بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوتەی زانایان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە تەمەن، لاوازی سیستمی بەرگریی لەشە، ئەم لاوازییە دەبێتە هۆی هەوکردن و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت، جگە لەمە لەش توانای ڕزگاربوون لە خانە پیرەکان لەدەست دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن بۆ لابردنی خانە پیرەکان لە جەستەدا، دەبێت ئامانجێک یان نیشاندەرێکی گەردیلەیی بدۆزرێتەوە، کە ڕێگە بە دەرمانەکە بدات خانەکان دەستنیشان بکات و کاریگەرییان لەسەر دروست بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.