كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جارێکی
دیکە، ماوەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدانی درێژکردەوە و بەپێی
ئامارەکانی کۆمسیۆن، تائێستا 21 ملیۆن و 223 هه‌زار كه‌س كارته‌كانیان نوێكردووه‌ته‌وه.
له‌ڕ‌اگه‌یه‌نراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق بڵاویکردەوە، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی بایۆمه‌ترییان نوێكردووه‌ته‌وه
زیادیكردووه، به‌جۆرێك تائیستا زیاتر له دوو ملیۆن و 357 هه‌زار كه‌س كارته‌كانیان
نوێكردووه‌ته‌وه، هاوكات ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی كارتی بایۆمه‌تری هه‌موو رۆژه‌كانی
هه‌فته كراوه‌ن.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عێراق پێیوایە، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و تیمه گه‌ڕ‌ۆكه‌كان یارمه‌تیده‌ربوون له
به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بایۆمه‌تری ودەڵێت: بەدەمەوەهاتنی
هاوڵاتییان هانی كۆمسیۆن ده‌دات ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ
بكاته‌وه، چونكه خواستی زۆری هاووڵاتیانی له‌سه‌ره.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێشتریش بۆ ماوه‌ی یه‌ك
مانگ كاتی تۆماركردنی درێژكردەوه و ئه‌مڕۆش بڕیاردا، جارێكی دیكه ماوه‌كه‌ی درێژ
بكرێته‌وه، تا 20ـى حوزەیران، كه ئه‌مه درێژترین درێژكردنه‌وه‌یه
كۆمسیۆن كردوویه‌تی.
ژمارەی ئەو کەسانەی کارتی دەنگدانیان تا ئەمڕۆ دەرکردووە
و نوێکردووەتەوە لە عێراق بەمشێوەیە:
به‌غدا 220679، دهۆك 67207، هه‌ولێر 132309، سلێمانی
98292، نه‌ینه‌وا 264606، كه‌ركوك 95742، دیاله 79410، ئه‌نبار 100932، به‌غدا
كرخ 199031،بابل 74580، كه‌ربه‌لا 48699، واست 49119، سه‌لاحه‌دین 104456، نه‌جه‌ف
54743، دیوانیه 49763، موسه‌نا 27379، زیقار 94925، میسان 35163، به‌سره
112482
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوامە لە
ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە 11ـى 11ـى ئەمساڵ
بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا لایەنەکان لیستی کاندیدەکانیان یەکلایی نەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ شاندی مامۆستایانی سلێمانی
کۆبوویەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئاشکرایکردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی
عیراق، بە نوێنەری مامۆستاکانی شاری سلێمانی وتوە: دەبێت هانی حکومەتی هەرێم بدرێت خێرابکات لە (بەجێکردن -
بەبانکیکردن) تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان
رادەستبکاتەوە، ئینجا ئەوکاتە موچەی فەرمانبەران جاریکی تر دەنێرین.
وەزیری دارایی عێراق
ئاماژەی بەوەکردووە کە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆخی خوێندنی پارێزگاکە کراوە و
گوێی لە ژمارەیەک داواکاریی شاندەکە گرتووە بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان
لەچوارچێوەی بڕگەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق.
تەیف سامی
بەشاندی مامۆستانی سلێمانی وتووە کە "پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتدایە
لە بەرنامەکانی چاکسازی و گەشەپێدان".
شاندی
مامۆستایانی سلێمانی، هێشتا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە
نەخستووەتەڕوو، بڕیارە ئەمشە کاتژمێر 9:00 بگەنەوە شاری سلێمانی و کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی سازبکەن و زانیارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو.