-18

شوكولاتەی زۆر بە منداڵەكەت مەدە

Mic
2024-07-09

شوكولاتە یەكێكە لەو خۆراكانەی منداڵ زۆر حەزی پێ ئەكا، خێزانەكان دەبێ ئاگادار بن، منداڵەكەیان زیادەڕۆیی نەكا لە خواردنی شوكولاتە، چونكە دەبێتە هۆی ئەوەی ئێسقانەكانی منداڵ پووك ببن و ددانەكانی كرمێ و خراپ ببن، هەروەها كاریگەریشی هەیە لەسەر خەوی منداڵەكەت و شەوانە تووشی بێخەویی دەكات.
پزیشكان جەخت دەكەنەوە، كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەم خۆراكە زۆر زیاتر لەمانەن، كە باس كران.

More News

Most Popular

هەواڵ

"مووچە دواناکەوێت"... گرەنتی کۆی مووچەکانی ئەمساڵ دەکرێت"

Mic
2025-02-05

بەبێ یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی مووچەی کانوونی یەکەمی رابردوو، بەغداد و هەولێر لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن. سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر 12 مووچەکەی ئەمساڵ گرەنتی کراوە. 
حکومەتی عێراق لەسەر پرسی مووچە و شایستە داراییەکان ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە. 
بەپێی لێدوانەی لیژنەی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق گرەنتی دابینکردنی هەر 12 مووچەکەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانیان بۆ ساڵی 2025 کردووە. 
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنیه وەزیران بڵاویکردەوە، "مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ دابینکراوە و دەبێت هه‌رێم پابه‌ندیی ته‌كنیكی و پابه‌ندییه‌ نه‌وتی و نانه‌وتیه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات".
ڕۆژی 3ـی شوباتی 2025، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغداد گەیشتوینەتە دەرئەنجامێک کە بۆ ساڵی 2025، مووچەی مووچەخۆران بەبێ گرفت خەرج بکرێت". 
وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدا، بڕی  958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەبێ باسکردنی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە. 
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوکردوەتەوە، ڕۆژی 5ـی شوبات دابەشكردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەست پێدەکات و لە 8ـی شوبات کۆتایی دێت. 
دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە کاتێکدایە، تا ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە. 
وەزیری دارایی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕونیکردنەوەیەکیان لەسەر چارەنوسی مووچەی ئەو مانگە نادیارە. 
مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2024 کۆتا مووچە بووە لە هەرێمی کوردستان دابەش کرابێت، وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕۆژی 5ـی کانوونی دووەمی 2025 دەستی بەدابەشکردنی کرد و ڕۆژی 8ـی هەمان مانگ کۆتایی بە دابەشكردنی هێنا.