ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.
ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی سلێمانی
کۆبوویەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی
عیراق، بە نوێنەری مامۆستاکانی شاری سلێمانی وتوە: دەبێت هانی حکومەتی هەرێم بدرێت خێرابکات لە (بەجێکردن -
بەبانکیکردن) تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان
رادەستبکاتەوە، ئینجا ئەوکاتە موچەی فەرمانبەران جاریکی تر دەنێرین.
وەزیری دارایی عێراق
ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکە کراوە و
گوێی لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە گرتووە بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان
لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق.
تەیف سامی
بەشاندی مامۆستانی سلێمانی وتووە کە "پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە
لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان".
شاندی
مامۆستایانی سلێمانی، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە
نەخستووەتەڕوو، بڕیارە ئەمشە کاتژمێر 9:00 بگەنەوە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی سازبکەن و زانیارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.