرامبەر زیندانیی ئەلیکتراز دروستکرا، دواتر لە ساڵی 1973 زیندانییە داخراوەکە بەڕوی گەشتیاراندا کرایەوە و بووە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە دڵڕفێنەکان و ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار لە هەموو جیهانەوە سەردانی دەکەن.

ترەمپ لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نوسیویەتی: "ئەو بەندینخانەیەی دەکەوێتە سەر دورگەیەکی بچوک لە کەناراوەکانی سانفرانسیکۆ، تایبەتدەکرێت بە تاوانبارە زۆر توندوتیژ و مەترسیدارەکان لە ئەمریکا، هەر بۆیە کار بۆ فراوانکردنی زیندانییەکە دەکرێت".

چیرۆکەکانی ئەم زیندانییە مەترسیدارە، لەلایەن هۆڵیودەوە چەندین فیلمی لەسەر بەرهەمهێنراوە، بەتایبەتی فیلمی (بەردەکە - The Rock - 1996) لە نواندنی شۆن کۆنری و کیکۆلاس کەیدج، (پیاوی باڵندەکانی ئەلکتراز - Birdman of Alcatraz - 1962) و (زنجیرەی تەلەفیزیۆنی ئەلکتراز – 2011 کە باسی هەڵاتنی دەگمەنی زیندانییەکان دەکات).