تەندروستی

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی: 250 هەزار كەس تووشی كۆلێرا بوون

Mic
2024-07-25

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 250 هەزار کەس لە 25 وڵاتی جیهاندا توشی نەخۆشی کۆلێرا بون.
دەڵێت: لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم 160 کەس بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەست داوە. لە مانگی حوزەیراندا 32 هەزار و 467 حاڵەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمار کراوە.

ئاماژە بەوە كراوە، نزیکەی 19 هەزار کەس لە ئەفغانستان و زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەسیش لە یەمەن و زیاتر لە پێنج هەزار و 200 کەسیش لە پاکستان توشی نەخۆشییەکە بون.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی روونی كردووەتەوە، تەنها لە مانگی حوزەیراندا لە 18 وڵاتی جیهاندا لانیکەم 160 کەس بەهۆی نەخۆشیەوەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە بەراورد بە مانگی ئایار ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بەڕێژەی %14 کەمتر بووە.
بە گشتی ژمارەی توشبوون بە نەخۆشییەکە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا کە لەنێو 25 وڵاتدا تۆمارکراوە گەشتووەتە 249 هەزار و 793 حاڵەت.

More News

Most Popular

هەواڵ

"حزبی دیموکرات دەڵێت "ئاسایش بێهزاد خوسرەوی رادەستی ئیتڵاعات کردۆتەوە

Mic
2024-09-07

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت" ئاسایشی سلێمانی بێهزاد خوسرەوی ئەندامی ئەو حزبەیان دەستگیرکردوە و رادەستی ئیڵاعاتی ئێرانیان کردۆتەوە، بەڵام ئاسایش دەڵێت لەسەر داوای خۆی گەڕێندراوەتەوە.

دەنگۆی رادەستکردنەوەی ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە، ئاسایشی سلێمانی رۆژی هەینی رایگەیاند کە "بێهزاد خوسرەوی ماوەی مۆڵەتی مانەوەی لە هەرێم تەواو بووە بۆیە لەسەر داوای خۆی گەڕندراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان."

بەڵام ئەمڕۆ شەممە، حزبی دیموکراتی ئێران ئەو لێدوانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵیت" بێهزاد خوسرەوی لەلایەن ئاسایشیەوە دەستگیرکراوە و رادەستی ئیتڵاعاتی سنە کراوەتەوە.

ڕۆژی 6-9-2024، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێکی خەڵکی سەقز بەناوی بێهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهزاد خوسرەوی لە شاری سلێمانی دووجار لەلایەن ئاسایشەوە بانگ کراوە و جاری دووەم و دوای چەند ڕۆژێک لە بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوەتەوە.

حیزبی دیموکرات وەڵامی ئاسایشی سلێمانی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نیشینگەی شاری سلێمانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

ماوەی حەوت ساڵ بەهزاد و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دیموکرات بوون، لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ژیاون،  هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە دادگایەکدا لەسەری سەلمێندراوبێت، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. 

حیزبی دیموکرات ڕادەستکردنی بەهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، دەبوایە دۆسیەی گرتنی بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری ئێران و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەست بکرێتەوە.